بۆ
به‌رێزجه‌نابی سه‌رۆك بارزانی
رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانی
پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی و بارزانی
كه ئه‌و نامه‌یه‌ت
بۆ ده‌نووسم ئاگاداری زۆر شتم كه به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی داره‌توو چ له
سه‌رده‌می جاشایه‌تییه‌كه‌ی خۆیدا كردوویه‌تی. چ ئێستا كه مودیر ناحیه‌ی
داره‌تووه. ده‌یكات. هه‌ڵبه‌ت به‌ڵگه‌كان ئێ‌كجار زۆرن. نامه‌وی هه‌موو
به‌ڵگه‌كان لێره بنووسم. چونكه دڵنیام بۆ به‌رِێزتان به باشی نازانم.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی له حه‌قیقه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگه‌ن. من
ناوی كاكه‌مین نه‌جار كه به وردی
خودی نه‌به‌زو باوك و باپیری نه‌به‌ز باش ده‌ناسێت.
بارزان مه‌لا خالید كه خزمایه‌تیشی
له‌گه‌ڵیان هه‌یه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌گه‌ڵ
یه‌كدی ئاسمان و رێسمانه. بۆیه خزمایه‌تیه‌كه‌یان له بێگانه‌ش خراپتره.
نه‌جات عه‌لی فاتم كه ئه‌سڵ و فه‌سڵی
مودیر ناحیه‌و باوك و باپیری نه‌به‌زت بۆ ده‌خاته به‌ر ده‌ست. من داوا
ده‌كه‌م ده فه‌رموون. پرسیارێك له‌وانه بكه‌ن. زۆر كه‌سی تریش هه‌ن كه
پارتین و له‌دایك بووی خه‌ڵكی ده‌شتی هه‌ولێرن. پرسێكیان پی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر
نا ئێمه ناتوانین له ژێر ره‌حمه‌تی جاشێك ژیان ببه‌ینه سه‌ر كه تا
دوێنی منداڵه‌كانمان. پیره باوك و دایكمان. براو خوشك و خزم و كه‌س و
كارمان له خودی مدیر ناحیه‌ی ئێستای داره‌توو خۆیان ده‌شارده‌وه. ئێستاش
هه‌ر ئه‌و كه‌سه. ببێته‌وه ته‌رِه‌زان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا.
به‌رِێز جه‌نابی
سه‌رۆك بارزانی
رێزدار كاك نێچیرڤان
بارزانی
ئێمه چونكه پارتین
و له‌گه‌ڵ پارتی سووتاوین و برژاوین. پارتیانه ده‌ژین. به‌ڵام هه‌ندێك شت
هه‌یه جێگای قبوڵكردن نییه. ئێمه بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی داین. چونكه به
حزبێكی نیشتیمانی ده‌زانین. هه‌ربۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه. له‌و كار‌و
كرده‌وه خراپانه ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه كه زیانی بۆ سومعه‌ی ئێوه‌و بۆ
پارتی هه‌یه. ئێمه پێتان ده‌ڵێین فه‌رموون له خه‌ڵكی داره‌توو بپرسن.
موختاریان هه‌یه. ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه. ده‌یان شه‌هیدی پارتی له‌وی
هه‌یه.
فه‌رموون له
كاكه‌مین نه‌جار و نه‌جاتی عه‌لی فاتم بپرسن. فه‌رموون له‌و هه‌موو
كادیرانه‌تان بپرسن كه خه‌ڵكی داره‌توون و ره‌چه‌ڵه‌كی مودیر ناحیه‌ی
داره‌توو له‌به‌رده‌متان داده‌نێن.
به‌رێز جه‌نابی
سه‌رۆك بارزانی
رێزدار كاك نێچیرڤان
بارزانی
پرسیار گه‌لێك زۆره.
به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین. باشه ئێوه رازین. كه‌سێك تا شه‌وی
10/11 -3-1991 فه‌وجی جاشایه‌تی له داره‌توو بووبێت و به ده‌یان كه‌سی
خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر كه له داره‌توو خرِ بوونه‌ته‌وه.
گرتبێت و ئازاری دابن. ئێستاش هه‌ر ئه‌و كه‌سه. ببێته مودیری ناحیه‌كه.
كه‌واته بۆچی شۆرِشمان كرد و ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌مان كه خه‌ڵكی
داره‌توون بۆ له‌سه‌ر دانا. خۆ پێشتریش هه‌ر ئه‌وانه مه‌سئولی داره‌توو
بوون. خاوه‌نی فه‌وجی خۆیان بوون و كه‌س نه‌یده‌وێرا له به‌رامبه‌ریان بڵی
له‌ل!!
