مـــــــــن كێـم ...
حه‌مید عه‌بدوڵڵا
دانمارك
گه‌رد
و تۆزی
سه‌رشاباڵی
خانمێكی ئه‌نفال كراوم
فرمێسكێكی هه‌ڵوەریوم
له گلێنه‌ی
چاو تۆراوم
كارمامزێكی شه‌كه‌تم
نیشتمان ێكی له‌ت له‌تم
شۆڕابه‌ی
پرچی خه‌مێكم
له گه‌ردنی خۆم دەئاڵێم
پاوانه و مێخه‌كی مل و
كلدانی پڕ كلی
كاڵێم
هه‌زاران هه‌ناسه‌ی
قوڵی
هه‌ڵكێشراوی ته‌زیووم
به‌گژ قوله‌ی قافا
هاتوم
سه‌ربزێووم نه‌به‌زیوم
كه چاوی چه‌پ و ڕاستی من
به‌خوێنی یه‌ك
تین‌و ئه‌بن
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هه‌من
له بێ دەنگی دا
وون ئه‌بن