ئامریکا بوو به‌ زلهێز. . . ! ... زاگرۆس زه‌رده‌شتی

 

به‌شی دووم

له‌ سویدییه‌وه‌ کردوویه‌تی به‌ کوردی.

هه‌مووسه‌ده‌ی 18 ـده‌. ئامریکا وڵاتێکی کشتکاری بوو. به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ به‌رفراوانه‌. توانایه‌کی گه‌له‌ک ره‌خساوی له‌ پێش بوو. که‌ ببێته‌ وڵاتێکی پیشه‌سازی. ئه‌و وڵاته‌ خاوه‌نی که‌ره‌سه‌ی خاوی بێ ژمار بوو. بۆ نموونه‌: دارسانی زه‌به‌نگ. خه‌ڵوز و کانزای جۆراوجۆر. له‌ ئالیه‌کی تره‌وه‌. ده‌سته‌. ده‌سته‌ مرۆڤه‌ خاوه‌ن به‌هره‌ و تواناکان له‌ ئاوروپاوه‌. رووه‌ و ئامریکا کۆچیانده‌کرد.

به‌ربه‌ره‌کانی له‌ نێوان دوو شێوازی ژیاندا. . . !

له‌ باکووری وڵاتی ئامریکا پیشه‌سازی سه‌ریهه‌ڵدا. پیشه‌سازی ئامریکا له‌ ته‌ک پیشه‌سازی هه‌ر دوو وڵاتی به‌ریتانیا و ئاڵماندا که‌وته‌ پێشبڕکێوه‌. کۆمپانیا پیشه‌سازیه‌کانی ئامریکا. که‌لوپه‌ل و مه‌کینه‌ی کشتکاری. چه‌ک. هێڵی ئاسنین. فارگۆن. ماتۆڕی هه‌ڵم. کاخه‌ز و جلوبه‌رگیان به‌ ماتریالی گه‌لێک نایاب به‌رهه‌م ده‌هێنا. باشووری وڵات. به‌کشتکارییه‌وه‌ خه‌ریک بوون. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌. له‌وێنده‌رێ پیشه‌سازی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ریهه‌ڵنه‌دا. له‌ نێوراستی سه‌ده‌ی 18 ـدا جووداییه‌کی مه‌زن له‌ نێوانی ئه‌م دوو به‌شه‌ی وڵاتدا. به‌ روونی ده‌بینرا. به‌شی باکوور ده‌یانویست سیسته‌می کۆیله‌داری نه‌مێنێت. پڕانی گه‌ل ئه‌و کۆیله‌دارییه‌یان به‌ شه‌رم. له‌هه‌مانکاتدا دژی یاسای بنچیینه‌یی وڵات ده‌زانی. که‌ ده‌بێژێت:"مرۆڤه‌کان یه‌کسانن. هه‌مان و مافی ئازادی وه‌کیه‌کیان هه‌یه‌. "

باشووریه‌کان ئه‌م داخوازییه‌ی باکوورییه‌کانیان ده‌دایه‌ دوواوه‌. ده‌یانگوت:"نا. . . هه‌موو ئابووری ئێمه‌ به‌و کۆیلانه‌وه‌ به‌نده‌. ئه‌وان. باشترین هێزی هه‌رزانن. "

باکووریه‌کان ده‌یانویست پارێزگاری له‌ بازاڕ و نرخی به‌رهه‌مه‌کانیان بکه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش باجێکی زۆریان له‌ سه‌ر که‌لوپه‌ل و ماکینه‌ی هێنراو بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات داده‌نا.

باشووریه‌کان: ده‌یانگوت:" نا. . . بۆچی ده‌بێت بۆ کڕینی که‌لوپه‌ل و ماکینه‌ی ئامریکایی گران به‌ها. زۆرمان لێبکرێت. له‌ کاتێکدا که‌لوپه‌ل و ماکینه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ ئێمه‌ هه‌رزانتر ده‌که‌وێت. . . ؟

باکووریه‌کان ده‌یانخواست. که‌ سه‌ره‌ککۆمار و گۆنگرێس. ده‌سه‌ڵاتیان پتر تربێت.

