ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌کان و. . . ئێمپێراتۆر. . ! و: زاگرۆس زه‌رده‌شتی

له‌ سویدییه‌وه‌ به‌ کوردی کردووه‌. . . !

پاش به‌زینی ناپۆلیۆن. ساڵی 1815 زۆربه‌ی گه‌لانی ئاوروپی. که‌وتنه‌ سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی خۆکۆکردنه‌وه‌. به‌ نیازی سه‌ربه‌خۆی نه‌وه‌وه‌یی و رزگاربوونیان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانره‌وایی بیانیدا. ئه‌و بزوتنه‌وه‌ ئازادیخوازییه‌. به‌ (Nationalism) ناشونالیسم ناوزه‌دکرا. دروشمێکیان به‌رزکرده‌وه‌ (یه‌ک گه‌ل ــ یه‌ک نه‌ته‌وه‌) (یه‌ک نه‌ته‌وه‌ ـــ یه‌ک گه‌ل که‌ خاوه‌نی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌: زامان. ئاین. دیرۆک. خوره‌وشت کولتوری هاوبه‌شبن. ) رێبازی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی رووناکبیری به‌ده‌رکه‌وه‌ت. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌. له‌لایه‌ن چینه‌ سه‌رده‌سته‌کانه‌وه‌. که‌ گرنگیان به‌ گه‌له‌کانیان و کولتور و دیرۆک ده‌دا. له‌سه‌رتادا به‌ چیرۆک. رۆمان و هه‌ڵبه‌ست. نوسین. ستران چڕین. به‌ زمانی گه‌له‌کانیان. ده‌ستیان پێکرد. که‌ ئه‌و شێوه‌کاره‌ گه‌لێک گه‌لکێش و مایه‌ی شانازی و چاولێکاری بوو.

له‌ باکوور بزوتنه‌وه‌ی (Skandinavisem) (سکاندیناڤیسم) گه‌ره‌کیان بوو. ده‌یانخواست. که‌ دانمارک. نه‌رویج و سوید له‌ یه‌ک ده‌وڵه‌تدا کۆبکه‌نه‌وه‌.

له‌ کۆتایی سه‌ده‌ی 18 ـدا. ئاوروپا تاکه‌ کیشوه‌ری پیشه‌سازی جیهان بوو. کۆمپانیا پیشه‌سازیه‌کان بۆ دروستکردنی به‌رهه‌م. پێویستییان به‌که‌ره‌سه‌ی خاوی هه‌رزان بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌. به‌ ناوچه‌ و کیشوه‌ره‌کانی تری جیهاهدا. راکه‌راک و پێشبڕکێان بوو. له‌هه‌مانکاتدا به‌ دووای بازاڕدا بۆ ساخکردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانیان ده‌گه‌ڕان. به‌م جۆره‌ ئاوروپیه‌کان له‌ رێگای توندوتیژی و کوشتوبڕه‌وه‌. به‌زۆری زۆردار ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر جیهاندا سه‌پاند. ئه‌و تاڵانی و بێویژدانییه‌ی سه‌رمایه‌داره‌ ئاوروپیه‌کان. رۆژدوای رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتری ده‌کردن. به‌م جۆره‌ تاڵان. دزین. داگیرکردنه‌ی گه‌لان. وڵاتان و خۆسه‌پاندنانه‌ ده‌گوترێت: ئیمپێرریالیسم (Imperialisim) . که‌ ئه‌مڕۆ وڵاتانی سێهه‌م ده‌یبینن و هه‌ن. بوونی ئه‌و ولاتانه‌. وه‌ک وڵاتی سێهه‌م. گه‌واهیده‌ره‌ بۆ ئه‌و داگیرداگیرکردن و تاڵان و دزینه‌ی که‌ کاتیخۆی ئاوروپییه‌کان کردیان. له‌ سه‌ده‌ی 18 ـده‌وه‌ بۆ چاره‌که‌ سه‌ده‌ی 19 ـده‌ به‌ریتانیا ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا کێشا و گه‌وره‌ترین ئیمپێریاترۆر بوو.

ناشونالیسم. . . Nationalism. . . !

گاریبالدی Garibaldi. ئیتالیا یه‌کده‌خات.

