دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (خۆشی شه‌وقی) .. ئه‌نجامدانی هه‌ڵکه‌وت
زاهیر
خۆشی
شه‌وقی به‌هه‌رمه‌ند و ده‌ست ڕه‌نگین به‌رده‌وام له كار و نه‌خشینی جۆری
سه‌یر
سه‌ره‌نج ڕاكێش. ژماره‌ی كاره‌كانی هێنده زۆرن وا ده‌زانیت 24 كاژمێر
كارده‌كات
له خه‌ونیشدا فڵچه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و تابلۆ ده‌نه‌خشێنێ شانازی
به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردیه‌وه ده‌كات به‌به‌رداوامی هه‌وڵی پێشخستن
و
سه‌ركه‌وتنی ده‌دات.
سازدان و
ئاماده‌كردنی ئه‌م دیمانه‌یه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت
زاهیر) ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هه‌ڵكه‌وت/
کورته‌یه‌ک
له سه‌ره‌تای ده‌ست کردن به کاری هونه‌ری
خۆشی/
به‌هۆی په‌روه‌رده بوونم له خێزانێکی هونه‌رمه‌ندکه
کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاویان هه‌بووه له‌سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی هونه‌ریم له
ره‌نگه
ئاڵا‌و
واڵاکانی مامۆستای کۆچ کردوو [ئازاد شه‌وقی] و هێڵه به‌هێزه‌کانی مامۆستای
جوانه‌مه‌رگ [شێرزاد شه‌وقی] و تێکه‌ڵ کردنی پانتاییه‌کانی دایکم [نێرگز
شه‌وقی] و
[نه‌هرۆ
شه‌وقی] و [سه‌رچڵ شه‌وقی] و گشت ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م که له هه‌موو
سه‌رنجێک
وتێروانینێک په‌روه‌رده و خولیای ئه‌و جیهانه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌یان کردم. له
یه‌که‌م ده‌ست گرتنی خامه‌وه ده‌ستم کردو‌وه به نیگار کێشان وه له
ته‌مه‌نی
{5} ساڵی
پله‌ی یه‌که‌میم هێناوه له پێشانگه‌ی شانکه‌ری نێو نه‌ته‌وه‌یی منداڵان.
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنم بوو.
هه‌ڵكه‌وت/
چالاکیه هونه‌رییه‌کانت له کوردستان و
هه‌نده‌ران کامانه‌ن؟
خۆشی
1.
له ساڵی
1970تا 1984 به‌شداری ساڵانه‌ی پێشانگاکانی
خوێندنگه
سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانی شاری سلێمانیم کردو‌وه له‌و
پێشانگایانه‌دا [4] جار پله‌ی یه‌که‌میم به‌ده‌ست هێناوه له سه‌ر ئاستی
منداڵانی
عێراق و
جیهان.
له ساڵی
1984 تا 1988 خوێندکاری ئه‌کادیمیای هونه‌ره
جوانه‌کان
بووم [به‌شی گرافیک] له زانکۆی به‌غدا.
2.
له ساڵی
1985 تا 1988
به‌شداری
هه‌موو ڤیستیڤاڵ و پێشانگه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی
به‌غدام
کردوه وه [دوو جار خه‌ڵاتی تایبه‌ت کراوم].
له ساڵی
1986و 1987 به‌شداریم له‌گه‌ڵ مامۆستاکانم کردوه له پێشانگای ڕۆژی هونه‌ر
له‌هۆڵی
مۆزه‌خانه‌ی عێراقی له به‌غدا.
3.
1986
پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆم و مامم [سه‌رچڵ
شه‌وقی]
کردو‌وه له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
4.
له ساڵی
1988 تا 1997
به‌شداری
زۆربه‌ی پێشانگاکانی ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی
سلێمانیم
کردوه.
5.
له ساڵی
1991 تا ساڵی 1997 به‌شداری زۆربه‌ی پێشانگاکانی
یه‌کیه‌تیی هونه‌رمه‌ندانم کردوه له شاری [ سلێمانی. هه‌ولێر. دهۆک].
6.
