دیمانه‌ی پیرۆت مه‌ریوانی له گه‌ڵ مامۆستا ح. س. سۆران: { به‌شی 1 }:
14ی پووشپه‌ڕی 2705
خۆشه‌ویسان! چه‌ند وه‌خت بو. ده‌مویست له گه‌ڵ مامۆستا ح. س. سۆران.
دیمانه‌یه‌ک پێک بهێنم. به‌ڵام چون به‌ستێنی کار و چالاکیه‌کانی مامۆستا
سۆران زۆر به‌ربڵاوه و بریه‌تیه له نزیکه په‌نجا ساڵ خزمه‌تی وێژه‌یی.
فه‌رهه‌نگی. کۆمه‌ڵایه‌تی و …. بۆ ئه‌وه‌ی که روانگه‌ی دیمانه‌که.
ئاوێته نه‌بێ. له‌م به‌شه دا. که به‌شی { 1 } ه. دیمانه‌که ته‌رخان
ده‌ده‌م به باسی گه‌ڵاڵه‌ی کتێب ناسی (بیبلیۆگڕافی) کوردی مامۆستا سۆران و
پرسیاره‌کانمی له‌م به‌ستێنه‌دا. ئاڕاسته ده‌که‌م:
مامۆستا سۆران! له‌گه‌ڵ ماندونه‌بینی و رێز. ده‌زانم به زانست و
به‌ته‌مه‌ن. ئه‌زموونێکی هه‌ره زۆرتان له به‌ستێنی کتێب ناسی دا هه‌یه.
بۆ ماوه‌ی یه‌ک چواره‌می سه‌ده. گه‌ڵاڵه‌ی نووسینی کتێب ناسی کوردی تان
ئه‌نجام داوه و بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره وڵاتانێکی زۆر گه‌ڕاون. که
ئه‌مه ئه‌رکێکی فره قورسه. ئه‌گه‌ر ده‌کرێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه
بده‌نه‌وه. که دڵنیام بۆ خوێنه‌رانیش زۆر جێگه‌ی که‌ڵک و سه‌رنجه:
پ:
چۆن بو که‌وتنه ئه‌و خه‌یاڵه که کاری کتیب ناسی کوردی ئه‌نجام بده‌ن؟
و:
به ناوی کوردستانی گه‌وره! له پاش رێز و سپاس. به کوردی ده‌ڵێن {
گوێزێکم خوارد. سێوێکی تێدا بو }. داستانی ئه‌م کتێب ناسیه‌ش. شتێکه له‌م
باره: ساڵی 1345 (1966) . له‌مدیو (رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) . کتێبێکی کوردیم
نووسی. به ناوی دیوانی سۆران. که بریه‌تی بو له هۆنراوه‌کانی خۆم. ئه‌م
کتێبه. له‌م دیو. هه‌وه‌ڵ کتێبی کوردی بو. که به رێنووسی تایبه‌تی کوردی
ده‌نووسرا { کتێب و شته‌کانی کاتی کۆماری کوردستان به رێنووسی تایبه‌تی
کوردی. نه نووسرابوون) . ئه‌م کتێبه. چون له‌م دیو به شتێکی تازه
ده‌زانرا. زۆری به‌ره‌و پیری هاتن و له زۆر جێگه‌ش. زۆر باس و خواسی هێنا
نێوان. که یه‌کێک له‌وانه ئه‌مه‌بو. نه‌یارانی نا کوردی ئه‌مدیو ده‌یانوت
{جا کوردی که‌ی زمان بوه. تا کتێبی پێ بنووسرێ! - چون ئه‌و کاته له‌مدیو
کتێبی کوردی ئه‌وتۆ نه‌بو }. جا. ئه‌م ته‌وس و توانجانه بوه هۆی ئه‌وه‌ی
که هه‌وڵ بده‌م کتێبێک به ناوی کتێب ناسی کوردی. بنووسم. ناوی کتێبه
کوردیه‌کانی تێ دا خڕ بکه‌مه‌وه و به خه‌ڵک بڵێم. که کوردیش زمانه و
ئێمه‌ش کتێبمان هه‌یه و که‌ڵکی زانستیشی لێ وه‌رگیررێ. به کورتی. پاڵ
پێوه‌نه‌ری من بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره. ئه‌مه بو.
پ:
بۆ چی بۆ نووسینی ئه‌م کتێبه چوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟
و:
چون له‌مدیو. له‌و کاته دا { ساڵی 1966) . ره‌نگه لای هیچ که‌س ده دانه
کتێبی کورد ده ست نه‌ده‌که‌وت و کتێبخانه‌کانیش کتێبی کوردیان به‌و
چه‌شنه نه‌بو و له راستی دا کتێبی کوردی قه‌ده‌غه بو. هه‌ر به‌م هۆیه
بۆ ئه‌نجامی دانی ئه‌م ئه‌رکه. ده‌بو بچم بۆ ده‌ره‌وه.
