ئسوڵیه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه,
ڕاكردنه له‌واقع یان به‌رگری كردنه له‌شوناس؟ ... و: محمد حسین
نوسینی /نه‌سر حامد ئه‌بوزه‌ید
Mihamad_79@yahoo.
com
بیری
ئسوڵی له‌ئێستاداو به‌تایبه‌تی له‌خۆرئاوادا وابه‌سته ئه‌كرێت به‌ئیسلام
وجیهانی عه‌ره‌بی ئیسلامیه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مو ئاینه‌كانی تر
(یه‌هودیه‌ت. مه‌سیحیه‌ت. بوزیه‌ت. هیندۆسیه‌ت) دروست بونی هێزی ئسوڵی
توندڕه‌وی به‌خۆوه بینیوه. وه‌ك چۆن ولاَته پێشكه‌وتوه‌كانی خۆرئاوایش
بێزاربوه له گه‌شه‌كردنی چالاكی ئاینی وسیاسی ئاراسته‌كراو دژبه‌و
كۆمه‌ڵه‌و سیسته‌م وڕێكخراوانه‌ی كه‌جیاوازن لێیان. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ
نازیه‌نوێكان ئه‌بینین. یان ململانێی ئاینی ئیرله‌ندیه‌كان وزیندوبونوه‌ی
هه‌ندێك نه‌زعه‌ی فاشیانه ئیتر له‌ولاَتانی باشور‌و خۆرهه‌لاَتی
ئه‌وروپاوبێت یان ئه‌مریكای باشور. هه‌موئه‌م بزتنه‌وه‌و ئاراسته فكریانه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان جیاواز نین له‌ڕوی هه‌ڵوێست
و ئاراسته فكریه‌كانیانه‌وه.
وه‌ك چۆن كارین ئارمسترنغ له‌كتابه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی {جه‌نگه‌كان له
ڕێگه‌ی خوادا } كه‌ساڵی 2000 بلاَو بوه‌وه وتی ( (ئسوڵیه‌ت له‌یه‌هودیه‌ت
ومه‌سیحیه‌ت وئیسلامدا: به‌واتا ی هه‌موئسوڵیه‌كان ده‌ربه‌ستی كێشه‌كانی
دیموكراسیه‌ت وپلورالیزم ولێبوردنی ئاینی وئازادی بیروڕاو جیاكردنه‌وه‌ی
ئاین له‌ده‌وڵه‌ت نایه‌ن. ئه‌وان هه‌مویان سه‌ربه‌یه‌ك ڕه‌وتن
كه‌حه‌زئه‌كه‌ن بچنه جه‌نگی (دوژمنه‌كانیانه‌وه) له عیلمانی خوازه‌كان.
ئه‌وان ته‌ماشای ئه‌م ناكۆكیه ناكه‌ن وه‌ك ناكۆكیه‌كی سیاسی. به‌ڵكو وه‌ك
جه‌نگێكی گه‌ردونی له نێوان هه‌ردو هێزی خێر‌و شه‌ڕدا ئه‌یبینن. ئه‌مانه
بیروڕاكانیان له‌هه‌ندێك تیوه‌ره‌وه وه‌رئه‌گرن كه‌له‌ڕابردودایه و
حه‌زله پاشه كشێ ئه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر واقعی ژیانی ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگا و
بۆخۆیان ڕۆشنبیریه‌كی داخراوی دژبه‌ڕۆشنبیری باوی كۆمه‌ڵگاپێك دێنن. به‌م
جۆره هه‌مو بزوتنه‌وه ئسوڵیه‌كان ئاره‌زوی په‌نابردنیان هه‌یه بۆتوندو
تیژی وه‌ك شێواز و ئامراز بۆبه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانیان. له‌م
پێناوه‌شدا سڵ ناكه‌نه‌وه له‌كوشتن و تیرۆر‌و ئاژاوه‌و ناكۆكی خوێنین.