نموونه‌یه‌كی زۆر
بچوكتان بۆ باس ده‌كه‌م. به‌و مه‌به‌سته‌ی ئێوه‌ش كۆتایی به‌م مه‌سه‌له‌یه
بهێنن. ده‌نا ئێمه‌ش ناچار ده‌بین ورده ورده به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانیان
بخه‌ینه روو
شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11
ی مانگی ئاداری 1991 ئه‌و نه‌به‌زه. كه خاوه‌ن فه‌وج بوو له داره‌توو.
داوای له هه‌ندێك له جاشه‌كانی خۆی كردبوو. پێی وتبوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه به شه‌و خۆ ده‌خزێننه ناو داره‌توو. ده‌بێت ئێوه ئه‌مشه‌و
بچن پاسه‌وانی له وێنه‌ی ائلسه‌ید و لره‌ئیس سه‌دام حوسێن بگرن. نه‌بادا
خه‌ڵكی خراپ و عه‌میل (مه‌به‌ستی له عه‌میل هێزی پێشمه‌رگه بوو) وێنه‌ی
السید الرئیس بشێوێنن. ئه‌وانه‌ی نه‌چوون بۆ پاسه‌وانیكردنی ویًنه‌ی
سه‌دام. هه‌ر ده‌ستبه‌جی نه‌به‌زه فه‌ندی چه‌كی كردن و ناسنامه‌ی
جاشایه‌تی لی سه‌ندنه‌وه‌و هه‌زار جنێویشی پێ دابوون ووتبووی بزانن به‌یانی
چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنم. ئه‌گه‌ر بۆ به‌یانی راپه‌رین رووی نه‌دابوایه. خوا
ده‌یزانی نه‌به‌ز چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی چ لی ده‌كرد. هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه
شه‌خسی مودیر ناحیه‌ی ئێستای داره‌توو چه‌كی كردبوون. ماون و ئاماده‌شن
قسه‌تان بۆ بكه‌ن. به‌ڵی به‌رِێزان ئه‌مه ئه‌و نه‌به‌زه‌یه كه ئێستا
مدیر ناحیه‌ی داره‌تووه. هاوار تاهیر عمر
خه‌ڵكی ناحیه‌ی داره‌تووه و ئه‌و كاته‌ی نه‌به‌ز له‌لای باوكی جاش بوو.
فه‌وجی هه‌بوو. كاك نه‌به‌ز ئه‌و هاواره‌ی گرت له كوی له ده‌شت له
شوانیكاره‌یی. گرتی و زۆری ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا. به هه‌وڵی خێرخوازان و
پیاو چاكان به هه‌زار ناری عه‌لی. ئازاد كرا. نه‌به‌ز كه كرا به مودیری
ناحیه. هه‌ڵسا هه‌مان ئه‌و هاوار تاهیره‌ی حه‌پس كرده‌وه‌و. . . . . . . .
. . . . . . هتد!!!!!!!!!!!!!
به حه‌قیقه‌ت
به‌ڵگه‌كان زۆر زۆرن. به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه چاره سه‌ركردنه. بۆیه
داواتان لی ده‌كه‌ین برِیارێك ده‌ر بكه‌ن. خۆ دونیا نارووخی؟؟. جاشێك.
به‌عسیه‌كی پیس ئه‌وه‌نده ده‌هێنی ئێوه خۆتانی لی بێده‌نگ بكه‌ن؟؟!!.
ئاخر زه‌وییه‌كانی داره‌تووی هه‌موو فرۆشت. زه‌وی كشتوكاڵ و باخچه‌و ره‌زی
له داره‌توو بۆ خۆی دابرِیوه. شه‌قامی قیرِتاو كراوی بۆ باخ و ره‌زه‌كه‌ی
راكێشاوه (له كاتێكدا شه‌قام بۆ گونده‌كان نه‌چووه!!!) . ئۆنۆمبێلی
ناحیه‌ی بۆ ئیش و كاری باخچه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه و ده‌یان كاری قێزه‌ونی
تر. كه هه‌موویان وه‌ك نوێژی نیوه‌رِۆ دیارن.
ئه‌مجاره‌ش داواتان
لی ده‌كه‌ین به زووترین كات بیگۆرِن و با بۆ خۆی خه‌ریكی باخ و ره‌زه‌كانی
خۆی بێت.
ئاخر به‌رِێزان
كه‌سێك خزمه‌تی جاشایه‌تی بكات به پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بێت چ ئومێدێكتان پێی
بێت؟؟؟؟؟ده‌بێت چ دڵێكتان پێی خۆش بێت؟؟
ئه‌مجاره‌ش به هیوای
چاره. . . . . . . . . |