ئیتالیا له‌ نێوان چه‌ند وڵاتدا به‌شکرابوو. یه‌کخستنه‌وه‌ی ئیتالیا له‌ باکووره‌وه‌ له‌ جه‌نگی نێوان ساردینیا (Sardinie) و نه‌مسا ده‌ستیپێکرد. پاش جه‌نگه‌که‌. ساڵی 1859 نه‌مسا ئه‌و ناوچانه‌ی به‌جێهێشت. که‌ ئیتالی ره‌گه‌ز بوون. ساڵێک پاش ئه‌وه‌ له‌ ناوراستی ئیتالیادا. سه‌رهه‌ڵدان دژی فه‌رمانره‌واکانی ئه‌و ناوچانه‌ سه‌ریهه‌ڵدا. له‌ ئه‌نجامدا ناوراستی ئیتالیا. له‌گه‌ڵ ساردینیا یه‌کیانگرت. هه‌ر هه‌مان ساڵ. خۆرهه‌ڵاتی ئیتالیا و دوورگه‌ی سیسیلێن (Sicilie) له‌ لایه‌ن گه‌ڕۆک و شه‌ڕوان (گیوسێپ گاریبالدی) ئازادکرا. به‌مجۆره‌ هه‌موو ئیتالیا له‌ ده‌سه‌لاتدارانی بیانی پاکرایه‌وه‌. ساڵی 1861 پاشای ساردینیا (ڤیکتۆر ئه‌مانوێل) تاجی پاشایه‌تی کرده‌سه‌ر و بوو به‌ پاشای یه‌که‌می ئیتالیا.

موزیک وه‌ک چه‌ک وه‌هایه‌. . . !

تاکو ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ نه‌مسا. ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر باکووری ئێتالدا هه‌بوو. (خانه‌ی ئوپێرا) له‌ میلانۆ رۆلێکی مه‌زنی وازیده‌کرد. ئاوازدانه‌ری به‌ناوده‌نگی ئوپێرا (گیوسێپ ڤێردی) (Giuseppe Verdi) ئه‌و تێکسته‌ ئۆپێرایه‌ی که‌ بۆ ئازادی و دژی داگیکردن نووسی. ئیتالیاییه‌کانی خسته‌سه‌ر جۆشدانی خه‌بات. ئه‌و له‌ تێکسته‌که‌یدا ئاماژه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ئیتالیا نه‌کردبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیتالیاکان له‌وه‌ ده‌گه‌یشتن. ئه‌و ئاوازه‌ زۆر به‌ خێرایی به‌ هه‌موو ئیتالیادا بڵاو بۆوه‌. کوره‌ی خه‌باتی جۆشدا. ئه‌م گۆرانییه‌ دژی نه‌مسا وه‌ک چه‌ک له‌کاردا بوو.

له‌سه‌ر دیوای خانووه‌کانی میلانۆ و شاره‌کانی تردا. گه‌ل. ئه‌م دروشمه‌ یاساخه‌یان ده‌نووسی (VERDI) که‌ پاشناوی ئاوازداهێنه‌ری پوپێرا و کورتکراوه‌ی (Vittorio Emanuel Re Di Italia) واتا (ڤیتۆریۆ ئێمانوئێل پاشای ئیتالیایه‌. ) ئه‌م کارانه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مسایان نائارام کردبوو. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مسا هه‌رگیز نه‌یانتوانی. رێگا به‌گه‌ل بگرن. نه‌هێڵن ناوی ئاوازداهێنه‌ری خۆشه‌ویست و رێزداریان له‌سه‌ر دیواره‌کان نه‌نووسن. ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مسا ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌کرا. گۆرانیی ئازادی که‌ ببوه‌ ویردی سه‌رزمانی گه‌ل. له‌سه‌ر لێوی گه‌ل بسڕنه‌وه‌.

بیسمارک (Bismarck) ئاڵمانیایی یه‌کخست. . . !

له‌ نێوه‌راستی چه‌رخی 18 ـدا ئاڵمان له‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وڵات و ده‌وڵه‌تۆکه‌. دروستببوون. هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ گه‌ووره‌ و هه‌ندێکی که‌شیان گچکه‌ بوون. یان له‌ ته‌نیا شارێک پێکهاتبوون. بۆ نمونه‌: (لوبێک) .

