چاره‌نووسی که‌رکوک. ده‌ستور دوای سه‌ردانی تاڵه‌بانی بۆ لای سیستانی ...
له‌یلا مۆریاسی
سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئاگادار پێی ڕاگه‌یاندین که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌لجه‌عفه‌ری
سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری کردووه و پێی ووتووه که خاوه‌ن شکۆ سیستانی
ئامه‌ده‌یه ماوه‌یه‌کی کورت تاڵه‌بانی ببینێت و هه‌ندێک ئامۆژگاری
ده‌رباره‌ی کێشه چاره‌نووسسازه‌کانی وه‌ک که‌رکوک. ده‌ستور. زمانی ڕه‌سمی
و سهربهنیشتمان بوونی عێراقی عه‌ره‌بی بکات. تاڵه‌بانیش بێ سێ و دوو زۆر
به دڵخۆشییه‌وه په‌سه‌ندی کردووه ڕه‌زامه‌ندی پیشان داوه. ئه‌وه‌بوو
تاڵه‌بانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی7. 7. 2005 سه‌ردانی نه‌جه‌ف و
سیستانی کردووه. هاوکات سه‌ردانی گۆری ئیمامی عه‌لی و به‌دری کردووه
فاتیحای بۆ ڕۆحیان داداوه.
له دوو ووتاری
جیاوازیدا که له‌و سه‌ردانیدا داونی ته‌نها سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین
تاڵه‌بانی کورد چۆن باس و وه‌سفی سیستانی ده‌کات و چۆن چۆنی
هه‌ڵیده‌سه‌نگێنیت.
ئه‌م قسانه‌ی که‌من
ئێستا ده‌یاننووسمه‌وه. ده‌قی قسه‌کانی تاڵه‌بانین که له ڕۆژنامه‌ی
الاتحاد دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. خوێنه‌ر ده‌توانێت ته‌واوی قسه‌کانی
تاڵه‌بانی له ڕۆژنامه‌ی ناوبراودا بخوێنێته‌وه.
تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی
ئه‌و سیستانییهی که دژه خواستی کورده و کاتی خۆی هه‌وڵی بێووچانیدا
تاوه‌کو یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کانه‌وه به ڕه‌سمی نه‌ناسێنرێت. ئاوا ده‌دویت. تاڵه‌بانی
ده‌ڵێت
((تشرفنا
ألیوم بقابلة سماحة ألسید ایة الله العظمى السید علی السیستانی
وکانت مقابلة ودیة جدا،إستمعنا الی آرائه و إرشاداته وکذلک
فرحنا جدا باستقباله الودی لنا، إنطباعی کما قلت سابقا ان السید
السیستانی هو نعمة من الله للشعب العراقی ودوره التآریخى المعروف)).
ئاخر تاڵه‌بانی
به‌کام ویژدان و پیودانگ سیستانی شۆڤێنی نیعمه‌تێکی خواییه بۆ گه‌لانی
عێراق؟
ئاخر چۆن توانیت ئه‌و
وه‌سفه‌ی بکه‌یت. له‌کاتیکدا جه‌نابی یه‌که‌م دوژمنی سه‌رسه‌ختی
خواسته‌کانی کورده. ئاده‌ی پێمان بڵێ کام ڕۆڵی مێژوویی گێڕاوه؟؟ دیاهر
مه‌به‌ستی تاڵه‌بانی له‌و ڕۆڵه مێژووییه‌یه‌تی که بۆ دان پیانه‌نانی
یاسای ده‌وڵه‌ت گێڕای. بڕوانن به عاله‌می ئاشکرا ده‌ڵێت که گوێی بۆ ڕاکان
و ئامۆژگارییه‌کانی گرتووه. مه‌ڕی قوڕبه‌سه‌ر گوێ بۆ ئامۆژگارییه‌کانی
گورگ و شێر بگرێت. دیاره ئامۆژگاری پێویستی کردووه که شیعه چۆنی بوێت.