پ:
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ت که‌ی ده‌ست پێ کرد؟
له ساڵی 1966 ه‌وه ده‌ستم پێ کرد و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
پ:
بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه. چه‌ند وڵات چویت؟
و:
زۆر وڵات. که هڵندێکیان ئه‌مانه بوون: ئامربکا. بڕیتانیا. فه‌ڕانسه.
ئه‌لمان. تورکیا. بیلژیک. ئیتالیا. یۆنان. هۆله‌ند و ….
پ:
له‌و وڵاتانه. بۆ نووسینی کتێبه که و ئه‌نجام دانی گه‌ڵاڵه‌که. له چ
سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ڵکت وه‌رده‌گرت؟
و:
زۆرتر له کتێبخانه کان و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و زانکۆییه‌کان.
پ:
ده‌کرێ ناوی هێندێک له‌و ناوه‌ندانه بڵێی؟
بۆ وێنه له‌م ناوه‌ندانه که‌ڵکم وه‌رگرتوه: کتێبخانه‌ی کۆنگره‌ی
ئامریکا. کتێبخانه کێنێدی نیو یۆرک. کتێبخانه‌ی سواسی له‌نده‌ن. کتێبخانه
سه‌لته‌نه‌تی بڕیتانیا. کتێبخانه پاریس. کتێبخانه‌گه‌لی توبینگێن و
گۆتینگێن. له ئه‌لمان. کتێبخانه‌ی ئه‌سته‌مبووڵ. کتێبخانه پڕات. له
باڵتیمۆری ئامریکا و ده‌یان کتێبخانه دیکه.
بۆ نووسینی ئه‌م کتێیبه و ئه‌نجام دانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه. که‌ڵکت له
رێنوێنی کێ وه‌رگرت؟
و:
له رێنوێنی زۆر که‌س. بۆ و ێنه پڕۆفێسۆر ولفگانگ بێن. ماموه‌ستای کتێب
ناسی زانستگه‌ی ئه‌لمان. ماموه‌ستا تْه‌وفیق وه‌هبی. دوکتور جویس بلإو.
ماموه‌ستای کورسی کوردی زانکۆی ێاریس و ده‌یان زانای دیکه.
پ:
ناوه‌رۆکی کتێبه که چۆنه و به چ چه‌شنێک نووسراوه؟
و:
به سێ له‌ون پۆلین (ته‌به‌قه‌به‌ندی) م کردوه. به پێی ناوی کتێب.
نووسه‌ر و مه‌به‌ست (مه‌وزووع) . و بریه‌تیه له‌و کتێبانه‌ی که به زمانی
کوردی نووسراون. یا به زمانگه‌لی دیکه‌ن. به‌ڵام سه‌باره‌ت به کورد و
کوردستانن.
پ:
کتێبه‌که چه‌ند به‌رگه و ئێستا له چ بارودۆخێک دایه؟
و:
تا ئێستا. سێ به‌رگم لێ نووسیوه. به‌رگی هه‌وه‌ڵی ئه‌و کتێبانه‌ی تێدایه
که له زۆر کۆنه‌وه تا ساڵی 1980 نووسراون. نزیکه‌ی 1500 کتێبی تێدایه و
به چه‌شنی ئاسایی و تاقل و تۆقل. نزیکه‌ی دووسه‌د دانه‌ی لێ بڵاو
بوه‌ته‌وه. که زوربه‌یان دراون به کتێبخانه و ناوه‌نده زانستیه‌کان.
به‌رگی دووهه‌م و سێهه‌میش. هێشتا بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه و هه‌ر وا به
وه‌ڵاشم له لای خۆم ماون. به‌ینێکیش به چه‌شنی وه‌ڵاشم. له بڵاڤۆکی
ئاویه‌ر دا بڵاو ده‌بوه‌وه.
پ:
ئه‌ی بۆچی به چه‌شنی سیستێماتیک و به‌ربڵاو چاپت نه‌کردوون؟
و
- به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی ئابووریه‌وه.
پ:
ئه‌ی بۆچی بۆ چاپیان یارمه‌تیت له که‌س وه‌رنه‌گرتوه؟
و:
ده‌بێ ئه‌و چه‌شنه به‌رپرس و خه‌ڵکانه بۆ خۆیان پێشنیاری یارمه‌تی بده‌ن.
نه‌ک من بچمه ده‌مه‌لاسکێ و شتی وا!!!
