رانیه. شارێك له به‌رخودان وده‌روازه‌ره‌ك بۆ به گژداچونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵیه‌كان ... هێڤار
رانیه
hevar_1@yahoo. com
شاری رانیه یه‌كێكه
له‌و شاره دیار و به‌رچاوانه‌ی كه به‌رده‌وام رۆڵێكی دیار‌و به‌رچاوی له
گۆرانكاریه‌كاندا هه‌بوه و هه‌میشه وه‌ك ناوه‌ندێكی به‌رخودان به
ده‌ركه‌وتوه. به ده‌روازه‌یه‌ك. بۆ گۆرانكاریه‌كان ناسراوه. ئه‌م شاره
خاوه‌نی چه‌ندان سه‌روه‌ری گه‌وره‌یه. دیارترینیان راپه‌رینی 5/3/1991 كه
تێدا دیوه‌زمه‌ی به‌عس. بۆ یه‌كه‌م جار له‌م شاره‌دا وه‌ده‌رنرا و ته‌خت و
تاراجی درنده‌ترین رژێمی فاشی تێیدا هه‌ره‌سی هێنا.
رانیه به برِیاری
په‌رله‌مانی كوردستان ناوی (ده‌روازه‌ی راپه‌رین) ی پی به‌خشراوه و وه‌ك
مه‌دالیایه‌ك بۆ خه‌بات و تێكۆشانی. كه به‌رده‌وام خه‌ڵكه‌كه‌ی له
پێشه‌وه‌ی راپه‌رین و گۆرانكاریه‌كان بوه.
وه‌ڵی له دوای
راپه‌رینه‌وه ئه‌م شاره كه‌مترین خزمه‌ت و پرۆژه‌ی تێدا جی به‌جی كراوه
كه‌وتۆته په‌راوێزی شاره گه‌وره‌كان و به به‌لێن و قسه‌ی بریقه‌دار.
چه‌ندان ساڵه. له ناو ته‌پ و تۆز و قور و چلپاودا ده‌ژی. له ساڵی 1994
وه به‌لێن ده‌درێت كه كار له‌سه‌ر پارێزگا بوونی بكرێت. به‌ڵاَم كه‌مترین
كار و پرۆژه‌ی تێدا جی به‌جی كراوه. وه ئه‌گه‌ر له لایه‌ن حكومه‌ت و به
ناوی بودجه‌ی ساڵاَنه و ده‌رچونی پرۆژه‌كان باس له‌وه بكرێت كه رانیه
چه‌ندان ملیۆن دۆلاری تێدا سه‌رف ده‌كرێت. ئه‌وا به لایه‌كی تر گه‌نده‌ڵی
و دزی و لێنه‌پێچینه‌وه. سیمای ئه‌م شاره‌ی تێك داوه. شه‌قامێكی دوو
سایدی كه ماوه‌كه‌ی (5) كیلۆمه‌تر ده‌بێت بۆ (5) ساڵ ده‌چێت ته‌واو نابێت.
نه یاریگایه‌ك. نه مه‌له‌وانگه‌یه‌ك. نه سینه‌مایه‌ك. نه هۆلێكی
سه‌ربه‌خۆ. نه گه‌له‌ریه‌ك. نه ناوه‌ندو سه‌نته‌رێكی به‌رفراوان. كه
گه‌نجان و ژنان و هونه‌رمه‌ندان تێیدا بتوانن كار‌و چالاكی خۆیانی تێدا
گه‌شه پێبده‌ن. ئیتر رانیه بۆته شارێك كه له زستانان ده‌بێته قورو
چلپا وو. له هاوینان ته‌پ و تۆز ژیانت لی هه‌راسان ده‌كات. گه‌نده‌ڵی و
كه‌مته‌رخه‌می بینه‌قاقای خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یان گرتوه. كه‌مترین خزمه‌ت
به خه‌ڵكی شاره‌كه كراوه. ته‌واوی رانیه كراوه‌ته ئه‌رزه و دابه‌ش
كراوه. به‌ڵام كه‌مترین پشكیش به خه‌لكی هه‌ژار و به‌ش مه‌ینه‌تی
ده‌ڤه‌ره‌كه نه‌دراوه. كاره‌یای ئه‌م شاره به پژمینێك ده‌برێت. چالێك
به سالێك پرِ ناكرێته‌وه. ته‌ئسیسی ئاوه‌كه‌ی هی ساڵی په‌نجاكانه.
