بزماریك له‌ ریزی پێشه‌وه‌. . . . . . . . . . . . . خالید مه‌جید فه‌ره‌ج

 

ساڵانێك له‌مه‌و به‌ر مه‌سئولی دائیره‌یه‌ك شه‌ش مانگی ڕه‌به‌ق پاش ئینتیافزه‌ وێنه‌كه‌ی بابا سه‌دام كه‌ پێش قڵپ بوونه‌وه‌ی بارودۆخ به‌ ژوور سه‌ریه‌وه‌ ئه‌بێ هه‌ر لای نابا. پێیان ووتبو جه‌ناب دام و ده‌زگا شڕه‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی مێژوویی له‌ كوردوستان شاربه‌ده‌ر كرا. ئه‌ڵێی دڵت نایه‌ عه‌كسی وه‌لی نیعمه‌ته‌كه‌ت لابه‌ری. ووتبووی هێشتا ره‌بتمان به‌ مه‌ركه‌زه‌وه‌ ماوه‌ وكێ ئه‌ڵێ به‌یانی نایه‌ته‌وه‌؟ كاتێك كۆمه‌ڵێ گه‌نجی گومرا له‌پێشنیوه‌ڕۆیه‌كی خۆبه‌سه‌ری و لام سه‌لایی دا بێ سه‌لام و ئیكرام و بێ پرسی جه‌بهه‌ی كوردوستانی. خۆیان ئه‌كه‌ن به‌ ژووره‌كه‌یاو به‌ قۆنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ ئه‌كه‌ونه‌ سه‌رمێزه‌كه‌ی و وێنه‌كه‌یی سه‌قر ئه‌لعروبه‌ رائه‌كێشنه‌ خواره‌وه‌. ئه‌وبزماره‌ی وێنه‌كه‌ی پێ هه‌ڵواسرابوو ئه‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و به‌ رگوێچكه‌ی ئه‌كه‌وێ جه‌ناب له‌ترسی ئه‌و رۆڵه‌ لاتوله‌وارو شۆرشگێرانه‌ ته‌نها ئاخێك نه‌بێ هیچی تری نه‌ توانیبوو هه‌ڵیكێشێ. به‌لإم پاش رۆشتنی "تاوان باران" ئه‌یكاته‌ هاتو هاوار و دادو بێداد له‌و بێنیزامی و فه‌وزایه‌ی كه‌ راپه‌رین دروستی كردوه‌. و ئه‌ڵێ ده‌ فه‌رموو وێنه‌ی سه‌رۆكیان بردو ته‌بعی جوتێ بنه‌ پاته‌یان له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ بۆ به‌جێ هێشتوم. كوانێ ریز. كوانێ ئیحتیرام. سه‌د خۆزگه‌م به‌ جاران؟هه‌ر ئه‌و مه‌سئووله‌ كاتێك كه‌ هه‌موو شار رێپوانی ئه‌كرد بۆ پشتگیری له‌مانگرتووه‌كان. دایه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویش به‌هیمه‌تی چه‌ن بێ گوێیه‌ك تێكه‌ڵ به‌و رێپێوانه‌ ئه‌بن. ووتیان جاسوسی خوی دواخستون تابزانێ كێ موزه‌فه‌ گوێ رایه‌ڵكانی هان داوه‌ و له‌خشته‌ی بردوون. تاوه‌كو بچن بۆ ئه‌و رێرۆیشتنه‌. هه‌ر بۆ به‌یانی دوان له‌و گێره‌شوێنانه‌ به‌ به‌رچاوو گوێی به‌ره‌ی كوردوستانی ئه‌وعانه‌وه‌ نه‌قڵ ئه‌كا. پێیان ووتبو گوناحت ئه‌گا ئه‌وانه‌ خۆ بۆ دزی نه‌چوون. فه‌رموو بووی كونیه‌ی خۆم لای حكومه‌ی مه‌ركه‌زی بۆ ئه‌م گاڵته‌ منالانه‌یه‌ی كه‌ناوتان لێ ناوه‌ كوردایه‌تی پیس ناكه‌م. له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و مه‌نسووله‌م بینی له‌سه‌ر شاشه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ له‌ ته‌ك كۆمه‌ڵێ له‌ مه‌نسولینی تره‌وه‌. له‌وریزه‌ دانیشتبوو كه‌ عاده‌ته‌ن بۆ موحته‌ره‌مه‌كان ته‌رخان ئه‌كرێ. چه‌پڵه‌ی بۆ ووتارێكی پر له‌ كوردایه‌تی و شه‌ره‌ف و خۆ به‌خت كردن ئه‌كوتی. ووتم عه‌جه‌ب! ووتیان كاكی برا ئیشی باشه‌ بۆ نه‌یكوتێ چه‌نی له‌ نیزامی بائید وه‌رگرتووه‌ چوار ئه‌وه‌نه‌ش له‌مان نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو چه‌ن ده‌ره‌جه‌یه‌كیشیان بۆ هاویشتۆته‌ سه‌ر ئه‌و ده‌ره‌جانه‌ی كه‌ پێش ئینتیفازه‌ی موباره‌ك هه‌یبووه‌. ووتم دیاره‌ مورتاحه‌ به‌م وه‌زعه‌ی ئێستای كورد. وتیان ئه‌ی بێ قه‌زابی ئه‌لعان یه‌كه‌مین مودافیعه‌ لێی! پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ ناو جێگاوه‌ ووتم نه‌وه‌كا ئه‌م شه‌و له‌داخا بتۆپم. دووكه‌لیمه‌ وه‌سیه‌تم بۆ مناڵكان نووسی. تیایا فه‌رمووم: كوره‌ شیرینه‌كه‌م كچه‌ جوانه‌كه‌م ئه‌گه‌ر جارێكی تر كورد پێویستی به‌ شۆرش بوو گه‌ردنتان ئازا ناكه‌م ئه‌گه‌ر له‌ریزی پێشه‌وه‌ی خاینان و وه‌ته‌ن فرۆشانه‌وه‌ نه‌بن.