له
ساڵی 1991
تا ساڵی 1997 به‌شداری پێشانگای یادی ساڵ ڕۆژی هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال و
ڕاپه‌ڕین
کردوه له شاری [سلێمانی. هه‌له‌بجه].
7.
له ساڵی
1992 به‌شداری
پێشانگه‌ی
هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی کورد له ئا‌ڵمانیا کردو‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی
ڕێکخراوی میدیکۆ ئه‌نته‌ر ناسیۆنال.
8.
له ساڵی
1995 ـ1996 به‌شداری پێشانگای
په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی له شاری هه‌ولێر کردوه.
9.
له ساڵی
1996
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی نه‌مر مامۆستا [سه‌روه‌ت سه‌وز] و خوێندکاره‌کانی
په‌یمه‌نگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی [به‌شی گرافیک] به‌شداری پێشانگای
زانکۆی
میدلئیکسی
به‌ریتانی له شاری له‌نده‌ن کردوه.
10.
له ساڵی
1998 سه‌رپه‌رشتی
خولی
فێرکردن و ئاماده‌کردنی پێشانگای منداڵانی سه‌ره‌تایی [باخ شوله] کردوه
له
شاری
شتوتگارت.
11.
له ساڵی
1999 پێشانگای تایبه‌تیم له [فۆلکس هۆخ شوله] ی
شاری
شتوتگارت کردوه.
12.
له ساڵی
2001 پێشانگای تایبه‌تیم له شاری مول
ئاکه‌ر
کردوه.
13.
له ساڵی
2001 به‌شداری شانۆگه‌ری [سه‌رگوزشته‌ی ده‌فێک] به
دوو تابلۆ
بۆ دیکۆرکردوه له شاره‌کانی [میونشن. شتوتگارت. به‌رلین] نمایش
کران.
14.
له ساڵی
2001 به‌شداری پێشانگای مۆزه‌خانه‌ی ژنان له‌گه‌ڵ
هونه‌رماندانی جیهانی له شاری بۆن کردوه و پله‌ی یه‌که‌میم به‌ده‌ست
هێناوه.
15.
له ساڵی
2001 به‌شداری پێشانگای ژنان کردوه له شاری به‌رلین وه
[ڕێکخراوی
هین بون] سه‌رپه‌رشتی کردوه.
16.
له ساڵی
2002 به‌شداری پێشانگای
ژنان له
به‌رلین کردوه له هۆلی مۆزه‌خانه‌ی ژنان پێشکه‌ش کراوه و کاره‌کانم به
باشترین
کار هه‌ڵسه‌نگێندراوه.
17.
له ساڵی
2003 سه‌رپه‌رشتی خولی فێرکردن و
ئاماده‌کردنی پێشانگای تایبه‌تی منداڵانی ئه‌ڵمان کردوه له شاری شڤێبش
گموند.
18.
له ساڵی
2003 پێشانگای تایبه‌تی خۆم له‌گه‌ڵ منداڵانی کورد که
له‌کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی شتوتگارت له خولێکی تایبه‌تدا ئاماده‌م کردبون
له
هۆڵی دێ
گێ بێ هاوسی شاری ئێسلنگن پێشکه‌ش کرا.
19.
له ساڵی
2004 سه‌رپه‌رشتی
خولی
فێرکردن و ئاماده‌کردنی پێشانگای تایبه‌تی بۆ منداڵانی ئه‌ڵمان کردوه له
شاری
شڤێبش گموند.
20.
16ـ03ـ2004
پێشانگای تایبه‌تیم بۆ یادی کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه پێشکه‌ش کردووه‌له هۆڵی بیشۆف مۆزاهاوس له شاری شتوتگارت.
21.
له
ساڵی 2004
پێشانگای تایبه‌تیم له فۆلکس هۆخ شوله‌ی شاری شڤێبش گموند کردوه و به
باشترین
کاری 2003. 2004 هه‌ڵسه‌ندگێنراوه.
22.
له ساڵی
2004 ـ2005 به‌شداریم
کردوه
له پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی بێگانه و ئه‌ڵمان له هۆڵی بیشۆف مۆزاهاوس
له
شاری
شتوتگارت.
