چه‌مك و زه‌مینه‌ی رِای گشتی. . . حوسێن مسته‌فا
له نێو كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا كۆمه‌ڵێك به‌هاو پرنسیپی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن
كه ره‌ِنگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر ژیانی ئاسایی خه‌ڵك و ژیانی سیاسی و
حوكمرِانی دا هه‌یه‌و ناكری چاوپۆشی له‌و به‌هایانه بكرێت. ئه‌مه وێرِای
ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات خه‌ت و ستراتیژێكی دیاری هه‌یه‌و له نێوه‌ندی سیاسی
و كه‌لتوری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رنامه رِێژی كردووه. هه‌ڵبه‌ته
پیاده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوچه‌شنی ئه‌مه له كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ یه‌كێكی
دی و له ده‌سه‌ڵاتێك بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی دی ده‌گۆرِی.
له رِژێمه تۆتالیتاری و دكتاتۆریه‌كان ئه‌گه‌ر به رِواڵه‌تیش به‌هاو
پرنسیپه‌كان به‌رنامه رِێژیان بۆ كرابی. به‌ڵام له ناوه‌رِۆك و كرداردا
هه‌موو هزرو به‌هاو داخوازیه‌كان له‌لایه‌ن رِژێمه‌وه یان له‌لایه‌ن
هه‌رِه‌می ده‌سه‌ڵات دا كۆنترِۆل كراون و ئازادیه‌كانی تاك و كۆ خنكێندراون
و ده‌رگای رِاده‌ربرِین و چاڵاكی نواندن داخراون. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا
مه‌ده‌نی و دیموكراسیه‌كاندا به له به‌رچاوگرتنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌هاو داخوازیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رچاوگیراون و زه‌مینه‌ی چاكسازی
به‌پیی ده‌نگی زۆرینه‌و داخوازی چین و توێژه‌كان خۆش كراون.
بۆیه له كۆمه‌ڵگا دیموكراسی و پێش كه‌وتووه‌كاندا كاتێك ته‌نگژه‌و
قه‌یرانێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ڵاوسانی ئابووری و گه‌نده‌ڵی
ئیداری دركی پی ده‌كری ده‌نگ و داخوازی خه‌ڵك وه‌ك رِای زۆرینه یان (رِای
گشتی) سه‌ره‌تا له شێوازی رِه‌خنه. كۆرِو سیمینار. رِێپیوان و.
خۆپیشاندان. رِاپرسی. به‌پیی ئه‌و زه‌مینه‌ی كه خوڵقاوه ده‌رده‌كه‌ون و
وه‌ڵامێكی ئه‌لته‌رناتیڤ له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان ده‌ده‌نه ده‌ست و
هاوته‌ریبیشه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی. چه‌نده دیموكراسی
له ناخی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا ئاوێته ببی. زیاتر تاك تاكی كۆمه‌ڵ رِای
ئازادی خۆیان ده‌بی.
ئه‌و كاته‌ش ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات به ئاقاری تاكرِه‌ویدا دوور له رِۆل و
داخوازی خه‌ڵك و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی تێده‌په‌رِی. ئه‌وا وروژانی
جه‌ماوه‌ری بۆ پێش گرتن له‌و لادانه له شێوه‌ی ده‌نگۆو دواتر رِه‌خنه.
كۆ ده‌نگی و هه‌ڵوێست نواندن ده‌رده‌كه‌وی. كه ئه‌مه ئاوێته بوونی تاك
تاكی كۆمه‌ڵ یان هێزی جه‌ماوه‌ره. له دیاركردن و پاراستنی چاره‌نوس و
به‌ها گشتییه‌كان. ئه‌گه‌ر رِای گشتی وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ره‌كی له زانستی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كۆمه‌ڵناسی كه لێكۆلینه‌وه له گرفت و
كێشه‌كان ده‌كا و شێوازێكی پرِو پاگه‌نده‌یی وه‌رده‌گری و له ژێر رِۆشنایی
ئامرازه‌كانی رِاگه‌یاندندا زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
هه‌ندێش ئه‌م چه‌مكه چه‌مكێكی دوو سه‌ره‌یه له ژیانی سیاسی و
حوكمرِانیدا. له‌لایه‌ك پشتیوانی ده‌سه‌ڵاته له پیاده‌كردنی دیموكراسی و
ئازادی و نان و مافه‌كان. له‌ولاش به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵات ده‌كات له پێشێل
كاری و په‌راوێزكردن و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی تاك و كۆ.