تائه‌گاته ڕاده‌ی جه‌نگ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌یوغسلافیا بینیمان. ئه‌مه
به‌مانای ئه‌وه‌یه كه‌ئسوڵیه‌ت هه‌ر له ئیسلامداو له‌كۆمه‌ڵگای ئیسلامی
وبزوتنه‌وه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كاندا كورت نابێته‌وه. به‌ڵكو
دیارده‌یه‌كی گشتیه‌و هیچ ئاین وڕۆشنبیری وده‌وڵه‌تێك لێی بێبه‌ش نه‌بوه
له‌هه‌مو سه‌رده‌مه‌كاندا. به‌لاَم ڕوداوه‌كانی 11 سپته‌مبه‌ر ئسوڵیه‌تی
ئیسلامی كرده جێگای سه‌رنجی هه‌موان به‌كاریگه‌ریی بانگه‌شه‌كانی دژایه‌تی
تیرۆر‌و هه‌موئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی تر پێیه‌وه په‌یوه‌ستن. وه‌ك تۆمه‌تبار
كردنی ئیسلام به‌دواكه‌وتوی. دژایه‌تی كردنی پێشكه‌وتن. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
مۆدێرنیزاسیۆن. هه‌روه‌ها پێویستی شه‌ڕكردن دژی ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌ڕۆكانی
وه‌كو ئه‌فغانستان وعیراق (لانی كه‌م تائێستا) . یان گۆڕینی هه‌ندێك
له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پێكهاته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كولتوری ئیسلام.
وادیاره ئه‌مریكا كه‌ئه‌مڕۆبانگه‌شه‌ی دژایه‌تی ئسوڵیه‌ت ئه‌كات ئه‌وه‌ی
له‌بیر چووه كه‌خۆی هه‌رله‌سه‌ده‌ی 19 وه چه‌ند جۆرێكی تری ئسوڵیه‌تی
به‌رهه‌م هێناوه. هه‌رئه‌وان بون زاراوه‌ی
Fundamentalesm
یان به‌رهه‌م هێنا كه‌هاوجوتی ئسوڵیه‌تی عه‌ره‌بیه. وه‌بۆیه‌كه‌م جار
به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه به‌مانا باوه‌كه‌ی ئێستای له‌وتارێكدا بو
كه‌ساڵی 1920 گۆڤاری
watchman
/xaminer
كه‌گۆڤارێكی ئاینی بوو بلاَوی كرده‌وه. به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه
له‌كاتی قسه‌و باسه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێك له‌گروپه پروتستانتیه‌كانی
سه‌ر به‌كه‌نیسه‌ی معدانی بوو. كۆبونه‌وه‌كه بۆگفتوگۆكردن له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی هه‌ندێك ئاراسته‌ی فكری بوو كه‌داوای
تازه‌كردنه‌وه‌و چاكسازی ئاینی ئه‌كرد. بۆدژایه‌تی كردنی بانگه‌شه
عیلمانیه‌كان وگه‌ڕانه‌وه بۆبنه‌ما ئاینیه‌كان وپابه‌ند بون
به‌ڕێنماییه‌كانی ئاینه‌وه بوو. به‌م جۆره ده‌بینین سه‌ره‌تای به‌كار
هێنانی زاراوه‌كه به‌واتای گه‌ڕانه‌وه بۆبنه‌ماسه‌ره‌تاییه‌كانی ئاین
سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌مریكیانه‌ی هه‌یه. كه‌چی دوای زیاتر له‌هه‌شتا ساڵ