چه‌ندان گه‌ره‌ك ئاوی نیه. كه‌چی پرۆژه‌یه‌كی وه‌ك (ئاوی ده‌ربه‌ند) كه
گرفتی ئاوی شاره‌كه كه‌مێك چاره‌سه‌ر ده‌كات. چه‌ند ساڵه ده‌ستاو ده‌ستی
پێده‌كرێت. شاره‌وانی شاره‌كه به رۆژێك هه‌موو شاره‌كه‌ت بۆ
هه‌ڵده‌كه‌نێت. به‌ڵام به‌چه‌ندان ساڵ چاكی ناكه‌ته‌وه. ده‌یان مه‌قاول و
به ناو كۆمپانیای مه‌سئوله‌كان. به چه‌ندان ده‌فته‌ر دۆلار ته‌خشان و
په‌خشان ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌سێك نیه لیابپێچێته‌وه. (كۆشك و ته‌لار و
مۆنیكا و نیسان په‌ترۆڵ) بۆته به‌شی كۆمه‌لێك كه‌س. كه به‌سه‌ر
سه‌روه‌ریه‌كانی ئه‌م شاره‌دا باز ده‌ده‌ن. كارمه‌ندێكی شاره‌وانی یان
ئه‌شغال یان. . . . . . . هتد (له پرێك ده‌بێته كورێك) ! كه‌چی كه‌س
ناپرسی ئه‌مه‌ت له كۆی هێنا. ناو بازاری رانیه پره له زبڵ و خاشاك. كه
ناشیرین ترین دیمه‌نی به‌م شاره داوه. به‌ڵام شاره‌وانی كه‌مترین رۆڵی
هه‌یه. بۆ جی به جی بوونی كاره‌كانی خۆی. له ساڵانی رابردوو په‌یكه‌ری
چه‌ند ئه‌سپێكیان دروست كرد. وه‌ك هێمایه‌ك بۆ راپه‌رینی 5/3 /1991 به‌ڵام
ئه‌سپه‌كان. عه‌نتیكه ترین په‌یكه‌ری سه‌ر ئه‌م زه‌مینه بوون. چونكه
به‌هه‌موو شتێك ده‌چوون ته‌نها له ئه‌سپ نه‌بێت. كه‌چی دوای 2 ساڵ داد و
فیغانی خه‌لكی شاره‌كه. ئه‌وجار روخاندیان كه‌چی یه‌یكه‌رێكی تر كه له
ناو چه‌رگه‌ی شاره‌كه‌دا بوو. به په‌یكه‌ری (كۆره‌و) ناسرابوو. وه‌ك
ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆره‌وی خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌م په‌یكه‌ره خاتوو (دانیال
میتران) له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و كاتی فه‌ره‌نسا له ساڵی (1992)
په‌رده‌یان له‌سه‌ر لادا. یه‌كێك بوو له په‌یكه‌ره جوانه‌كان كه رانیه‌ی
پی ده‌ناسرایه‌وه. كه‌چی شاره‌وانی رانیه. وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی
ئیبراهیم خه‌لیل بی و بته‌كان بشكێنی. هات و په‌یكه‌ره‌كه‌یان شكاند. به
بیانووی ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه گه‌وره ده‌كه‌ن. له كاتێكدا ده‌توانرا بۆ
باخچه‌ی گشتی رانیه بگوازریته‌وه. كه چه‌ند مه‌ترێك لێیه‌وه دوور بوو.
