بۆ
به‌رێز کاك مه‌سعود بارزانی. ... مامۆستا فه‌خره‌دین زیاراتی - نوێنه‌ری
یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان له هۆڵه‌ندا.
زۆر پێخۆشحالم به
هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن
په‌رله‌مانتارانی (په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی باشوور) . که
ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه.
گه‌لی کورستان به
گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی چاوه‌ڕوانن که له‌و ماوه‌ی به‌رێزتان
تیایدا ده‌ست به‌کارن وه‌ك سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستانی باشوور. ناوچه
دابڕاوه‌کان له کوردستان به ده‌ستی رژیمه یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق. بگه‌رێنیته‌وه باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان. وه له
هه‌مان کاتدا چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کوردستان
له به‌رێزتان ده‌کرێت. به هه‌م ئاهه‌نگی له‌گه‌ل گشت پارت و گروپ و
لایه‌نه سیاسیه‌کانی گۆره‌پانی کوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دۆست
ولایه‌نگری گه‌لی کوردستانن له به‌دیهێنانی ما‌فه ڕه‌واکانی.
دووباره پیرۆزبێت
ئه‌م پۆسته له به‌ڕێزتان و هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان.
سڵاو له گۆری گشت
شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان.
سڵاو له هه‌ڵه‌بجه.
له ئه‌نافالکراوه‌کان. له هه‌شت هه‌زار بارزانی بێ سه‌روشوێن.
هه‌ر بژین بۆ کورد و
کوردستان.
نوێنه‌ری یه‌کێتی
نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان له هۆڵه‌ندا.
مامۆستا فه‌خره‌دین
زیاراتی |