بهرِێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بهرِێز كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان-هه‌ولێر
ناوه‌ندی چاك
به پێخۆشحاڵییه‌وه
ئهمرِۆ هه‌واڵی لادانی قایمقامی داندراوی بنه‌سه‌ڵاوه نه‌به‌ز عه‌قید
حه‌میدمان بیست. به‌ڵام به داخه‌وه ناوبراو گهرِاوهتهوه بۆ ئۆردوگای
داره‌توو وه‌ك بهرِێوهبهری ناحیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی قوربانیانی
ده‌ست عه‌قید حه‌مید له‌م ئۆردوگایه نیشته‌جێن. داوا ده‌كه‌ین ئه‌مر
بفه‌رموون له‌م ئۆردوگایه دوری خه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له پۆستی حوكمی و
حیزبیش دوری ناخه‌نه‌وه.
تا ناوبراو له
ئۆردوگای داره‌توو دور نه‌خرێته‌وه ئێمه له نارِهزایهتی به‌رده‌وام
ده‌بین و هه‌وڵی سازدانی نارِهزایهتی له ئۆردوگای داره‌توو و شوێنه‌كانی
دیكه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌ده‌ین.
به هیواین شاری
هه‌ولێر چۆن ئاڵای به‌عسی له‌سه‌ر نییه. به‌هه‌مان شێوه ته‌واوی ده‌زگا
حیزبی و حكومییهكانیشی له كۆنه جاش و به‌عسی و فایلدار و سیخورِهكان
پاك بكرێته‌وه. تاوانبارانیش له دادگایه‌كی مۆدێرن و دادپه‌روه‌رانه‌دا
دادگایی بكرێن.
باشترین وه‌فاو دیاری
بۆ كه‌س و كاری قوربانییان دادگایی تاوانبارانه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد-چاك 9-7-2005
www. chak.
info
chak_org@yahoo. com
|