ئاوا ده‌ستوور بنووسرێته‌وه. من بێگومانم له‌وه‌ی که تاڵه‌بانی ته‌نها و
ته‌نها سه‌ری به‌ڵیی بۆ له‌قاندووه.
بێگوومان ئه‌و
سه‌رچاوه ئاگاداره ده‌ڵێت. که تاڵه‌بانی ده‌سه‌ته پیرۆزه‌کانی
سیستانیشی وه‌ک ده‌سته‌کانی کابرای تورکمان ماچ کردووه‌و شڵپه‌ی پێویستی
لێهه‌ستاندووه.
تاڵه‌بانی درێژه به
قسه‌کانی له لایه‌کی تردادهدات و ده‌ڵێت
(..لکن عملا بعقائدناومبادئنا المشترکةو بتوصیة
المراجع وعلى رأسهم آیة الله العظمى السید علی السیستانی، قدس سره ودام
ظله الوافر علینا جمیعا على الشیعة و السنة، وعلی العرب والکرد و...)).
ئاخر ئهگهرجهنابی
تاڵه‌بانی که نوینه‌ری کورده له به‌غداد به راسپارده‌کانی سیستانی
کاربکات.
ئه‌وا حاڵمان باش
ده‌بیت و ته‌واوی ده‌که‌ین. سیستانی جگه له‌دژایه‌تی کردنی کورد و به‌رز
کردنی شیعه چیتری کردووه؟. ته‌ماشاکه‌ن چی پێ ده‌ڵێت
قدس سره و دام ظله.
پێم وایه شیعه‌کان خۆیان ئه‌و شتانه‌ی پێناڵێن.
سیستانی به‌کورتی
تاڵه‌بانی له چه‌ند خاڵێکدا ئامۆژگاری کردووه. تاوه‌کو ده‌ستور له‌کاتی
خۆیدا بنووسرێت و ته‌واو ببێت. ئه‌و خاڵانه که سیستانی به تاڵه‌بانی
گوتووه. تاوه‌کو نه‌بنه کێشه بریتین له‌م خاڵه‌نه‌ی خواره‌وه:
*عێراق به‌شێک بێت
له نیشمانی عه‌ره‌ب.
* ته‌نها و ته‌نها
عه‌ره‌بی زمانی ڕه‌سمی بێت له عێراقدا.
* دین به‌شی سه‌ره‌کی
سه‌رچاوه‌ی ته‌عریب ده‌بێت. بۆیه‌ش ناکرێت به تاکه سه‌رچاوه. تاوه‌کو
ئه‌مریکیه‌کان به‌هه‌ڵه له شیعه تێنه‌گه‌ن.
*مه‌سه‌له‌ی
گێڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ جێگاکانی پێشویان له مێشک ده‌ربکه‌ن و که‌رکوک
به‌هیچ کلۆجێک نه‌چێته سه‌ر هه‌رێم.
*ڕازی بوون
به‌که‌مترین ماف و پێدانهگرتن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که‌کاتی خۆی له‌یاسای
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا دیاری کراون.
له‌به‌رامبه‌ر جێ
به‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه‌دا سیستانی داوێتی به گوێی تاڵه‌بانیدا. که
گوایه ئه‌و واته سیستانی پشتگیری تاڵه‌بانی ده‌کات. تاوه‌کو له حکومه‌تی
داهاتووشدا ببێته‌وه سه‌رۆك.
تاڵه‌بانیش به‌ڵێنی
به سیستانی داوه. که ئامۆژگاریه‌کانی خاڵ به‌خاڵ جێبه‌جێ ده‌کات و
کارێکیش ده‌کات. که بارزانیش ڕازی بکات.
تاڵه‌بانی له
قسه‌کانیدا ئاوا باسی که‌رکوک ده‌کات ((لم ندع الی
طرد العرب وهذهالاوهام یروجهاالاعلام)).