سه‌نگ و كۆ ده‌نگی جه‌ماوه‌ری هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و پشت قایمی حكومه‌ت و
ده‌زگا و حزب و گروپه‌كانه له كۆمه‌ڵگا دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كاندا.
هه‌ر ده‌زگاو حزب و گروپێك. رِای جه‌ماوه‌ری له‌به‌رچاو بگری و به دروستی
بیخوێنێته‌وه‌و تێكه‌ڵی ببی. پاڵپشتی و گره‌نتیه‌كی مه‌زنی
به‌ده‌سته‌وه‌یه و له پرسی هه‌لبژاردنه گشتی و تایبه‌تیه‌كاندا
براوه‌یه. چونكه هه‌ر سیسته‌مێك كه به‌پیی داخوازیه جه‌ماوه‌رییه‌كان
به‌رنامه رِێژ كرابی. مانه‌وه‌و پێشكه‌وتنی زامنه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه
دروسته.
سه‌ره‌رِای ئه‌مانه رِای گشتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یش ده‌پارێزی چونكه
له‌هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كاندا. له‌هه‌مبه‌ر پرسه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كاندا ئاماده‌یه‌و به‌ره‌نگاری ده‌كا.
یه‌كی له‌و گۆرِانكاریه گرنگانه‌ی كه هه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نێو
وڵاتانی گۆرِی و هه‌م كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونی خستنه‌وه. كاره‌ساتی 11ی
سێپتێمبه‌ر بوو كه واقعی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیو مه‌فاهیمه‌كانی خستنه دوو
به‌ره‌ی دژه‌یه‌ك. ئه‌م كاره‌ساته دواتر رِه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گشتگیری
به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاسته‌وه بوو كه له په‌راوێزی رِووداوه‌كاندا
كۆمه‌ڵێك بۆچوون و ده‌سته‌واژه‌ی لێكه‌وتنه‌وه.
كوردستانیش وه‌ك زه‌مینه‌یه‌كی داگیرساو له ململانی و به‌ره‌نگاری و
په‌یوه‌ندیه‌كان به‌ر له زۆر مه‌مله‌كه‌تی دی كه‌وته ناو بازنه‌ی
گۆرِانكاریه‌كان. ئه‌گه‌ر باس له كۆمه‌ڵی كورده‌واری و شێوازی حوكمرِانی و
بزاوته جۆراو جۆره‌كانی مه‌ده‌نی و حكومی بكه‌ین له‌و چه‌ند ساڵه‌ی
رِابردوودا. تی ده‌گه‌ین كه هێشتا رِای گشتی وه‌ك داخوازی سه‌رده‌م و
گۆرِانكاریه‌كان له‌ناو تاك تاك و ده‌سته جه‌معی چین و توێژه‌كان له
هه‌موو بواره‌كان وه‌ك یه‌ك پی نه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی ئومێد
به‌خشی لێده‌خوێندرێته‌وه. كه به‌رچاو رِوونی و ته‌كانی تری به‌هێزی
ده‌وی. به‌باشی ده‌زانم هه‌ندی نموونه‌ی زیندوو له‌سه‌ر واقعی كوردستاندا
له‌مه‌رِ دروست بوونی رِای گشتی بخه‌مه به‌رده‌ست.