به ڵام به بی راویژ و بی گۆیگرتن له خه‌لكی دلسۆزی شاره‌كه. به
ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێن ده‌كه‌ن. شه‌قامێكی دوو سایدی له‌سه‌ر رێگای
(سه‌یداوا) دروست ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تا له خواره‌وه‌ی غاباته‌كه به چه‌ندان
شوفڵ خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندن و پان كردنی رێگایه‌كه بوون. ماوه‌یه‌كی زۆر
خه‌ریكی بوون. كه‌چی له پرِ په‌شیمان بونه‌وه و رێره‌وی شه‌قامه‌كه‌یان
گۆری. هاتنه سه‌ر غاباته‌كه و برینه‌وه‌ی سنه‌وبه‌ره‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی
رێگاكه به وێدا به‌رن. به بی ئه‌وه‌ی كه‌س لێیا بپرسێته‌وه. كه
رێره‌وی شه‌قامه‌كه‌تان بۆ كرد و بۆ په‌شیمان بونه‌وه. . بریار بوو
شه‌قامێكی شه‌ستی به ده‌وری رانیه‌دا دروست بكرێت. كاریان له‌سه‌ر كرد و
له پر په‌شیمان بونه‌وه و رایان گرت. كه‌موكرویه‌كانی ئه‌م شاره به
راده‌یه‌كه. كه ئیتر بوارێك نه‌ما بۆ قبول كردنی. بۆیه له 21/6/2005
له‌سه‌ر داخوازی ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵكی خه‌م خۆری شاره‌كه به ناوی
(ده‌سته‌ی هاوكاری رانیه) مانگرتنی گشتی له شاره‌كه راگه‌یه‌نرا و
سه‌رجه‌م دوكانه‌كان داخران و دواتریش رێپێوانیكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ی بۆ
به گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری به رێكخرا. كه رێژه‌یه‌كی زۆری
خه‌ڵك به‌شداری تێدا كرد. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌لكی شاری رانیه. شێوازیكی
دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌بوو. كه خه‌ڵك وه‌ك كارتێكی فشار به دیار
كه‌وت بۆ رێگرتن له گه‌نده‌ڵی و بۆ چاكسازی و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر
بۆ خومه‌ت كردنی شاره‌كه.
رێپێوان مانگرتنی
شاری رانیه. له ساده‌ترین مانایدا ئه‌وه ده‌رده‌خا كه حكومه‌ت نه‌ك
هه‌ر له ئاستی پیًویستدا نه‌بووه به‌ڵكو كه‌ته‌رخه‌میش بووه. بۆیه
پێویسته به زووترین كات چاوێك به پلان و پرۆژه‌كانیدا بخشێنێته‌وه.
چیتر جیاوازی له نێوان شاره‌كاندا نه‌كه‌ن و له‌سه‌ر رووپه‌ری رۆژنامه‌كان
قسه‌ی باق و بریق له‌سه‌ر خزمه‌ت گوزاری پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان نه‌كه‌ن.
به‌ڵكو پێویسته بێنه مه‌یدانی ئیش كردنه‌وه و ری له دزی و گه‌نده‌ڵی
بگیرێت. با چیتر (ته‌نده‌ر و پرۆپۆزه‌ڵ) ه‌كان نه‌ینه شۆینی خۆ
ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و با چتر پرۆژه‌كان نه‌درێنه خزم و كه‌س و
مه‌سئوله‌كان. با خزمه‌ت كردنی خه‌ڵك و ئاوه‌دان كردنه‌وه ئه‌خلاقی ئیش
كرنمان بێت.
جێگای پرسیاره
شارێكی وه‌كو رانیه كه له رژێمی به‌عس راپه‌ریوه له به‌رامبه‌ر
ئێوه‌شدا مانگرتن و رێپێوان بكات! ئه‌مه زه‌نگی خه‌ڵكه كه هیچی تر
گه‌نده‌ڵی قبول ناكات. بۆیه پێویسته شاری رانیه وه‌ك چۆن سه‌رقافله‌ی
راپه‌رین وبه‌رخودان بوه ئاواش ببێته ده‌روازه‌ی به گژداچونه‌وه‌ی
هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵه‌یه‌ك له كوردستاندا.
|