باشوورییه‌کان ده‌یانگوت:"نا. . . هه‌رهه‌رێمێک له‌ وڵات. ده‌بێت ئازادی ته‌واوی. خۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بێت.

جه‌نگی نێو خۆیی. . . !؟

له‌ ساڵی 1860 ـدا. خورته‌ و بۆڵه‌ له‌ نێوان پۆله‌تیکوانه‌کانی باکوور و باشووردا. تاکو ده‌هات تاوی ده‌سه‌ند. به‌ دامه‌زراندنی پارتی کۆماری. به‌ سه‌رۆکایه‌تی (ئه‌بره‌هه‌م لینکۆلن) په‌یمانیدا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و به‌ سه‌ره‌ککۆمار هه‌ڵبژێردرێت و ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست. ئه‌وکاته‌. کۆیله‌داری ناهێڵێت.

ساڵی 1860 (ئه‌بره‌هه‌م لینکۆلن) به‌ سه‌ره‌ککۆمار هه‌ڵبژێردرا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی (لینکۆلن) بۆ باشووریه‌کان دڵه‌خورپه‌بوو. باشووریه‌کان له‌ یه‌کیه‌تی هه‌رێمه‌کان (هه‌رێمه‌ فێدێراله‌کان) کشانه‌وه‌ و یه‌کیه‌تیه‌کی (کۆنفێدێراڵ) ـییان له‌ نێو هه‌رێمه‌کانی باشووردا پێکهێنا. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کتیه‌تی هه‌رێمه‌ فێدێراڵزمه‌کان هه‌ڵنه‌وه‌شێت و ئامریکا نه‌بێت به‌ دوو وڵات. باکووریه‌کان ئاگری جه‌نگێکیان به‌رامبه‌ر به‌ جیابوونه‌وه‌ی باشووریه‌کان هه‌ڵگیرساند.

جه‌نگی نێوخۆی ئامریکا له‌ ساڵی 1860 بۆ 1865 درێژه‌ی کێشا. ئه‌و مرڤانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵی پتر بوو. بانگهێژی جه‌نگ کران. دووای راهێنانیان ره‌وانه‌ی به‌ره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی جه‌نگ ده‌کران. به‌ڵام هه‌ندێ مرۆڤ. توانیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا. رووه‌ و خۆرئاوای وڵات ده‌ربازبن و خۆ له‌ ئاگری ئه‌و جه‌نگه‌ لاده‌ن. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ کۆچیان بۆ ئامریکا کردبوو و داگیریان کردبوو. به‌ نیازی ژێانێکی تر چووبوونه‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌. چاوه‌ڕێی رۆژێکی وا ره‌ش نه‌بوون. . . !

باکووریه‌کان هه‌موو به‌نده‌ر و رێگاکانی باشووریان کۆنترۆل و بایکۆتکرد. بۆ ئه‌وی باشووریه‌کان له‌ هیچ شوێنێکه‌وه‌ چه‌ک و که‌لوپه‌لی جه‌نگ به‌ده‌ست نه‌هێنن. له‌ هه‌موو به‌ره‌کانی جه‌نگدا. ئامریکاییه‌کان یه‌کدیان ده‌کوشت. له‌کۆتاییدا پاش نزیکه‌ی 5 ساڵ له‌ جه‌نگی ناوخۆ. باکووریه‌کان سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر باشووریه‌کاندا هێنا. باکووریه‌کان ده‌یانکاری جه‌نگێکی درێژوو دوورخایه‌ن بکه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان گه‌لێک زۆرتر و له‌هه‌مانکاتدا. خودێێ پیشه‌سازیه‌کی پێشکه‌وتوو بوون.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه‌دا زیانێکی مه‌زن له‌ ئامریکاییه‌کان و له‌ وڵات که‌وت. نزیکه‌ی 630 هه‌زار مرۆڤ له‌و جه‌نگه‌دا کوژران. به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ هێنده‌ش برینداربوون. خێزانه‌کان ئاواره‌ و ره‌هه‌نده‌ و په‌رشوبڵا و بوونه‌وه‌. کێڵگه‌ و خه‌له‌وخه‌رمان سوتان. شاره‌کان خاپوور و وێرانبوون. مه‌رڕوماڵات فه‌وتبوون. یان له‌لایه‌ن سوپا و چه‌کداره‌ جۆربه‌جۆره‌کانه‌وه‌. یخده‌دران و سه‌رده‌بڕان.