23.
له ساڵی
2004 ـ2005 پێشاگه‌ی تایبه‌تیم له هۆڵی ئۆیرۆپا
هاوس له
شاری شتوتگارت کردو‌وه.
هه‌ڵكه‌وت/
چی به پێویست ئه‌زانی
بکرێت یاخود داواکاریت چی‌یه له کاربه‌ده‌ستانی کوردستان بۆ پێشخستنی
هونه‌ری
کوردی؟
خۆشی/
له راستیدا دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌م هه‌ستم به به‌رزی و
ده‌وله‌مه‌ندی کلتوره‌که‌مان کرد به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی ئاسوده‌یی وفشاری
دوژمنان
له
کوردستان نه‌توانراوه به‌شێوه‌ییکی پێویست پێشکه‌ش و پێشان بدرێت. هه‌موو
نه‌ته‌وه‌یه‌ک به هۆی هونه‌ر و کلتوره‌که‌یه‌وه ده‌ناسرێت. چه‌ند هونه‌ر
و کلتور
ده‌وڵه‌مه‌ند بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕێگه‌ی پێ نه‌ردێ به‌شێوازێکی گونجاو و
سه‌رنج ڕاکێش
پێشکه‌ش
بکرێت. ئه‌وا نرخ و به‌ها و جوانی له‌ده‌ست ده‌دات. داواکاریم له
کاربه‌ده‌ستانی کوردستان ئه‌وه‌یه که‌پێویسته پسپۆڕان ئاماده بکرێن به
تایبه‌ت
بۆ
هونه‌ری [پێشاندان]. پێویسته هۆڵی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی بنه‌ما
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دروست بکرێت و که‌سانی شاره‌زا له‌و بوره‌دا به‌ڕێوه‌ی
به‌رن. هه‌روه‌ها پێوسته هه‌وڵ بدرێت گۆڕینه‌وه‌ی هونه‌ری بکرێت له
هه‌موو بواره‌کاندا و
له سنوری
کوردستان ده‌ربچێت به‌ره‌و به‌جیهانی کردن بروات. زیاتر هه‌وڵ بدرێت
گه‌نجان و
به‌هره‌مه‌ندان و گۆش بکرێن و بوجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بکرێت و
که‌ره‌سته‌ی پێوستیان بۆ ئاماده بکرێت و ئاسان کاریان بۆ بکرێت وله ڕێ ی
پسپۆرانه‌وه ڕێگه‌ی ڕاستیان پێشان بدرێت. هه‌وڵ بدرێت گرنگیه‌کی زیاتر
بدرێت به
هه‌ڵسنگاندن و لێکۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی کاره هونه‌رییه‌کانی کۆن و
تازه. وه‌کاره‌کان بپارێزرێت له ده‌ست له‌ناوچوون. پێویسته ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن
گرنگییه‌کی زیاتر بده‌ن به ڕۆڵی هونه‌ر له هه‌موو بواره‌کاندا. پێویسته
هه‌وڵ
بدرێت
هونه‌رمه‌ندان بنێردرێن بۆ ده‌ره‌وه و خولی تایبه‌ت ببینن له زۆربه‌ی
بواره‌کاندا به‌تایبه‌تی خولی پاراستنی کاره ڕه‌سه‌نه‌کان و خولی ته‌کنیکی
دروست
کردنی
که‌ره‌سته هونه‌رییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتودا پشت به خۆمان ببه‌ستین و
بتوانین
داهێنه‌ری که‌ره‌سته‌ی خۆماڵی بین. به ڕاستی له داهاتودا ده‌بێت زۆر کار
بکرێت بۆ
پێشخستنی هونه‌ر چونکه له‌مه‌و پێش هونه‌ره‌که‌شمان وه‌ک خۆمان له
زیندانا
بوو. به‌ڵام ئێستا کاتی کار کردنه به گور و به جۆشه‌وه بۆ ناساندنمان
به
هه‌موو جیهان که ئێمه‌ش هیچمان له نه‌ته‌وه‌کانی تر که‌متر نیه به‌ڵکو
هونه‌رێکی
ده‌وڵه‌مه‌ندیشمان هه‌یه.
