بـــانــــگـهواز حیزب و رێكخراوه كوردستانــی یه‌كان! كۆر و كۆمه‌ڵه حقوقی و یاسایی یه‌كان! رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤــــ! هاوڵاتیانی كوردی دانیشتووی وڵاتی سوئێد! له درێژه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له سه‌رتاسه‌ری دونیا بۆ هاوپشتی كردن و به دوا داچوونی كێشه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی ناسراو به شیمالی عێراق كه ماوه‌ی 4 ساڵه له توركیه له چاره‌نووسێكی نادیار دان. كومیته‌ی پشتیوانی له‌و په‌نابه‌رانه له وڵاتی سوئێد خۆپێشاندانێكی هێمنانه به نیشانه‌ی ناره‌زایی له سیاسه‌ته‌كانی كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌ره كوردانه. له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 15/07/2005 له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه ده‌ست پی ده‌كا و پاشان بۆ به‌ر ده‌رگای UNHCR له سوئێد و پاشانیش بۆ به‌ر ده‌رگای سه‌فاره‌تی توركیه له سوئێد: Ynglinga Gatan 1411347 Stockholmئێمه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین تا لێبراوانه به ده‌نگی كومیته‌ی پشتیوانی له په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له سوئێده‌وه بچن و به ئاماده بوونیان له‌و خۆپێشاندانه دا هه‌ستی كوردایه‌تی و ئینسانی خۆیان نیشان بده‌ن و ده‌نگی مه‌زلوومییه‌تی 1200 كوردی ئاواره و بی په‌نا به گوێی دونیا بگه‌یه‌نن. با به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسانی UNHCR ناچار بكرێن تا له ئاست مافی بی ئه‌م لا و ئه‌و لای ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌وه زیاتر چاوی خۆیان نه‌نوقێنن و فكرێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌وان و دهربازكردنیان له وڵاتی توركیه بكه‌ن. ویست و داخوازیه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی ناسراو به شیمالی عێراق له توركیه بریتین له: 1. جی به جی كردنی به په‌له‌ی به‌نده‌كانی یاسای 1951 ژنێڤی كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران UNHCR. 2. گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ وڵاتی سیهه‌م. كه هه‌موویان وه‌كو په‌نابه‌ری سیاسی له لایه‌نUNHCRه‌وه وه‌رگیراون. 3. گۆرینی یاسای 5683ی ده‌وڵه‌تی توركیه كه تایبه‌ته به توریزم و گه‌شت و گوزار. كه به هاوكاری نێوان UNHCR و ده‌وڵه‌تی توركیه به سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه دا سه‌پاوه. تكایه بۆ ئاگاداری زیاتر په‌یونده‌ی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه و ئادرسی ئیمیلانهوه بكه‌ن: 0046735657556 mariwan_ni@yahoo.com مه‌ریوان نه‌ستانی 0046737600413 kardo60@hotmail.com روخسانا پێشه‌كی سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ دڵسۆزان و خۆپێشانده‌ران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ر جێگایه‌ك بن. كومیته‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه11/07/2005توركیه ienirefugee@gmail. com |