گه‌وره‌ترین وڵاته‌ ئاڵمانی زمانه‌کان. (پرێیوسسێن و نه‌مسا) بوو.

ساڵی 1862 (Otto von Bismarck) ـی خانه‌دان. بوو به‌ سه‌ره‌ک شالیارانی ده‌وڵه‌تی (پرێیوسسێن) . بیسمارک ده‌یویست له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه‌. تاکو بۆیده‌کرێت. ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تۆکانه‌ی ئاڵمانیا کۆبکاته‌وه‌ و یه‌کیانبخات و (پرێیوسسێن) بکاته‌ یه‌که‌م زلهێز له‌ ئاوروپادا. بۆ ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی1860 ـدا. یه‌کیه‌تیه‌کی نێوان هه‌رێمه‌کانی ئاڵمانیای دامه‌زراند. بیسمارک به‌ خێرایی. به‌هێزترین هێزی جه‌نگی له‌ ئاوروپادا دامه‌زراند. یه‌کمجار هێرشی سه‌ر دانمارکی کرد و خۆرهه‌ڵاتی (jylland) که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی ئاڵمانی بوون ئازادکرد. پاش ئه‌وه‌ به‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ هاوفه‌رمانره‌واکه‌یدا (نه‌مسا) که‌ له‌ هه‌مان یه‌کێتیدا بوون. سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهانی. بیسمارک ده‌یویست ته‌نیا خۆی گه‌وره‌ و ده‌سه‌ڵاتدار بێت.

جه‌نگی نێوان فه‌ڕه‌نگ و ئاڵمانیا ساڵی 1870 ــ 1871.

هه‌موو ده‌وڵه‌تۆکه‌ ئاڵمانیه‌کان. چوونه‌ ناو یه‌کیه‌تیه‌که‌ی بیسمارکه‌وه‌. به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نگ ترس دایگرت. له‌ هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا بازرگانانی جه‌نگ. ئاگری شه‌ڕیان خۆشده‌کرد. ساڵی 1870. ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نگ. بانگی شه‌ڕی دژی ئاڵمانیای راگه‌یاند. به‌ڵام سوپای ئاڵمان. ئاماده‌کار و پۆشته‌ بوو. له‌ هێرشێکیدا (که‌یسه‌ری فه‌ره‌نگ ناپۆلێۆنی سێیه‌م) ـیان به‌دیلگرت. ئاڵمانه‌کان به‌ره‌و پاریس کشان و گه‌مارۆیاندا. پاش چوار مانگی سه‌خت و برسێتی و تۆپبارانکردن. له‌ زستانی 1871 ـدا دانیشتوانی پاریس خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا. ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نگ جه‌نگه‌که‌ی دۆڕاند. فه‌ڕه‌نگییه‌کان پێویستبوو له‌سه‌ریان ناوچه‌ سنووریه‌کان که‌ دانیشتوانه‌کانی ئاڵمانی بوون جێبهێڵن. هه‌روه‌ها ده‌بوو. زیانه‌کانی ئه‌و جه‌نگه‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نگ خه‌رمانه‌ی بکات و ببژێرێت.

ناپۆلێۆنی سێیه‌م که‌ به‌رپرسیارێتی دۆراندنی ئه‌و جه‌نگه‌ی که‌وته‌ ئه‌ستۆ. له‌ سێپتێمبه‌ری1870 له‌ ته‌ختی ده‌سه‌ڵات لابرا.

پاش ئه‌و ئاشتێتیه‌ی نێوان فه‌ره‌نگ و ئاڵمان. له‌ به‌هاری ساڵی 1871 ـدا له‌ پاریسدا سه‌ریهه‌ڵدانێک چێبوو. کرێکاران له‌ پێته‌خت ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست. بانگی کۆمارێکی کرێکاریاندا. به‌ناوی (کۆمیونی پاریس) ئه‌مجاره‌ شاری پاریس له‌لایه‌ن سوپای فه‌ره‌نگ خۆیه‌وه‌ گه‌مارۆدرا. خه‌ڵکی پاریس له‌هه‌موو پێوستیه‌کی ژیان دابڕان. پاشن ئه‌وکۆماره‌ و پێکهێنه‌ره‌کانی به‌ته‌واوی سه‌رکوتکران.