هه‌ڵكه‌وت/
ئاستی ئه‌مڕۆی هونه‌ری کوردی چۆن
ده‌بینیت؟
خۆشی/
ئاستی هونه‌ری کوردی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی
که
به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی کوردا هاتووه. هه‌رده‌م به‌رز بووه به‌ڵام به‌هۆی
باری
نائارامی
ناوچه‌که‌وه. له چوارچێوه‌یوکی داخراودا ماوه‌ته‌وه واته نه‌بینراوه.
من به داخه‌وه‌م که هه‌تا ئێستاش به پێ پێویست نابینرێ و گرنگییه‌کی
ئه‌وتۆی
پێ نادرێ.
هه‌ڵكه‌وت/
تێڕوانینی به‌ڕێزتان چی‌یه بۆ هونه‌ری
ئه‌کادیمی بۆ هونه‌رمه‌ند وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به ڕه‌وتێکی دیکه
کاری
هونه‌ری ده‌که‌ن؟
خۆشی/
هه‌ڵبه‌ته هونه‌ر به‌هره‌یه. زۆر هونه‌رمه‌ند هه‌یه که
ئه‌کادیمیای نه‌خوێندوه به‌ڵام پایه‌ی به‌رزی هونه‌ریان پێشان داوه به
پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌کادیمیه‌ک نابێت به هونه‌رمه‌ند. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که
ئێستا له
کوردستان ده‌بینرێ سه‌رلێ شێواوی له‌خۆی گرتوه. به‌هۆی که‌می
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان و کارکردنی بێ بنه‌ما و که‌می چاودێران و پسپۆڕان. وه‌ک
پێشتر
ئاماژه‌م
پێدا پێویسته کاری زۆر بۆ بکرێت وه پاڵپشتێکی به‌هێزی کاربه‌ده‌ستانی
کوردستانی
ده‌وێ.
هه‌ڵكه‌وت/
هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری چۆن
ده‌بینیت به‌رامبه‌ر کاره هونه‌رییه‌کان بۆ نمونه له‌کاتی کردنه‌وه‌ی
پێشانگایه‌کدا؟
خۆشی/
کۆمه‌ڵگای کوردی هونه‌ر دۆسته زۆر به
جۆشه‌وه
به‌ره‌و پیری هونه‌ره‌وه ئه‌ڕوات هه‌ر بۆیه ده‌بینی بینه‌رێکی به‌رچاو
له
پێشانگاکه‌ندا به‌دی ده‌کرێت به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه‌ی که‌مه.
له
ڕاستیدا
من بۆ ماوه‌ی 8 ساڵه دورم له ووڵات ناتوانم به ته‌واوی وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره
بده‌مه‌وه به‌ڵام به‌دوادا چونێکی زۆرم هه‌یه له ڕێگه‌ی که‌ناڵه
ئاسمانییه‌کانه‌وه. هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستییانه‌ی ئه‌وتۆم به‌رچاو
نه‌که‌وتوه
که
جێگه‌ی داخێکی زۆره له‌وانه‌شه که‌م و کورتی ڕاگه‌یاندنه‌کان بێت.
هیوادارم
له
داهاتودا گرنگی زیاتری پێ بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن کاره‌کان بخوێننه‌وه و
هه‌ڵیسه‌نگێنن.