ئه‌مریكا هه‌مان چه‌مك به‌كار ئه‌هێنێـت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئیسلام وه‌ك
ئاینێك كه توند‌و تیژی به‌كار ئه‌هێنێـت. له‌سه‌ر بنه‌مای تیرۆر
وده‌مارگیری و نالێبورده‌یی و زۆركردن له‌ئه‌وانی تر ئه‌ڕوات. ئاره‌زوی
پاكتاوكردن و سڕینه‌وه‌ی هه‌موجیاوازیه‌كانی هه‌یه. هه‌ر بۆیه وای
ئه‌بینن كه ئه‌م ئیسلامه پێویسته سزابدرێـت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زای وڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئسوڵیه‌تی توندڕه‌و
له‌زۆرشوێن ئه‌بیسرێت به‌لاَم هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه به‌گه‌رمیه‌وه
ئه‌یانه‌وێـت ده‌مارگیریه ئاینیه‌كان بوروژێنن و بۆهه‌ندێك ئامانجی سیاسی
وئابوری تایبه‌تی خۆیان به‌كاری بێنن. ئه‌مانه له‌پێناو جێه‌جێ كردنی
نه‌خشه‌كانیان دودڵ نین له‌دروست كردنی ڕوداوو هه‌ڵوێستی وه‌ها كه‌ببێته
هۆی شه‌ڕو به‌ریه‌ك كه‌وتنی ئاینی. بۆنمونه له‌ئه‌یلولی 2001 له‌هند
له‌كاتی بۆنه‌یه‌كی ئاینی گه‌وره‌دا هه‌ندێك خه‌ڵكی مه‌به‌ست دار ئه‌وه‌یان
بلاَو كرده‌وه كه كۆمه‌ڵێك موسوڵمان چه‌ند كچێكیان فڕاندوه بۆئه‌وه‌ی
بیان كه‌نه ئیسلام. ئه‌وه‌بو گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كه بوبه‌گۆِڕه‌پانی
شه‌ڕو یه‌كتر كوشتنی نێوان موسوڵمان وهیندۆسه‌كان. له‌هه‌ردو لاخه‌ڵكێكی
زۆربونه قوربانی. هه‌رئه‌م قسه‌وباسه ناڕاستانه له‌هه‌مان كاتدا
گه‌یشته به‌ریتانیا و له‌وێش شه‌ڕو ئاژاوه‌ی دروست كرد له‌نێوان خه‌ڵكی
هه‌ردو ئاینه‌كه‌دا. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وێـت مه‌سه‌له‌كه هه‌موی درۆیه.
ئه‌م ڕوداوه ڕاده‌ی ئه‌وئاڵۆزی وبه‌دگومانی وڕقه‌مان پێ نیشان ئه‌دات
كه‌به‌هۆی جیاوازی بڕوای ئاینیه‌وه دروستبوه. ئاماده‌گیه‌كی
مه‌ترسیدارمان پێ نیشان ئه‌دات بۆقبوڵكردنی هه‌مو خراپه‌یه‌ك به‌ئه‌وانی
تر‌و خێراییان له‌ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی یه‌كتر له‌پێناو پاراستنی شوناسی خوددا.
ئه‌و كاته‌ی ئافره‌تێكی فه‌ره‌نسی وتی چه‌ندموسولمانێكی باكوری ئه‌فریقا
هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆی ومنداڵه‌كه‌ی هه‌ڵوێتیسَكی تری وه‌ها دروست
بوه‌وه هه‌رچه‌نده نه‌گه‌یشته ئاستی توند‌و تیژی خوێناوی به‌لاَم
به‌خێراییه‌كی كوتوپڕه‌وه له‌ناو ڕای گشتی وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا
هه‌واڵه‌كه ئاڵۆزیه‌كی زۆری دروست كرد پێش ئه‌وه‌ی ڕون بێته‌وه
ئافره‌ته‌كه درۆی كرد.