سوپای باکوور. (یانکێس) (Yankees) و فه‌رمانبه‌ران. ده‌ستان به‌سه‌ر باشووردا گرت. چه‌ند ساڵ دووای کۆتایی جه‌نگه‌که‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه‌برد. گروپه‌ توندڕه‌وه‌کانی باشوور. هه‌ر دووای بڕاندنه‌وه‌ی جه‌نگ. خۆیان رێکخست. له‌ ساڵی 1865 ـدا له‌ نمایشێکی شانۆگه‌ریدا. که‌ سه‌ره‌ککۆمار ئاماده‌ی بوو. به‌ده‌ستی یه‌کێک له‌ تونگره‌وه‌ باشووریه‌کان کوژرا. جه‌نگی ناوخۆی ئامریکا و کوشتنی سه‌ره‌ککۆمار برینێک بوو له‌ به‌ده‌نی کۆمه‌ڵگای ئامریکیدا. سارێژکردنی سانا نه‌بوو.

پێشه‌ڕۆژی ولات. . . !

هه‌رچی لاو و خاوه‌ن به‌هره‌ و مێشکی به‌رهه‌مهێنا بوو. له‌ ئه‌ورووپاوه‌ به‌ره‌و ئامریکا کۆچیانکرد. هه‌ر که‌س به‌ دوو ده‌ستی به‌تاڵه‌وه‌. ده‌یتوانی به‌شداری له‌ پاشه‌ڕۆژی ئامه‌یکادا بکات. ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی. مرۆڤه‌ کۆلۆنیالیسته‌ نوێکانیش ببوونه‌ خاوه‌نی زه‌وی و ده‌ستبه‌کار بوون.

