تینوو ... هێمن ڕه‌وف

 

ئه ی ئه وکه سه ی

له ساباتی ژیانمدا

مۆمێکی نه کوژاوه یت و

هه موو ساتێ له ناخمدا

ئه وینه ره نگینه کانت ده نه خشێنی

ئه ی ئه وکه سه ی

وه کو مه لێکی لانه واز

له دوره کۆچی غوربه ت دا

هه رچه ند ماندوویت

به ئه سپایی

خۆت بۆ کانی سۆزم دێنی

بڕوابکه

چۆن ئه ستێره له به هاردا

له که لێنی هه وره کان دا

سه ر ده ردێنێ

چۆن گوڵه لاولاوی ڕه نگین

بۆ به یانیان به پێکه نین

خۆی ده نوێنێ

ئاوهایش دڵم

تینووی کانی عه شقی تۆیه و

له ناخه وه کڵپه ده کا

بۆ لای تۆ یه

hemnrauf@hotmail. com. . . . . سویسرا