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی مافی خۆیه‌تی هه‌ست به‌دڵه‌ڕاوكێی و گرژی بكات
به‌رامبه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی چالاكی هێزه ئسوڵیه‌كان و په‌نابردنیان بۆتوندو
تیژی وه‌ك ته‌نها ئامرازێك بۆ ته‌عبیركردن له‌بۆچونه‌كانیان. یان
بۆناڕه‌زای ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و بار‌و دۆخه خراپه‌ی كه‌ئه‌و
میله‌تانه ئه‌ناڵێنن به‌ده‌ستیه‌وه كه‌ئسوڵیه‌كانی لێوه هاتوه. سروشتی
توند‌و تیژی وه‌هایه دڵه‌ڕاوكێو تێكچونو ناسه‌قامگیریه‌كی زۆر دروست ئه‌كات
سه‌ره‌ڕای زیانه گیانی ومادیه بێشوماره‌كانی تری. به‌لاَم هه‌ڵه‌یه
ئێمه سه‌یری ئاینه‌كان بكه‌ین به‌تایبه‌تی ئاینه ئاسمانیه‌كان و ئاینه
جیهانیه تری وه‌ك بوزیه‌ت وكۆنفۆشیه‌ت كه‌گوایه ئه‌مانه بانگه‌شه‌ی
توندڕه‌وی وڕقه‌به‌ری ئه‌كه‌ن. به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا بارودۆخه
كۆمه‌لاَیه‌تی وسیاسی و ئابوریه خراپه‌كانه وای كردووه خه‌ڵك هه‌ست به
بێده‌سلاَتی بكه‌ن له‌قبوڵكردنی و به‌ده‌نگه‌وه‌چونی. هه‌روه‌ها هه‌ست
به‌بێ توانایش ئه‌كه‌ن له‌گۆڕانیدا. لێره‌دا هیچ ده‌روازه‌یه‌كی تر
نابیننه‌وه جگه له‌په‌نا بردن بۆئاین وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك كه‌بیانپارێزێت
له‌م واقعه تاڵه‌دا. یان به‌پێچه‌وانه‌وه واهه‌ست ئه‌كه‌ن له‌نێو
گوتراوه ئاینیه‌كانیاندا و له‌ناو نمونه‌بالاَكانیان ئه‌وه‌یان ده‌ست
ئه‌كه‌وێت كه‌پاڵپشتیان بكات بۆڕه‌تكردنه‌وه‌ی واقعه تاڵه‌كه‌و یاخی بون
لێی و دواجار گۆڕینی گه‌رپێویستی كرد بۆبه‌رگریكردن له‌بونی مرۆڤایه‌تیان
وپێداگری له‌سه‌ر خۆدیه‌ت وشوناسیان دژی ئه‌و هێزه ده‌ست درێژی كارانه‌ی
كه‌ئه‌یه‌وێـت شوناسیان بسڕێته‌وه. ئه‌مه‌یه پاساو ئه‌داته گروپه
ئسولیه‌كان بۆتوندو تیژی وتیرۆر له‌گه‌ڵ دان نانمان به‌پێویستی
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه تاڵه‌كانی كه‌له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا خه‌ڵكێكی
بێگوناه توش ئه‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه ئسوڵیه‌كان دواجار جۆرێكن له‌جۆره‌كانی ته‌عبیركردن له‌شوناس.
كاتێك كه‌ڕه‌هه‌نده كۆمه‌لاَیه‌تیو ڕۆشنبیریه‌كانی تریان ئه‌ڕوخێـت و تێك
ئه‌چێت. ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی مانایه‌كی ئه‌دایه بونی مرۆڤایه‌تیان. ئیتر
ئایا ئه‌م شێوه ته‌عبیركرنه شێوازه نیگه‌تیڤه‌كه‌ی ته‌عبیركردن
وه‌رئه‌گرێت كه‌بریتیه له پاشه‌كشێ كردن له‌ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تی و داخران
به‌سه‌ر خوددا؟ یان شێوه پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی ته‌عبیركردنه كه‌بریتیه
له‌ناڕه‌زای و یاخی بون له‌بارو دۆخه خراپه‌كان و هه‌ولًدان بۆ گۆڕانكاری
كه‌زۆرجار ئه‌گاته ڕاده‌ی نه‌هێشتنی ئه‌وی تر به‌هه‌مو ڕێگه‌یه‌ك و په‌نا
بردن بۆ بۆپاكتاو كردن‌و سڕینه‌وه‌ی له‌پێناو دابین كردنی مانه‌وه‌ی خود.