كۆرِه‌وی ملیۆنی وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌ڵوێست و په‌رچه كرداری ئه‌و
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی درِنده‌ترین رِژێمی سه‌ر زه‌وی. نموونه‌ی كۆ
ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو له خانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا. هه‌ر وه‌ك
هه‌ڵبژاردن له كوردستاندا وێنه‌یه‌كی جوانی له خواستی ئازادی و شارستانی
كورد به جیهان به‌خشی. رِێپیوانی مامۆستایان و قوتابی و خوێندكارانی زانكۆ
نموونه‌ی چه‌كه‌ره‌ی به گشتی بوونی رِای شه‌قام بوون. له‌مانه‌ش به‌رچلوتر
رِژانه نێو شه‌قامی خه‌ڵك و نارِه‌زایی ده‌ربرِین بۆ پێش گرتن له هاتنی
هێزی داگیر كه‌ری تورك له ئان و ساتی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادی عێراق
وێنه‌یه‌كی بی چه‌ند و چوونی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی
كوردستانیان بوو. دیسان رِه‌فز كردنه‌وه‌ی ئاڵای حوكمرِانی به‌عس وه‌ك
سایه‌ی ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌رمانه‌وه د‌رك و هه‌ڵوێستێكی
كوردانه‌ی مه‌ردانه بوو. چونكه ئه‌و ئاڵای به‌عسه دێوه‌زمه‌ی ژیانی
گه‌لانی عێراق و كوردستان بوو.
كاتێكیش له دوای رِووخانی رِژێمی به‌عس. عێراق و ناوچه‌كه بوونه
مه‌یدانی ململانی و گۆرِانكاریه‌كان. ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان ئه‌گه‌ر
له‌لایه‌ك له دێوه‌زمه‌ترین ده‌سه‌ڵات و دكتاتۆر رِزگاری بوو. به‌ڵام له
دروست كردنه‌وه‌و له قالب دانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی عێراقدا جارێكی دی كه‌وته
به‌ر مه‌ترسی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی و كۆلۆنیالیزمی ناوچه‌یی. بۆیه جارێكی
دی تێكرِای كوردستانیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا هاوشان له‌گه‌ڵ
سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌كه‌ی چوونه ناو پرۆسه‌ی ده‌نگدان و گرۆیه‌كی
دیكه‌یان برده‌وه‌و سه‌نگ و هێزی كوردیان له ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌دا
پیشان دا.
هه‌ر وه‌ك یه‌كی له جوانترین نموونه‌كانی كۆ ده‌نگی كوردستانیان پرسی
رِیفراندۆم و كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای خه‌ڵك بوو بۆ دیاری كردنی داهاتووی
په‌یوه‌ندی جوگرافی و ئیداری كوردستان به عێراقه‌وه.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ش پاساو نین بۆ هه‌ندی حاڵه‌تی گرنگ كه له ئان و
ساتی خۆیدا كۆ ده‌نگیان پی وه‌رنگیرا. ئه‌گه‌رچی هه‌ندی هه‌وڵ و بزاوتی
جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی و حزبیش هه‌بوون له ئاست شه‌رِی ناوه‌خۆو دوو
ئیداره‌یی و سستی په‌رِله‌مان و. . . . . هتد.
به‌ڵام وه‌ك گوتم شه‌قامی كوردستان له ئاست به‌رپرسیاری و داخوازی
نه‌ته‌وه‌ییدا شه‌قامێكی خرۆشاوو ئاماده‌یه تا له به‌ره‌نگاری تۆرِی
تیرۆرستی و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بیدا قه‌ڵغانی پاراستنی خه‌ونه دوور‌و
نزیكه‌كانی خۆی بی. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بی رِای گشتی به‌رجه‌سته
بكری و هه‌میشه زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی بۆ خۆش بكری و لێكۆڵینه‌وه‌ی دروستی
له‌سه‌ر بكری. تا كۆمه‌ڵگا كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و ده‌سه‌ڵاتیش له
پێناو خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتن و پاراستنی ئه‌و قه‌واره‌و ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌ییه دا گه‌شه بكا. |