كیسه‌له‌كانیش هه‌لده‌فرن: ئه‌سعه‌د قه‌یدی
10-07-2005
شه‌وی هه‌ینی رابردوو
له دوورترین ولاتی دنیادا فیلمی (لاك پشتها پرواز می كنند) كیسه‌له‌كان
هه‌لده‌فرن له سینه‌ما ی نیوزیلاند نیشان درا. كوَمه‌ڵه‌ی كورد له
نیوزیلاند هه‌موو برا كورده‌كانی ئاگاداركرد كه‌وا فیلكی كوردی له
سینه‌مای نیوزیلاند پێشان ده‌درێ. جا هه‌ر كه‌س پێی خۆشه ده‌توانی بچێ بۆ
چاو لێ كردنی. كه‌به خۆشێه‌وه كۆمه‌لێكی زۆر له كوردانی دانیشتوی
نیوزیلاند به‌شدار بوون. منیش وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌ی كورد
له‌م ولاته ئه‌و شه‌وه چوم بۆ سه‌یر كردنی فیلمه‌كه. پێویسته باس بكه‌م
من ئه‌وه ده‌بوو به سێهه‌م فیلمی ده‌هێنه‌ری به توانای گه‌له‌كه‌مان كاك
به‌همه‌نی قوبادی كه بی بینم. به‌رهه‌مه‌كانی كاك به‌همه‌نی قوبادی هه‌ر
هه‌مویان به‌راستی جێگای باس و سه‌رنج راكێشن. جێگای شانازیه كه ئه‌مرۆ
له دوورترین ولاتی دونیا فلمێكی كوردی نیشان ده‌درێت. به تایبه‌تی بۆ
ئێمه‌ی كورد له ولاتی غوربه‌ت. كورد كه جاران نه‌مان ده‌توانی ته‌نانه‌ت
به كوردیش قسه بكه‌ین. یان بنوسین. ئێستا به خۆشێه‌وه به هۆی
هونه‌رمه‌ندانی لێ هاتوی گه‌له‌كه‌مانه‌وه وا ده‌نگ و ره‌نگمان گه‌یشته
ئه‌و په‌ری دونیا. له دوای ده‌رهێنه‌ری به توانای كورد نه‌مر یه‌لماس
گوونای. كه زۆر به‌رهه‌می به كه‌لكی له بواری سینه‌ما دا پێشكه‌ش به
ڤستڤالی نیو ده‌وله‌تی كرد بووكه خه‌لاتی نێو ده‌وله‌تیان وه‌رگرتبوو.
یه‌لما گوناش هه‌ولێكی زۆری دابوو بۆ ناساندی بواری ژیانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
وا ئێستا لاویكی دیكه‌ی گه‌له‌كه‌مان هاتۆته مه‌یدنی هونه‌ری سینه‌مای و
قۆلی كوردانه‌ی لێ هه‌لمَالیوه تا ئێش وئازاره‌كان زیاتر به دونیا به
ناسێنێ. كه وا به‌رهه‌مه‌كانی به سه‌ر سینه‌مای دونیا دا بلاو
بونه‌ته‌وه شه‌پۆل ئاسا خۆ به روخی چیا دا ئه‌ده‌ن. فیلمه‌كانی كاك
به‌همه‌نی قوبادی شۆرشێكی گه‌وره‌ن. له بوار ی كۆمه‌لایه‌تی. سیاسی.
هونه‌ری وئابووری كه سه‌رنجی زۆر له رووناكبیران وسیاسه‌ت مه‌دارانی
دونیای بۆ لای خۆی راكێشاوه. ده‌توانین بلێن به‌رهه‌موو كاره‌كانی كاك
به‌همه‌نی قوبادی شۆرشێكی نوێ بوون له بزافی رزگاری خوازی گه‌لی به‌ش
مه‌ینه‌تی كورد دا. له (فیلمی كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان) دا بۆمان ده‌ر
ده‌كه‌وی كه ده‌رهێنه‌ر چۆن كه‌وتۆته جه‌سته‌ی بواری ژیانی كۆمه‌لگای
كورده‌واری. خه‌لكی كورد بۆ به‌رێوه‌چوونی ژیانی رۆژانه‌یان له سه‌ر و
مالی خۆی ده‌گوزه‌رێ بۆ په‌ی داكردنی پارۆ نانێك و به‌خێو كردنی مال ومنال.