وادیاره ئه‌مه‌یه كه‌وا هه‌ندێك گروپی ئیسلامی توندڕه‌و هه‌ستی پێئه‌كات
له‌هه‌ڵوێستی ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ی بۆخۆرئاوا كه ده‌كرێت هه‌ر گروپێكی تری ئسوڵی
هه‌ستی پێبكات له‌هه‌ڵسوكه‌وت كردنی له بارودۆخه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆیدا
به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكخستن و هێزه نه‌یارانه‌ی كه‌ڕێگه‌ی ژیانێكی مرۆییانه
ناده‌ن به‌ئه‌ندامه‌كانیان و به‌ڵكو به‌ولاَت وكۆمه‌ڵگاكانیشیان.
په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و هه‌یه‌له‌نێوان بزوتنه‌وه ئسوڵیه‌كان وخواست
وپێداویستیه‌كانی شوناس و هه‌ست كردن به‌خود به‌رامبه‌ر هێزه سته‌مكارو
ده‌سلاَتگه‌راكانی ناوخۆ‌و ئه‌وانه‌یش له‌ده‌ره‌وه ئه‌یانه‌وێـت هه‌ژمونی
خۆیان بسه‌پێنن. به‌تایبه‌تی كاتێك ئامانجی ئه‌و هێزانه نه‌هێشتن
وسڕینه‌وه‌ی بونیاده پێك هێنه‌ره‌كانی كولتوری كۆمه‌ڵگا سته‌م
لێكراوه‌كانه. هه‌ربۆیه ده‌بینین چالاكی ئسوڵیه‌كان زیاد ئه‌كات دوای
كۆتای هاتنی شه‌ڕی سارد‌و ڕوخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وتاكڕه‌وی ئه‌مریكا وه‌ك
گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان كه‌بالاَده‌ست بوه به‌سه‌ر كار‌و باری جیهاندا
به‌گشتی. دواجار ( (تایبه‌ت به‌جیهانی عه‌ره‌بی وئیسلامی) ) لایه‌نگیری
ئاشكرای و پشتگیری بێشه‌رمانه‌ی بۆئیسرائیل وبێتوانایی ده‌وڵه‌ت و
سیسته‌مه عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌كان له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یدا. هه‌ربۆیه
ئسوڵیه‌ت ڕه‌گێكی قوڵی له‌واقعی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی وئابوری و
نه‌ته‌وه‌ی و نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه. یاخود كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیه
زیاتر له‌وه‌ی ئاینی ولاهوتی بێت. چاره‌سه‌ر كردنیشی یان كه‌م كردنه‌وه‌ی
توند‌و تیژیه‌كه‌ی پێویستی به‌تێگه‌یشتن له‌هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتن و دروست
بونیان هه‌یه. پێویستی به‌نه‌هێشتنی ئه‌م هۆكارانه‌و دان نان به‌مافی
ژیانێكی پڕكه‌رامه‌ت وسه‌ربه‌خۆی سه‌قامگیر هه‌یه. به‌بێ ئه‌م
چاره‌سه‌ریانه‌یش مه‌سه‌له‌كه به‌ره‌و خراپتر بون ئه‌ڕوات و هیچ هێزێكی
سه‌ربازی ناتوانێـت ئه‌و ڕێكخستنه ئسوڵیانه بفه‌وتێنێـت كه‌وا هێزی خۆیان
هه‌ر له‌ئاینه‌وه وه‌رناگرن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕوایان پێی هه‌یه.
به‌ڵكو هێزی خۆیان له‌حه‌زی مانه‌وه و به‌رده‌وام بون وئاماده‌یی خود
به‌هێزكردنیش وه‌رده‌گرن؟
ئه‌م بابه‌ته له‌م سه‌رچاوه‌وه وه‌رگیراوه
www. Freemediawatch.org
|