پاش کۆتایی شه‌ڕی نێوخۆ. ئامریکا به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا. بوو به‌ یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ وڵاته‌ پیشه‌سازییه‌ گرنگه‌کانی جیهان. ئه‌م وڵاته‌ خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌ مه‌زنه‌ کانزاییه‌کانی. وه‌کو خه‌ڵوز. نه‌وت. دارستان و. . تد. بوو. ساڵی 1900 ئامریکا سێ یه‌کی هه‌موو به‌رهه‌می پیشه‌سازی جیهانی پێکدێنا. هه‌روه‌ک چۆن له‌ کیشوه‌ری ئاوروپادا. هێڵی ئاسن ره‌وتێکی مه‌زنی به‌پێشکه‌وتنی پیشه‌سازیدا. ئاوا به‌و شێوه‌یه‌ش هێڵی ئاسن. وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکای له‌ وڵاتێکی کشتکارییه‌وه‌. گه‌یانده‌ وڵاتێکی پیشه‌سازی. له‌رێگای هێڵی ئاسنییه‌وه‌. مرۆڤه‌کان هه‌روه‌ها که‌لوپه‌لکان. به‌ خێراتر و هاسانتر. ده‌گه‌یشتنه‌ هه‌موو سوچێکی وڵات. ساڵی 1869 رێگای ئاسن. هه‌موو که‌نار و رۆخانه‌کانی ئامریکا پێکه‌وه‌ به‌ست. که‌ پێشتر ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رێک کاته‌که‌ی مانگێکی پێبچوایه‌. ئه‌وه‌ پاش گه‌یاندنی هێڵی ئاسننین بۆ هه‌موو ناوچه‌کان. ئێستا ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ک بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ گه‌ره‌ بوو. ئه‌م جۆره‌ پێشکه‌وتن و ئاڵوگۆڕانه‌. پیشه‌سازی به‌پێشخست و گه‌یشته‌ ترۆپک. نموونه‌ی به‌رچاو ساڵی 1800 کاتێک (تهۆماس ئێدیسۆن) . مرۆڤ ده‌کارێت بێژێت: ئه‌و مرۆڤه‌ بلیمه‌ته‌. به‌ که‌ گڵۆپ و هێزی (electric) ئافراند. رۆژی له‌ هه‌موو جیهاندا درێژکرد. هه‌روه‌ها ئه‌و مرۆڤه‌ زانایه‌ ئامێری (Phonograph) ـی. که‌ سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ (Gramophone) و هه‌روه‌ها (Kinemtograf) پێشینه‌یه‌ک بۆ (Camera) ـی (Cinem) ـی. ئه‌م مرۆڤه‌ بلیمه‌ته‌. به‌م کارانه‌ی هاسانکارییه‌کی مه‌زنی له‌ ئافراندنی مرۆڤه‌کانی تریشدا کرد. بۆ نمونه‌: Telephone. Telegraph. هه‌روه‌ها مه‌کینه‌ی نووسین. ئه‌مانه‌ له‌ پراکتیکدا کارئاسانیان هێنایه‌ گۆڕێ و کاری مرۆڤیان ساناکرد.

 (هێنری فۆرد له‌ ساڵی 1913 کارگه‌ی ئۆتۆمۆبیلی دروستکرد. به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵا و ئۆتۆمۆبێلی به‌دووای یه‌کدا ریزکرد. ئه‌م بیره‌ی فۆرد و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمۆبیل به‌م رێژه‌ زۆره‌. (زۆر به‌رهه‌مهێنان) گۆرانکارییه‌کی مه‌زنی له‌ بوواری پیشه‌سازیدا هێنایه‌ ئاراوه‌. بیره‌که‌ به‌م جۆره‌ بوو. (ده‌توانیت به‌ هه‌رزان بفرۆشیت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌ی کارکاران زۆرکه‌ی. . . !) ئه‌گه‌ر کارکاران موچه‌ زۆرتر وه‌رگرن. ئه‌و ده‌مه‌ ده‌کارن زۆرتر بکڕن. ئه‌گه‌ر زۆرتریان کڕی. ئه‌و ده‌مه‌ش کارگه‌ پیشه‌سازیه‌کان ده‌سکه‌وتیان پتر ترده‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بوو. که‌ کۆمپانیا پیشه‌سازیه‌کانی وه‌ک (ئۆتۆمۆبیل. مه‌کینه‌ی به‌رگدرو. مه‌کینه‌ی نووسین. گه‌سکی کاره‌با. پاسکیل. گرامۆفۆن و کامێرا و. . . تد. رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان پتر کرد. پێش ئه‌م بیره‌ی فۆرد. خه‌ڵکی توانای کڕینی ئه‌م که‌لوپه‌ل و ئامێرانه‌یان نه‌بوو. به‌واتا یه‌کی تر ئه‌م شتانه‌ هه‌موویان (LYX) بوون.

خه‌وبینین به‌ کۆمپانیاوه‌ له‌ (Hollywood) . . . !

 (Hollywood) له‌ ده‌ره‌وه‌ی (لۆس ئه‌نگلس) ناوه‌ندی بنکه‌ی کۆمپانیایی فیلمه‌ ئامریکاییه‌کان. یه‌کێک له‌ ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌کانی فیلمی بێده‌نگ (چارلی چاپلن) ـه‌. ئه‌و پیاوه‌ هه‌ژاره‌ به‌ خۆی و شه‌پقه‌ و گاڵۆکه‌که‌یه‌وه‌. بوو به‌ یه‌کێک له‌ (گه‌لکێش) ـترین (Popular) ئه‌کته‌ر له‌ جیهاندا.

