دوا ماڵئاوایی له‌عه‌شقی به‌سه‌رچوو ... فوئاد زه‌رداوی

 

له‌سێبه‌ری شه‌وه‌ی ته‌نهایی

ده‌واری عه‌شقم هه‌وارگای تۆ هه‌ڵدا

له‌گورِ گورِی خه‌ونی گه‌ورم

دڵم له‌ هه‌وارگای تۆدا سووتا

نه‌شه‌وێك نه‌ رِۆژێك

نه‌هاتی ماڵی دڵم ئاوا كه‌ی

ئه‌ی چۆن خوا قبۆڵ ده‌كا

به‌م عه‌شقه‌وه‌ بۆ مه‌رگم به‌ی

تۆ له‌ جیهانی عه‌شق نا شاره‌زایی

تۆ گومبووی جیهانی جوانیت

تۆ نه‌فامی تۆ نه‌زانی

تۆ دوای ئه‌م عه‌شقه‌ سه‌رگردانی

 به‌غدا

 2005