پ:
باری کتێب ناسی کورد. له گه‌ڵ کتێب ناسی عاره‌ب. فارس و تورک و شت چۆن
هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنی؟
و- کاتێک نه‌یانهێشتوه کتێب بنووسین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه. رووناکه که له
چاو ئه‌وان. باری کتێب ناسی کورد. زۆر کز و لاوازه.
پ:
ده‌توانێ کتێب ناسی وه‌ک لقێکی ده‌رس خوێندنی زانستگه‌یی دیاری بکرێ؟
و:
له پێش دا دیاری کراوه و ئێستا هه‌یه.
پ:
مامۆستا ئایا تا ئێستا فێستیواڵی کتێب ناسی کورد له نێو خۆ یا ده‌ره‌وه
پێک هاتوه؟ ئه‌گه‌ر پێک نه‌هاتوه. هۆی چی بوه؟
و:
ئه‌گه‌ر به چه‌شنێکی کز پێکیش هاتبێ. من هه‌واڵم نیه. چون کورد وڵاتی
سه‌ربه‌خۆی نیه. له‌م شتانه بێ به‌ش بوه.
پ:
زۆر تری بابه‌ته کوردیه چاپکراوه‌کان. به بۆچوونی ئێوه. له کام بوار
دا بوون؟
و:
ناتوانم فۆڕموولێک بۆ ئه‌مه دیاری بکه‌م. به‌ڵام به گشتی ده‌توانم
ئاماژه به‌مه بکه‌م. که شتی ئه‌ده‌بی و هۆنراوه‌ی چاپکراومان یه‌کجار
زۆر تره. به تازه‌ییش به‌شی رۆژنامه گه‌ری و شتی وا زۆر ده‌رچوه. له
باری فه‌ننی و زانستیشه‌وه. زۆر کزین.
پ:
چه‌ند که‌س له‌وانه‌ی که کتێبی کوردیان زۆر نووسیوه. ناو به‌ره:
و:
ماموه ستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم موده‌ڕڕیس. مامۆستا حاجی جندی (له پارچه‌ی
پێنجه‌می کوردستان) و ماموه‌ستا سه‌دیق بۆره‌که‌یی.
پ:
سه‌رجه‌م نووسراوه کوردیه کان به چ زاراوه‌یه‌ک و به چ رێنووسکن؟
و:
ناتوانم ئه‌مه بخه‌مه نێو چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سک و تایبه‌ت. به‌ڵام به
ته‌رتیب به زاراوه‌ی سۆرانی. کرمانجی. هه‌ورامی و ئه‌وانه. نووسراوه‌ما
زۆرن. له رێنووسی عاره‌بی. لاتین. سیریلیک و چه‌ند رێنووسی دیکه‌ش که‌ڵک
وه‌رگیرراوه.
پ:
به بیر وڕای ئێوه. کامه نووسه‌ری کتێب ناسی کوردی. شوێنی زۆر گرنگی له‌م
به‌ستێنه‌دا هه‌یه؟
و:
ماموه‌ستا مسته‌فا نه‌ریمان.
پ:
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین. ئێوه له چه‌ند به‌ستێنی جیاواز دا چالاکی فه‌رهه‌نگی
و ئه‌ده‌بی سه‌رکه‌وتو و به‌ربڵاوتان بوه. وه‌ک شاعیری. نووسه‌ری.
وه‌رگێڕی. کتێب ناسی و …. ئایا هۆی ئه‌مه چیه؟
و- ماموه‌ستایانی مه‌کته‌بی فه‌رهه‌نگی سوننه‌تی کوردستان. زوربه‌یان له
زۆر که‌وشه‌ن دا چالاکیان بوه { بۆ وێنه ماموه‌ستا هه‌ژار. ماموه‌ستا
مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم موده‌ڕڕیس. ماموه‌ستا شێخ محه‌ممه‌د خاڵ. ماموه‌ستا
عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی. ماموه‌ستا ته‌وفیق وه‌هبی و هتد) . چون ئه‌و کاته
وه‌ک ئێستا زانا و رۆشنبیر زۆر نه‌بوه و به بۆچوونی خۆیان هه‌وڵیان داوه
زۆر که‌لێن خاڵی پڕ بکه‌نه‌وه. منیش که یه‌کێک له قوتابیانی هه‌ره
چکۆله‌ی ئه‌و مه‌کته‌به‌م. هه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌م گرتوه‌ته به‌ر.
مامۆستا زۆر سپاس تان ده‌که‌م. تا دیمانه‌ی داهاتو. که سه‌باره‌ت به چاپی
هه‌وه‌ڵ کتێبی کوردی له‌م دیو به ئه‌لفوبێی کوردی ده‌بێ. خودات له‌گه‌ڵ.
منیش زۆر سپاستان ده‌که‌م. سه‌رکه‌وتو بن.
|