یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه به (9) كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان
به‌شداره. داواده‌كات به‌قه‌باره‌ی خۆی لهكابیتهی نوێی وه‌زاری به‌شدار
بكرێت ...
ئاسۆ حه‌مید
هه‌ولێر / 30-6-2005
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه به (9) كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان
به‌شداره. داواده‌كات به‌قه‌باره‌ی خۆی لهكابیتهی نوێی وه‌زاری به‌شدار
بكرێت. به‌رێز (خه‌لیل ئیبراهیم) پهرلهمانتارو سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كگرتوو ده‌لێ:لامان گرنگه به‌شداربین له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه
به‌شداری كردنه‌كه شا یسته‌ی قه‌باره‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووبێت
ئه‌گه‌رچی ئه‌م دووحیزبه بهرِهسمی ئاگاداریان نه‌كردوین. بهلاَم ئێمه
یاداشتمان بۆ هه‌ردوولایان ناردووه. ناوبراو له‌دریژه‌ی قسهكا نیدا باس
له عورفی قۆرخ كردن ده‌كات لای دووحیزبی دهسهلاَتدار به‌وه‌ی له‌نێوان
خۆ‌یا ندا ههموومهسهلهكان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه دواتر لایه‌نه‌كانی تر له
ئاكامه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به _به‌شدان_ی یه‌كگرتوو به‌دوو پۆستی وه‌زاری هه‌روه‌كو
به‌رێز كۆسره‌ت ره‌سول به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیا سی یه‌كیتی
له‌لێدوانێكدا رایگهیا ندوه؟ خه‌لیل ئیبراهیم ده‌لی ئیمهبهوه رازی نین
و ئه‌گه‌ر به‌شداربین ده‌بێت شا یستهبێت ئه‌گه‌رنا ده‌كری موعاره‌زه بین
له‌په‌رله‌ماندا به‌واتا یه‌كی تر هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌می
ئێمه‌دا كراوه‌ن. به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بوو ئه‌گه‌ره‌كا نی مه‌كته بی
سیا سی یه‌كگرتوو باس بكات به پاساوی ئه‌وه‌ی (كارته‌كانی خۆمان
لهئیعلامدا ئاشكرا ناكه‌ین به لكو ههلمَان گرتووه بۆ كاتی دانوستانی
ره‌سمی)
هاوكات ئه‌وه‌شی ره‌ت كرده‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌غدا له‌كوردستان تۆ
ڵه یان بۆ بكرێته‌وه به‌ڵكو ده‌ڵی: (دووحاڵه‌تی جیاوازن و بۆ هه‌ردووكیان
له دوو ئا ستی جیا وازدا كاریان بۆ ده‌كه‌ین. ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت
كه:دووحیزبی ده‌سه‌لاتدار پێیان وایه كابینه بێ به‌شداری كردنی
یه‌كگرتوو دانامه‌زرێنن.
له‌وه‌ڵامی پرسیاریكدا كه‌ئه‌مه نابێته مایه‌ی دانانی مه‌رجی ته‌عجیزی
له‌لایه‌ن یهكگرتووبهرامبهر به به‌شداری كردنی؟ ناوبراو ووتی:نه‌خیر
ئێمه هه‌ر گیز مه‌رجی تهعجیزیمان دانه‌ناوه و داشی نا نێین به‌ڵكو داوای
حه‌قێك ده‌كه‌ین كه خۆمان به شا یسته‌ی ده زانین هه‌روه‌ها ئێمه وه‌كو
یه‌كگرتوو ئاواتمان ته‌نها كورسی و ژماره نیه هاوكات له سیاسه‌تیشدا
زوهد نیه!!
|