10. 7. 2005 هێلسینکی – فینلاند

راگه‌یاندراوی رۆژنامه‌ڤانی

ژماره:‌ 1

 

له‌ فینلاند ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ستی به‌ رێپێوانی 700 کیلۆمه‌تری به‌ بۆنه‌ی شانزده‌هه‌مین ساڵرۆژی شه‌هید بوونی دکتۆر قاسملو کرد.

 

هێلسینکی – فینلاند: سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ که‌مال عزتخواه به‌ بۆنه‌ی شانزده‌هه‌مین سالڤه‌گه‌ری تیرۆری ناجوانمێرانه‌ی دکتور قاسملوی رێبه‌ر و هاورێیانی ده‌ستی به‌ رێپێوانێکی 700 کیلۆمه‌تری به‌ بایسکل (دوچرخه‌) کرد. رێپێوانه‌که‌ له‌ کاتژمێر 6ی به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستپێ بووه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ 13. 7. 2005 له‌ هێلسینکی له‌ کاتژمێر 1. 5ی دوانیوه‌رۆ به‌ تێکه‌ڵ بوون به‌ رێپێوانی به‌رینی کورده‌کانی دانیشتووی فینلاند به‌و بۆنه‌وه‌ کۆتایی پێ دێ.

له‌ پێناو عه‌داڵه‌ت و دژی تیرۆریزم

که‌مال عزتخواه دروشمی له‌ پێناو عه‌داڵه‌ت و ئێمه‌ دژی تیرۆریزمین که‌ به‌ ئاڵای کوردستان رازوه‌ دووچه‌رخه‌ی خۆی رازاندووه‌ و له‌ رێگادا راگه‌یاندراوێک که‌ به‌زمانی فینلاندی به‌و بۆنه‌وه‌ نووسراوه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌. ئامانجی رێپێوان نیشاندانی ویستی گه‌لی کورد بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به‌ هه‌موو شێوه‌کانی تیرۆر و تیرۆریزمه‌.

ئێمه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌کانی دواییدا وێرای پێشکه‌ش کردنی تازه‌ترین وێنه‌کانی ئه‌و رێپێوانه‌ له‌ کات و شوێنی رێپێوه‌ر هاونیشتیمانان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌.

مه‌جید حه‌قی

کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – فینلاند

ژماره‌ ته‌له‌فۆن بۆ زانیاری زیاتر: 00358414984503