ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان  ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی 7 ی ته‌موزی له‌نده‌ن ئیدانه‌ ده‌كات

به‌ داخ و په‌ژاره‌وه‌ ئه‌مرِۆ لێره‌ش له‌ له‌نده‌ن شایه‌تی كارێكی تیرۆریستی نارِه‌وا بوین. كه‌ شوێنی گشتی و خه‌ڵكی بـێ تاوانی كرده‌ ئامانج و. ئاسایشی ئه‌م شاره‌ی شێواند و. خه‌ڵكێكی زۆری دوچاری تیاچون و برینداری و زیان كرد.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ پێویستم زانی كه‌ میوانی ئه‌م وڵاته‌ به‌رِێزه‌ بوم. به‌ توندی كاری ئه‌م ده‌سته‌ ره‌شه‌ مه‌حكوم بكه‌م. كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان و شێواندنی حاڵه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی فره‌رِه‌گه‌زی و ئایینی ئه‌م وڵاته‌ ئارامه‌.

ئه‌م كاره‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێك ناپه‌سه‌نده‌ و دژه‌ به‌ بنه‌ما ئینسانیه‌كان و رێنماییه‌ ئاینیه‌كان. ته‌نها له‌ تاوانباران و تیرۆریستان ده‌وه‌شێته‌وه‌. كه‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی گرتۆته‌وه‌و هه‌رگیزیش به‌ ئاكام ناگه‌ن.

 

 

(( ان الله لا يصلح عمل المفسدين ))  10 ـ ئايةتي 81

 

 سه‌لاح الدین محمد بها و الدین

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان

7-7-2005