Kurdistan Referendum Movement for Southern Kurdistan

 

شه‌هید بوونی دکتۆر {سه‌لاح جمبور} خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌ بوو له‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم و تێکرای نه‌ته‌وه‌که‌مان

 

کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان

 بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ خه‌م و په‌ژاره‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان و بزوتنه‌وه‌که‌مان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید[ سه‌لاح جمبور ] ده‌کات. بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم خوێن له‌ لۆگۆکه‌ی ده‌تکێت بۆ مه‌رگی ناوه‌ختی خه‌مخۆری گه‌له‌که‌مان له‌گه‌ڵ ڕسوا کردنی تێرۆریستان و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان به‌ ڕۆحی پاکی کاکه‌ سه‌لاح ده‌ڵێیین: شه‌ماڵی هه‌ناسه‌ی گه‌له‌که‌مان و نمه‌ بارانی [ {9} سێ دێ واژۆ ] به‌ سه‌ر سه‌رته‌وه‌ ئه‌سوڕێنه‌وه‌ و به‌ڵێن ئه‌ده‌ین ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێوه‌ ناتان بۆ جنێڤ درێژه‌ی ده‌بێت تا ئاڵاکه‌مان ده‌به‌ینه‌ ڕیزی ئاڵای نه‌ته‌وه‌کان. نه‌مری بۆ شه‌هیدان. سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان

 

کۆمیته‌ی باڵای ڕیفراندۆم ده‌ره‌وه‌ی ووڵات