کوردستان یا کوردوستان
... هۆگر محه‌مه‌د
کوردستان به مانای
(وڵاتی کوردان) دێت. واتا پێکهاتووه له دوو وشه‌ی لکێنراو (مرکب)
(کورد+ستان) . کورد ناوی نه‌ته‌وه‌ی کورده و ستانیش به مانای وڵات دێت.
وه‌کوو:
ئه‌فغانستان.
تورکمانستان. عه‌ره‌بستان و پاکستان و. . . . . . هتد.
له به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌دا به لاتینییه‌که‌ی
ئینگلاند.
نێده‌رلاند. داویسلاند و ئیرلاند و. . . . . . . . هتد.
(ئیر+ لاند) لاند
دیاره که به مانای وڵات دێت.
به‌ڵام جێی داخه زۆر
له هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و ڕۆژنامه نوسه‌کانمان ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌که‌ن و
له بری کوردستان. ده‌ڵین یا ده‌نوسن کوردوستان.
بۆ نموونه له‌م
ماوه‌یه‌دا کاک هه‌ڵکه‌وت زاهیر زنجیره چاوپێکه‌وتنێکی کردووه له گه‌ڵ
هونه‌رمه‌نداندا. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی کردووه بۆ نموونه له
چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شیلاندا کردویه‌تی له 23-6-2005
له کوردستاننێت بڵاو بووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده چاوپێکه‌وتنه‌کانی جێگه‌ی
سه‌رنجی من بوون و وروژانێکی به‌رپاکرد له کوردستاننێت و تا وای لێهات
ئه‌و ماڵپه‌ڕه لینکێکی تایبه‌تی بۆ ئه‌و بابه‌تانه کرده‌وه.
هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز
و ماندوونه‌ناسیشمان کاک عه‌دنان که‌ریمیش هه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی کردووه
له گۆرانی کوردستان له به‌رهه‌می ڕاز. له بری کوردستان ده‌فه‌رموێ کوردوستان.
له‌و کاته‌دا ماناکه‌ی به ته‌واوی ده‌گۆڕێت به
کورد و وڵات!!!. نه‌ک وڵاتی کوردان
هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی و
ڕێنوس و زمانه‌وانیمان زۆره. به‌ڵام زۆر پێمناخۆشه ناوی وڵاته‌که‌ی خۆمان
به هه‌ڵه بێنین. مه‌به‌ستم هێرشکردنه سه‌ر هیچ لایه‌ک نییه. ته‌نها
ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و وشه پیرۆزه‌یه. له گه‌ڵ رێزمدا بۆ هونه‌رمه‌ندان
عه‌دنان که‌ریم و هه‌ڵکه‌وت زاهیر. |