گه‌ر ڕۆژێ باران نه‌بارێ دڵم ئه‌گری!! ... خاڵه حه‌مه
ـــ له‌م
غوربه‌ته
گه‌ر ڕۆژێ باران
نه‌بارێ
دڵم ده‌گری
بۆ ئه‌و بارانه
به خوڕه‌ی
له ژێر عه‌شقی
چاوه‌کانتا
به‌فرمێسکی وه‌ک
مرواری
ته‌ڕی کردم. .
گوڵه شیعری ئاڵ و
واڵای
له‌خه‌م گرتم!!
ئه‌و ڕۆژانه
تۆی ته‌نکتر
له‌تیشکه‌کان
زۆر
ته‌نکترله‌شه‌ماڵ و
له‌بای وه‌شت و
گڕڕه‌ی ده‌شت و
کزه‌ی ساردی
ده‌مه‌وبه‌یان
له‌قه‌دوباڵام
ئاڵابویت
سه‌مات ئه‌کرد. .
وه‌ک ئه‌ستێره
ئه‌تجریوان
وه‌ک خه‌رمانه‌ش
به‌سه‌ر خه‌می
دڵه‌کما
هه‌ڵده‌کشایت. .
له ژێر باڵی
شیعره‌کانما
ئایه‌ته‌کانی
ئه‌ڤین
و
سرووده‌کانی
دڵبه‌ندیت
کرد به‌وانه
به‌سۆزه‌وه
ئه‌تخوێنده‌وه. .
وه‌ک په‌روانه
به‌ده‌وری گڕی
سیینه‌شما
خولت ئه‌خوارد
تاله‌سووتانی خۆت
بگه‌یت
دۆزه‌خه‌که‌ی دڵی
منیش خامۆش بکه‌یت. .
له هه‌مووشیان
تاقانه‌تر
(بێری) یه‌ک
بووی وه‌کووپه‌ری
شیعر له باڵات
ئه‌وه‌ری. .
منیش عاشق
تۆش فریشته‌یه‌ک
ڕوت و قوت. .
منیش شاعیر
تۆش شیعرێک بووی
ته‌ڕتر له‌ماچ. .
ڕوونترله‌ئاوی
سه‌رچاوه‌و
شیرینتریش
له‌گوڵه‌باخ. .
ئه‌و ڕۆژانه تۆی
شیرین‌تر
وه‌ک هه‌نگێکی
مێیینه‌ی شاخ
له‌سه‌ر خونچه‌ی
شیعره‌کانم
هه‌ڵده‌نیشتی
به‌سه‌ر حه‌زی
پڕله‌گه‌زۆی لاویه‌تیما
نیگاکانی چاوت
ئه‌ڕشت
به‌گه‌ڵای سه‌وزی
ته‌مه‌نیش
له‌که‌ژاوه‌ی
چاوه‌کانتا
دوور له چاوی
پیسی خه‌ڵکی
وه‌ک شۆڕه‌ژن. .
وه‌ک شۆخه‌کچ. .
وه‌ک شای په‌ریان
جێگه‌ی ژووانی پڕ
له‌ئاخ و
خۆزگه‌کانت
دائه‌پۆشیم. .
به‌هه‌ناسه‌ی
ئاگرینی هه‌ناوته‌وه
باوه‌شێنی ڕۆحمت
ئه‌کرد. .
تۆ هه‌رخۆت بویت
وه‌کوو شیرین
له بێستونی دڵی
مندا
چاوه‌ڕوانی ماچت
ئه‌کرد
چاوه‌ڕوانی شیعرت
ئه‌کرد. .
ئیتر بۆچی
نایه‌یته‌وه
ژێر ئه‌وبارانه‌ی
یه‌که‌مجار
منی ته‌ڕکرد. .
تا له‌سایه‌ی
شیعره‌کانما
گه‌وره‌تر بی و
پێکی پیری ئه‌م
ته‌مه‌نه بخۆینه‌وه
بۆ سه‌ر له‌نوێ
نوێبینه‌وه. . .
نوێبینه‌وه. . . .
خاڵه‌حه‌مه/29/6/20054/دانمارک /ڤالبی