ئائه‌وه
هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی تاڵه‌بانییه. ڕاست ده‌کات. ئه‌و ده‌رکردنی عه‌ره‌ب
به خه‌ون وخه‌یاڵ ده‌بینێت.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌کی
تری قسه‌کانیدا ده‌ڵێت((انا
اؤکد لکم بانی شخصیا ساظل معکم واخا لکم ومدافعا وحلیفا ونصیرا الی
النهایة....... تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ولکن التحالف الذی اتیت منه
ونال شرف التحالف مع الائتلاف هو ایظا حلیفا لکم وسیبقی فی المستقبل معکم))
. تاڵه‌بانی لێره‌دا به‌ناوی سه‌رجه‌م کوردیشه‌وه قسه‌ده‌کات و به‌ڵێنیش
به‌ناوی کورده‌وه ده‌دات. به بێ ئه‌وه‌ی که مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت. له
هه‌رێمی کوردستاندا په‌رله‌مان هه‌یه و سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌یه. که چی
تاڵه‌بانی حه‌ماس گرتوویه‌تی بۆ ڕازی کردنی دڵی شیعه. به‌ناوی سه‌رجه‌م
کورده‌وه بڕیاری نه‌ک ئێستا به‌ڵکه ئایینده و داهاتووش ده‌دات.
دواجار ده‌ڵێم.
له‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی تاڵه‌بانی بۆ لای سیستانی ڕیشپان (خۆی واته‌نی
قدس سره و دام ظله)
مه‌فه‌کانی کورد و چاره‌نووسی که‌رکوک له ده‌ستوری داهاتوی عیراقدا
فاتیحه‌یه‌کی به ڕه‌حمه‌تیان بۆ ده‌خوێنین. چونکه دڵنیام ده‌ستوری
داهاتوو هیچی باشی بۆ کورد تێدا نابێت.
ڕۆژانی داهاتوو پاش
نووسینه‌وه‌ی دستوور ڕاستی ڕوداوه‌کان و هه‌ڵویستی تاڵه‌بانی و ئاکامی
سه‌ردانه‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆ لای سیستانی ده‌خاته ڕوو. ڕۆژگارێکن که به
ڕێوه‌ن و زۆر نزیکن.
لێره‌دا به
نووسه‌ره بێباک و بوێر‌و ئازاکانی (وه‌ک خۆیان وه‌سفی خۆیان ده‌که‌ن)
کوردستان پۆست ده‌ڵێم. که بۆ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها دێڕێک
نانووسن و دانیشتوون خۆیان به فۆتۆ شۆپه‌وه خه‌ریك کردووه و باسی
قه‌مسه‌ڵه‌ی ئه‌مریکی ده‌که‌ن. ئاخۆ ئه‌م جۆره هه‌ڵویستانه ده‌بێت
قسه‌یان له‌سه‌ربکرێت. یان قه‌مسه‌ڵه.
سه‌رنج
بۆیه قسه‌کانی تاڵه‌بانیم به ده‌قه عه‌ره‌بییه‌که‌ی نووسیوه‌ته‌وه.
چونکه به داخه‌وه کوهردستانی نوێ (به‌مه‌به‌ست) ده‌قی ته‌واوی
قسه‌کانیان نه‌نووسیوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌رکوک
ووتویه‌تی. دیاره ده‌یانه‌وێت هه‌موو خوێنه‌رێکی کورد نه‌زانێت که
ده‌قاوده‌ق چی ووتوه. به‌ڵام هاوکات به‌عه‌ره‌بی هه‌موویان نوسیوه
تاخوێنهری عه‌ره‌ب تێبگه‌ن کا تاڵه‌بانی چ هه‌ڵویستێکی هه‌یه. ئه‌م
بانێکه‌و دوو هه‌وایه‌ی کوردستانی نوێ و الاتحاد مه‌به‌ستداره و ڕاستی
شاردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکرایه. بۆ ڕاستی ده‌کرێت هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی ناوبراو
بخوێنرێته‌وه.
|