رانیه له‌چه‌مكی گونده‌وه بۆ چه‌مكی شار ... هه‌ندرێن شێخ رِاغب_رانیه
بۆ یه‌كه‌م جار
له‌كوردستان شارێكی كوردی ته‌واوی چه‌مكه‌كانی خێڵ و خوێنی وه لانا و .
وه‌كو شارێكی زۆر مه‌ده‌نی و دیموكراسی و ئهوپهرِی شارستانی مامه‌ڵه‌ی
دیموكراسی و پراكتیزه‌ی دیموكراسی كرد ئه‌ویش شاری رانیه بوو. له‌به‌رواری
21/6/2005جه‌ماوه‌ری شاری رانیه وه‌كو هاوڵاتی نه‌وه‌كو كورِی فڵان
عه‌شیره‌ت و خێڵ و بنه‌ماڵه و ئه‌ندامی فڵان حیزب و فڵان لایه‌ن به‌كۆی
ده‌نگ له‌سه‌ر شار و هاوشاری یه‌كتری زۆر دیموكراسیانه و زۆر شارستانیانه
و زۆر سه‌رده‌میانه سه‌رجه‌م دووكانه‌كانیان داخست و مانیانگرت و بێ
ده‌نگیان شكاند. سه‌لماندیان خه‌ڵكی شاری رانیه مێگه‌ل نیه و هه‌ر گوێگر
و وه‌رگر نیه و چیتر بهتووزهلهی كه‌س و ئایدۆلۆژیای تر ههڵناپهرِێت.
به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك شار و وه‌كو چه‌مكی هاوڵاتی بوونی شاری شوناسی خۆی
دیاری بكات. كه بێگومان ئه‌و شوناسهشی وه‌رگرت. ئێستا رانیه شاری
دیموكراسی و مه‌ده‌نی و ده‌نگ و رِهنگی ئاوه‌دانی یه. شارێكه ده‌بێت
وه‌كو یه‌كێك لهمهڵبهندهگهورهكانی به‌دیموكراسی بوونی كوردستان چاوی
لێ بكرێت. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌راپه‌رینی 21/6/2005كه‌م بكه‌نه‌وه
بێگومان خۆیان كه‌م شت ده‌بینن و ناتوانن لهقاوغی كلاسیكیه‌تی ئایدۆلۆژی و
دنیا بینی ته‌سك بێنه ده‌ره‌وه. كه سه‌ره‌نجام مێژوو دێت و واقعێكی تر
فه‌رز ده‌كات و رِایاندهماڵێت. بۆیه‌كه‌م جاره شارێكی كوردستان ئاوا
رِاپهرینی دیموكراسی نه‌ك هه‌ر له‌كوردستان به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی
رِۆژههڵات و دراوسێكانیش شتی وابكات و ده‌نگ ههڵبرِێت و به‌ئاشكرا و
له‌به‌رده‌م رای گشتی دا ده‌سه‌ڵات دادگایی بكات. كه‌ئه‌وه سه‌ره‌تای
نه‌ریتێكی گه‌وره‌ی وه‌رچه‌رخانی دیموكراسیه له‌كوردستان و دواتر
ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ریش. ئه‌وه‌ی پێی وایه ئه‌و مانگرتنه‌ی رِانیه
(كه‌من ناوی ده‌نێم راپه‌رین) ته‌نها له‌یه‌ك قاوغ دایه ئه‌وه یان دنیا
نابینێت و كوێره یاخود ده‌یه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكات. ئه‌گه‌ر نا
رِاپهرینی 21/6/2005له‌دایك بوونی رِای گشتی بوو لهوكوردستان. رای گشتی
له‌گووتاری سه‌رته‌له‌فزیۆن و رِۆژنامه و تیۆره‌وه. رِاپهرِینی رانیه
كردی به‌كرده‌وه و چه‌سپاندی. بۆیه لانكه‌ی له‌دایك بونی رای گشتی
له‌كوردستان رِاپهرینهكهی 21/6/2005ی شاری رِانیه بوو. ئه‌وه‌تا له
رۆژی راپه‌رینه‌كه خه‌ڵكی ئاكۆیهتی و جافه‌تی و خۆشناوه‌تی و باڵه‌ك و
بیتوێن و پشده‌ر و ره‌واندوز و رانیه‌یی و قه‌ڵادزێ و . . . . . . . . هتد.
بۆیه‌كه‌م جار نه‌ماون. هه‌موو خه‌ڵك وه‌كو هاوشار و هاوڵاتی مامه‌ڵه‌یان
كرد. كه‌ئه‌وه گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخانی ژیانی به‌دیموكراسی بوون و
به‌مه‌ده‌نی بوون و شارستانیه‌ته. بۆیه سڵاو لهرانیهلانكهی له‌دایك
بوونی رِای گشتی. سڵاو له‌رانیه هه‌وێنی دروست بوونی چه‌مكی هاوڵاتی
له‌كوردستان. |