خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری کۆمیته‌کانی هاوپشتی له په‌نابه‌رانی مانگرتوو
له تورکیا.
بانگه‌واز بۆ هه‌موو:
- (ئه‌حزاب و ڕێکخراو
و لایه‌ن و گرووپ و که‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر وشاعیر) ه
ئازادیخوازه‌کان
- میدیاکانی کوردستان
له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه.
- میدیا کانی جیهان.
له ساڵی 2001 ه‌وه
زیاد له 1200 که‌س له په‌نابه‌رانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وانه‌ی به
(شمال عێراق) ناسراون. که هه‌موویان به ڕه‌سمی له‌لایه‌ن
UN ه‌وه
وه‌رگیراون. که زۆربه‌شیان ماڵ ومناڵ وخێزانیشیان له گه‌ڵدایه. له
خراپترین باروودۆخ له چاوه‌ڕوانی بێ هووده ڕاگیراون. له‌وه‌ش خراپتر
ئه‌وه‌یه که ئێستا ڕژێمی تورکیا له گه‌ڵ
UNHCR ی
تورکیا خه‌ریکی پیلانگێڕانن بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه به
جمهوری ئیسلامی ئێران.
به‌ڵام په‌نابه‌رانی
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له دژی ئه‌م ڕه‌فتاره مانگرتنێکی هێمنانه‌یان له
به‌رده‌م
UNHCR ی
ئه‌نقه‌ره له مانگی ڕابوردوو به‌ڕێخست. به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکیان
وه‌رنه‌گرت. بۆیه ئه‌مجاره به‌ناچاری ده‌ستیان دایه مانگرتن له خۆراک.
به پێ ی دوایین
هه‌واڵ له گۆڕه‌پانه‌کانی مانگرتووان له به‌رده‌م مه‌قه‌ره‌کان
UN. که
له شاری (وان) ده‌ستی پێ کرد. ئێستا زۆربه‌ی شاره‌کانی تری وه‌کوو
(قاره‌مان. ئه‌ڤیون. قه‌یسه‌ری. ئه‌سکی شه‌هر) ی گرتۆته‌وه. ژماره‌ی
مانگرتووان گه‌یشته (34) که‌س.
بۆ هاوپشتی له
داواکارییه ڕه‌واکانی په‌نابه‌رانی مانگرتوو که به ناچاری په‌نایان بۆ
ئه‌م شێوازه له ناڕه‌زایه‌تی بردووه. وه دوای ئه‌وه‌ی ڕژێم و
UN ی
تورکیا به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نه‌بوون وه‌ڵام به خۆپیشاندانه
هێمنانه‌که‌ی په‌نابه‌رانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بده‌نه‌وه ئێمه
کۆمیته‌کانی هاوپشتی له په‌نابه‌رانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات که له تورکیا
مانیان گرتووه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ڕامبه‌ر به‌م ڕه‌فتاره‌ی ڕژێمی
تورکیا و
UNHCR
له
سه‌رتاسه‌ری دونیا کۆمیته‌ی هاوپشتیمان ڕاگه‌یاند و خۆپیشاندان
سازده‌که‌ین.
یه‌که‌م کۆمیته‌ی
هاوپشتی له سویسرا ڕاگه‌یه‌نرا و به‌ته‌مان له نزیکترین کاتدا خۆپیشاندان
له شاری (جنێف) له به‌رده‌م
UNHCR
سازبکه‌ن. هه‌روه‌ها کۆمیته‌کانی هاوپشتی له هۆله‌ندا. سوید. ئه‌ڵمانیا.
نه‌رویج. فنلاند خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردنن بۆ سازدانی خۆپیشاندان.
هیوادارین هه‌موو
لایه‌ک ده‌ست له ناو ده‌ست بۆ هاوپشتی له گه‌ڵ په‌نابه‌رانی مانگرتوو
یه‌ک دڵ بین.
کۆمیته‌ی هاوپشتی
په‌نابه‌رانی مانگرتوو/سویسرا
30/06/2005
|