ته‌نیا یه‌ک ئاڵمان. . . !

له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی بیسمارکدا. ساڵی 1871. بستوپێنج ده‌وڵه‌تی ئاڵمانی. (ئێمپێریاتۆری ئاڵمانیان) دامه‌زراند. ئه‌و ئێمپێریاتۆره‌ گه‌وره‌ترین هێزو ده‌سه‌ڵات بوو له‌ ئاوروپادا. بۆ سه‌رۆکی ئه‌م یه‌کیه‌تییه‌ پاشای (پرێیوسسێن) (ڤیلبێلمی یه‌که‌م) به‌ که‌یسه‌ری هه‌ڵبژێردرا.

پاش ئه‌و جه‌نگی ئاڵمان. فه‌ره‌نگ. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان سوپاکه‌ی تازه‌ و نوێژه‌نگ کرده‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزێکی زه‌ریایی به‌هێزی دامه‌زراند. گومانی تێدانییه‌. ئه‌م هه‌وڵ و خۆ سازدانه‌ی ئاڵمان. ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا. که‌ هه‌میشه‌ خۆی به‌ خوا و ده‌سته‌لاتداری زه‌رایا ده‌زانی. خسته‌ دڵه‌ڕاوکه‌وه‌. که‌لوپه‌لی سه‌ربازی. وه‌کو مه‌کینه‌ و چه‌ک. که‌ له‌لایه‌ن کارگه‌پیشه‌سازیه‌کانی ئاڵمانه‌وه‌ دروستده‌کران. ره‌واجیان پێدرا و به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان دروستده‌کران. به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا مڵۆزمی پێشبڕکێی له‌ بازاڕی جیهانیدا بۆ په‌یدا بوو.

رێفۆرمی سۆسیال. . . !

بیسمارکی کۆنخواز زوو له‌وه‌ گه‌یشت. ئه‌و چینه‌ی ژێره‌وه‌. واتا کرێکارانی گارگه‌پیشه‌سازیه‌کان و بیروباوه‌ره‌ سۆسیالیستیه‌که‌یان. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌. ببێته‌ مه‌ترسیه‌کی ترسناک. بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران له‌و مه‌ترسییه‌ دورخاته‌وه‌ و بێده‌نگ بکات. چاکسازیه‌کی سۆسیالیستی ئه‌نجامدا. ده‌وڵه‌ت یاسا و مافی نه‌خۆشبوون. رووداوی دڵته‌زێن. ته‌مه‌نی پیری و په‌که‌وتنی بۆ مسۆگه‌رکردن. هیچ کام له‌ به‌رپرسیارانێکله‌ ئاوروپادا هێنده‌ی بیسمارک. کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاوروپای نوێ دانه‌ده‌نا. بیسمارک توانی تا ساڵی 1890. له‌ ئاڵمانیادا درێژه‌ به‌ ده‌سته‌ڵاتی خۆی پێبدات.

هه‌ندێک نموونه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ناشونالیزمی و جه‌نگی رزگاریخوازی. . . !

ساڵی 1648 هاوکات له‌گه‌ڵ ئاشتی (Westphlia) ـدا وڵاتی هۆلاند پاش هه‌شتا ساڵ جه‌نگ و سه‌رهه‌ڵدان دژی ئیسپانیا. سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ستهێنا.

وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا ساڵی 1776 ــ 1783 خۆیان له‌ به‌ریتانیا رزگارکرد.

گرێکلاند (یۆنان) ساڵی 1820 جه‌نگی سه‌ربه‌خۆییان دژی تورکیا به‌رپاکرد. له‌سه‌ره‌تاوه‌ تورکه‌کان هیچ رێگریه‌کیان نه‌بوو. ده‌ستیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ کرستیانه‌کانه‌وه‌ ئاوه‌ڵاکرابوو. پاش ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ کرستیانانه‌ هه‌ڵمه‌تێکی پشتیوانیان و یارمه‌تیان بۆ گرێکلاند رێکخست. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ گرێکیه‌کان که‌ یارمه‌تییه‌ سه‌ربازیه‌کانیان له‌ زلهێزه‌کانه‌وه‌ پێگه‌یشت. توانیان ساڵی 1830 ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دامه‌زرێنن.