زنجیره‌ کارتۆنه‌کان بوون به‌ فیلم. . . !

ساڵی 1928 له‌ لایه‌ن (وه‌لت دیسنی) ـه‌وه‌ (میکی ماوس) به‌ شێوه‌ی کورته‌ فیلم و به‌ ده‌نگه‌وه‌ ئافراندرا. ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ کارتۆنه‌. زۆر گه‌لکێش بوو. خۆشبه‌ختانه‌ کورته‌ فیلمی کارتۆنی (دۆنالد ده‌ک) و (گوفی) و هه‌ندێک فیگوری تریش له‌دایک بوون. که‌ تاکو ده‌می ئه‌مرۆشمان. چ زارۆکان و گه‌وره‌ ته‌مه‌نان تامه‌زرۆی بینینیانن.

کاتێک که‌ یاسای کۆیله‌داری له‌ ئه‌مه‌ریکادا هه‌ڵگیرا. موسیک و سترانی مرۆڤه‌ ره‌شه‌کان به‌ شاره‌ گه‌وره‌کانی ئامریکادا بڵاو بونه‌وه‌. ساڵی 1900 سپی پێسته‌کان. ئه‌م کولتوری سترانانه‌یان بۆ مۆسیکی سه‌ماو دانس گۆڕی و له‌سه‌ر قه‌وانی گرامۆفۆن تۆماریانکردن.

له‌نێوان ئه‌م که‌ڵه‌ مرۆڤانه‌ ره‌شانه‌دا. مۆسیکژه‌نی جاز و که‌ره‌نا. . تد وێنه‌ی گۆرانی بێژی مه‌زن خانمی (بێسی سمیس) مۆسیکزان و مۆسیکژه‌نه‌کانی وه‌ک (کید ئۆری. کینگ ئۆلیڤێر. لۆویس ئه‌رمیسترۆنگ و دوکی ئێڵینگتۆن) بوون.

جاز و رۆکیش له‌دایک بوون. . . !

کۆیله‌کان به‌زۆری زۆرداری کران به‌ کریستیان. خاوه‌ن کۆیله‌کان پیتی یه‌که‌می پێش ناو و پیتی یه‌که‌می پاشناوه‌کانی خۆیان. ئه‌گه‌ر ناو و پاشناوه‌که‌ به‌م جۆره‌ بووایه‌. بۆ نمونه‌: (کارته‌ر جێیم) ئه‌وا تیپی یه‌که‌می پێشناو که‌ (ک) و پیتی یه‌که‌می پاشناو (ج) له‌سه‌ر ئاسن ده‌نوسران. پاشان گه‌رم ده‌کران وه‌ک مۆرێک به‌ پشتی یان به‌ باسکی کۆیله‌کانه‌وه‌ ده‌چزێنران. واتا مۆری خاوه‌ندارێتیان لێده‌دان. رۆژانی کاری ئه‌م کۆیلانه‌ رۆژانێکی درێژ و پڕ سه‌خت بوو. له‌به‌ر تینی ئه‌و هه‌تاوه‌ پڕوکێنه‌ردا ده‌بووایه‌ ئه‌م کۆیلانه‌ تامڵیان بێت. ئه‌و خۆراگری و تامڵیه‌شیان له‌ رێگای گۆرانی و ستران گوتنه‌وه‌. له‌سه‌ر جۆره‌ رێتمێک که‌ له‌گه‌ڵ کاره‌کانیاندا بگونجێت. هاوتا ده‌بوو. وێنه‌ی ئه‌و سترانانه‌ش (گۆرانی ئاینی. یان سترانی plantation. negro spirituals و Nobdy knows the trouble بوون.

 زاگرۆس زه‌رده‌شتی

20. 06. 05

سوید