سه‌ره رای پشێوی‌و وئالۆزی ناوچه خه‌لكی هه‌ژار و لێ قه‌وماوی كوردستان
له هه‌ولی خۆیان راوه‌ستانیان نی یه و بێ پشوودان ژیانی سه‌خت ودژواری
خۆیان درێژه پێ ده‌دن. هه‌روه‌ها. له (فیلمی ته‌خته ره‌ش) دا نیشانی
داوه كه سه‌ره رای ئه‌و هه‌موو سه‌ختی و نه‌هامه‌تێ وچه‌وسانه‌وی
له‌راده به‌ده‌ر كه‌داگیركه‌رانی كوردستان دژ به كورد ده‌ی كه‌ن. منالانی
كورد له فێر بوون و زانست راناوه‌ستن ودایكان و باوكان هانده‌ری
رۆله‌كانیانن بۆ فێربوونی عیلم وسه‌نعه‌ت. له فیلمی (گم شده‌ی در عراق)
بزر بۆك له عێراق. بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وی كه كاكی ده‌هێنه‌ر مه‌به‌ستی
ته‌نبا نیشان دانی بۆاری كۆمه‌لایه‌تی نییه. بلكوو جه‌خت ده‌خاته سه‌ر
زولم وزۆری داگیر كه‌رانی كوردستان. هه‌ر چه‌ند هێندی كه‌س پێیان وایه كه
كاكی ده‌رهێنه‌ر هه‌ر به‌ستراوه به یه‌كیك له داگیركه‌رانه و ناتوانی
به راشكاوی ناوی كوردستان به‌ریت. دیاره ئه‌م بینه‌رانه له هه‌ڵه دان
چون ئاگاداری شۆنی ژیانی كاكی ده‌رهێنه‌ر نین. به پێی وه‌زعی ئه‌مرۆی
گه‌له‌كه‌مان ئه‌م بیر كردنه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه له خۆمانی
نه گۆرین ده‌زانین كه كاكی ده‌هێنه‌ر له چ ولاتێك ده‌ژی. من فیلمی (بزر
بۆك له عێراق) م له شاری ئاده‌لایدی ئوسترالیا دیت. دیاره خالیدی
په‌رده‌دارم له گه‌ل بوو. قه‌رار بوو كاك به‌همه‌نی قوبادیش له شوێنی
پێشكه‌ش كردنی فیلمه‌كه حازر بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه كاك به‌همه‌ن به
هۆی ناساغی دایكێه‌وه نه‌ی توانی له‌م شوێنه حازر بێت. هه‌ر بۆیه به
ته‌له‌فون قسه‌ی له گه‌ل ئاماده‌بوان كرد. كاك خالید په‌رده‌دار پێی گوتم
كاك نه‌جات ئه‌حمه‌دی پرسیاری كردووه. له كاك به‌همه‌ن كه بۆ چی له
فیلمه‌كانت دا ده‌ڵه‌ی كوردستانی ئه‌م لاو ئه‌ولا. دیاره وه‌ڵامی كاك
به‌همه‌نیش هه‌ر ئه‌و وڵامه بوو كه ئیشاره‌مان پێ كرد. بێ پێچ و په‌نا
كاره‌كانی كاك به‌همه‌ن بونه‌ته پشت و په‌نای خه‌لكی ره‌ش و روتی
گه‌له‌كه‌مان. هه‌روه‌ك له فیلمی كیسه‌له‌كانیش هه‌لده‌فرن بۆمان ده‌ر
ده‌كه‌وێ كه كاكی ده‌رهێنه‌ر كه‌وتۆته كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌لیك منالی
هه‌ژار وبێ ده‌ست وقاچی گه‌له‌كه‌مان. كه‌به هۆی شه‌ری مال وێران كه‌روه
توشی هاتوون وده‌رگای شۆرشیان به هۆی مل ملانی بێ جێوه لی دا خراوه و
كه‌س ئاورێكیشیان لێ نا داته‌وه. به‌ڵام كاكی ده‌رهێنه‌ر ناو‌و روخساری
ئه‌وانی هێنا ناو سینه‌مای دونیاوو هاواری ئه‌وانی به گوێی دونیا دا
چرپاند. له فیلمی كیسه‌له‌كان هه‌لدفرن شاكارێكی دیكه‌ی هونه‌مه‌ند
به‌همه‌ن قوبادی ئه‌وه بو كه كه‌لكی له زاراوه‌كانی كرمانجی. سۆرانی
وگۆران وه‌رگرتبوو’. هه‌روه‌ها هێرش كردبوه سه‌ر نه‌زانی ودواكه‌وتویی.
بانگه‌شه‌ی خه‌لكی ده‌كات بۆ گۆرینی ژیانێكی نوی. ئه‌و فیلمه ولامی هه‌مو
ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌و كه ئستاش له شك و گومان داده‌ژین به‌رانبه‌ر به
به‌رهه‌مه‌كانی كاك به‌همه‌ن. له‌كۆتای دا ده‌ست خۆش بوونت لێ ده‌كه‌ین
هیوای ته‌مه‌نێكی درێژت بۆ به ئاه‌ات ده‌خوازین. |