زۆربه‌ی وڵاته‌ کۆلۆنیزه‌کانی ئامریکای لاتین. له‌ (باشووری ئامریکا و مێکسیکۆ) ساڵی 1810 ـــ 1820 سه‌ربه‌خۆیی خۆیان. له‌ ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالی ئسپانی و پرتوگال سه‌ند و راگه‌یاند.

سه‌رهه‌ڵدانی پۆڵۆنیه‌کان. دژی روسه‌کان به‌سه‌رنه‌که‌وت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پاش ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه‌. چه‌وساندنه‌وه‌ و زوڵم و زۆری روسه‌کان به‌سه‌ر پۆڵۆنیه‌کانه‌وه‌ له‌جاران خراپتر بوو.

ساڵی 1839 وڵاتی به‌ێلگیێن سه‌ربه‌خۆی بوو.

ساڵی 1867 هه‌نگارییه‌کان. که‌یسه‌ری نه‌مسایان ناچارکرد. که‌ ده‌وڵه‌تێکی نوێ. به‌ناوی (ئێمپێراتۆری نه‌مسا ــ هه‌نگاریا) وه‌ دامه‌زرێنن. به‌ڵام گه‌له‌کانی تری ناو ئه‌و ئێمپێراتۆره‌. بۆ نمونه‌: چیکه‌کان. سه‌ربه‌کان و کرواته‌کان فشاریان ده‌هێنا و ئازادی خۆیان ده‌خواست. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی (نه‌مسا ــ هه‌نگاریا) گه‌نگاز و شتێکی شیاو نه‌بوو. ده‌وڵه‌تێک بوو. له‌ کۆمه‌ڵێک گه‌لی جودا پێکهاتبوو. که‌ هیچ شتێک یه‌کی پێنه‌ده‌گرتنه‌وه‌. ته‌نیا ده‌ستدرێژی بۆسه‌ریه‌کتری و شه‌ڕوشۆر نه‌بێت.

کاتێک ئێمه‌ ده‌که‌وینه‌ دیرۆکی چه‌رخی 19 ـده‌وه‌. ده‌بینین که‌ زۆربه‌ی ئه‌و ناکۆکی و دژایه‌تیانه‌ هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ریان نه‌کراوه‌. بۆ نمونه‌. ئه‌و گرفتانه‌ نه‌وه‌ دووای نه‌وه‌. بۆته‌ میرات و بۆماوه‌. ئه‌و ناکۆکییه‌ بۆماوانه‌ ره‌گی خۆیان هه‌یه‌ و بۆ سه‌دان ساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

نیوه‌دوورگه‌ی باڵکان. . . که‌ چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی جودای له‌خۆ گرتووه‌. هه‌ندێک جار به‌ (گۆشه‌ی نائارامی ئاوروپا) ناده‌برێت. ساڵانێکی دوورو درێژ له‌ نێوانی نه‌مسا و تورکیادا به‌شکرابوو.

نه‌ته‌وه‌ جوداکان. . . !

له‌ هه‌ندێک له‌ ده‌وڵه‌تاندا. کۆمه‌ڵێک ناشونی جوودا هه‌بوون. هه‌ندک له‌و ناشونانه‌ گچکه‌ و گه‌ره‌کیان بوو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دامه‌زرێندن.

له‌ نه‌مسادا. . ئاڵمان. چیک. سلۆڤاکی. کرواتی. هه‌نگاری و به‌شێک له‌ پۆلۆنی.

له‌ رووسیادا. . . رووسیای مه‌زن. رووسیای گچکه‌. ئۆکرانی. پۆپلۆنی. لێتوانی. ئێستلاندی. فینله‌ندی و به‌شێک له‌ سویدی.

له‌ ئێمپێراتۆری ئوسمانی) تورکیا) ـدا. . . تورک. سه‌ربی. رۆمانی. بولگار و به‌شێک له‌ کورد.

 

زاگرۆس زه‌رده‌شتی

03 07 05

سوید