هه‌ڵكه‌وت/
ڕه‌نگه‌کان بۆ خۆشی هونه‌رمه‌ند چی
ده‌گه‌یه‌نێت؟ خۆت به نزیکی کام ڕه‌نگ داده‌نێیت له کاره هونه‌رییه‌کانت
ره‌نگی
دابێته‌وه؟
خۆشی/
لای من ڕه‌نگ هێمای گه‌یاندنی هه‌سته. جۆرێکه له
شێوازه‌کانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هزر و ناخی به‌رامبه‌ر گفتوگۆ ده‌کات
کاریگه‌رییکانیشی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه. من به‌هۆی
ڕه‌نگه‌وه
ئه‌دوێم و
هه‌سته‌کانم ئازاد ده‌که‌م. هه‌ر ڕه‌نگه‌و تایبه‌تماندی خۆی هه‌یه و
واتای خۆی
هه‌یه. من هه‌موو ڕه‌نگه‌کانم خۆش ده‌وێ. ڕه‌نگه گه‌رمه‌کان خۆشه‌ویستی
و ووزه‌ی
ژیان و هیواو به‌رده‌وامی ئه‌به‌خشن. ڕه‌نگه سارده‌کان خه‌م و شه‌ڕ
وناخۆشی
و کاره‌ساته مرۆییکان ئه‌درکێنن. سارد و گه‌رم له تابلۆکانمدا باوه‌ش به
یه‌کتریدا
ده‌که‌ن و خه‌مه‌کانم ئه‌لاوێنن و یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای
نه‌هامه‌تییه‌کان ڕه‌نگه ڕۆشنه‌کان ڕه‌نگه تاریکه‌کان له ئامێز ده‌گرن و
ئازاره‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه و هیوا و به‌رده‌وامی ده‌به‌خشن.
هه‌ڵكه‌وت/
هه‌نده‌ران بۆ ئێوه بۆته داهێنان یاخود دابران
به تایبه‌ت بۆ کاره هونه‌رییه‌کان؟
خۆشی/
هه‌نده‌ران بۆ من بۆته دابران له ڕه‌نگ و سیما‌و
ده‌وڵه‌مه‌ندی سروشته جوانه‌که‌ی کوردستان. هه‌نده‌ران بۆته گه‌شت
کردنێکی ناخم
به
هه‌موو ژیانی ڕابردووما که تیایدا هه‌وڵم داوه بیره‌وه‌رییه‌کانم
به‌رجه‌سته
بکه‌م.
ئه‌توانم بڵێم هه‌نده‌ران وای له کردم زیاتر ورد ببمه‌وه زیاتر
خوێندنه‌وه‌م هه‌بێت و به ئاگاوه کار بکه‌م وبه ته‌کنیکی تازه په‌ره
به
کاره‌کانم
بده‌م هه‌روه‌ها هه‌نده‌ران وای لێ کردم بارستایی ڕه‌سه‌نی هونه‌ری کوردی
بزانم. من
که له ووڵات بووم هه‌ر ده‌م چاوم له هونه‌ری نامۆی ده‌ره‌وه بوو.
به‌ڵام ئێستاتینوی ره‌نگ و ئه‌فسونی هونه‌ر و کلتوری ووڵاته‌که‌م. حه‌ز
ئه‌که‌م
پێشانیان
بده‌م که ئێمه هیچ له‌وان که‌متر نین ڕاستییه‌که‌ش وایه که دوژمنان
هه‌میشه
چاوه‌که‌نمانیان له سه‌ر ته‌خته‌ی ده‌موچاومان سریوه‌ته‌وه. نه‌یان
هێشتووه
په‌ل بهاوین وڕه‌گ داکوتین بۆیه هه‌رده‌م له سیمای ته‌ڵخی تابلۆکانماندا
ئازاری
میلله‌ته‌که‌مان ئه‌نه‌خشێنین. ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ین دروستی
بکه‌ینه‌وه و کاره زه‌وتکراوه‌کانمان بگه‌ڕێنینه‌وه ئامێزی نیشتیمان.
هه‌ڵكه‌وت/
دوا چالاکی هونه‌ریت
چی‌یه؟
خۆشی/
دوا چالاکی هونه‌ریم به‌شداری کردنه له پێشانگای
هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ هونه‌ر مه‌ندانی بێگانه له شاری شڤێبش گموند له مانگی 7
ده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌م له‌سه‌ر مێژوو و هونه‌ری
به‌ڕه‌ی
کوردی که
زۆر خه‌مبارم ده‌کات چونکه زۆربه‌ی ئه‌و کاره ڕه‌سه‌نانه به ناوی
ووڵاته
داگیرکه‌ره‌کانه‌وه‌یه.