دیدێك له‌مه‌ڕ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ ... فه‌رمان ساڵح

 

دره‌نگ زانیم. . . پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌. له‌م ولاَته‌ی مندا. بای قروشێك. جێگه‌ی بایه‌خ نییه‌ و هه‌لاَتنه‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی ماڵ و ده‌رچوونه‌ له‌ قیژه‌و هاوارهاواریدایه‌ وبابه‌!!دنیایه‌كه‌. له‌ بێزاری و لێوانلێوه‌ له‌ درۆ و سواق دراوه‌ به‌ گیرفان پڕكردنی هه‌ندێك و قوربانی دانی هه‌ندێكی تر. . . !

* * *

دره‌نگ زانیم. . . بڕوانامه‌ی ته‌ڕه‌ماش و خوێندن له‌ كۆلیژ و په‌یمانگاكان. گه‌مه‌یه‌كی دیكه‌ی پڕ له‌ ته‌مبه‌ڵیه‌ و خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ ژیان. . .

* * *

زۆر دره‌نگ زانیم. . . ئه‌و هاوڕێیانه‌م. كه‌ په‌نجه‌ره‌ی قوتابخانه‌یان ده‌شكاندو له‌ مامۆستاكه‌یان ده‌داو كتێبه‌كانیان ده‌دڕاندن. جگه‌ره‌یان له‌ ناو پۆله‌كه‌دا ده‌كێشاو ده‌فته‌ری غیاباتیان له‌ چاودێری پۆل ده‌دزی و فیته‌یان بۆ مامۆستا ئافره‌ته‌كه‌مان لی ده‌دا. ده‌بنه‌ كاربه‌ده‌ست و هه‌موو شتێك ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست ئه‌وان. . .

* * *

داخه‌كه‌م. . . ئه‌گه‌ر نه‌مخوێندبایه‌و ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خۆیندن. . وه‌ك هاوری لاساره‌كانم. به‌ردم له‌ په‌نجه‌ره‌ی مه‌كته‌بی بگرتایه‌. ده‌فته‌ری غیاباته‌كه‌شم. له‌ چاودێری پۆل دزیبایه‌. ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بووم و ده‌یان شه‌هاده‌ی ته‌زویرم ده‌كڕی. . . !

* * *

ئه‌گه‌ر نه‌مخوێندبایه‌. ده‌بووم به‌ مودیری مودیره‌كه‌م و واسیته‌م نه‌ده‌كرد. تا بمكه‌ن به‌ پۆلیس و گاردی نیشتیمانی. . . چوون ئه‌وانیش هه‌نووكه‌ كاریان به‌ ده‌ست و پی سپیه‌كی وه‌ك من نییه‌. ئه‌گه‌ر واسیته‌ی به‌ هێزم نه‌بی. . !!

* * *

سه‌د بریا هه‌رنه‌مخوێندبایه‌!! ئێستا بۆ خۆم. هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی ده‌چوومه‌ سه‌یرانی و دووشه‌موانیش قاورمه‌م ده‌خوارد و مانگی جارێكیش سه‌یاره‌یه‌كی مۆدێلی تازه‌م ده‌كری. . . !!!!