پرۆفیسۆر سه‌لاح جمور تیرۆرکرا ... ستار
عه‌بدولا. سویسرا
به
داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پێشمه‌رکه‌ی دێرینی
گه‌ڵه‌که‌مان و (ی ن ک)
(پرۆفیسۆر
سه‌لاح
جمور)
به
کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن له شاری به‌غدا به ده‌ستی تیرۆرستان تیرۆرکرا:
له
ڕۆژی
٢٧. ٦. ٢٠٠٥ له شاری به‌غدا به ده‌ستی دووژمنانی ئاشتی و ئازادی.
پرۆفیسۆر
سه‌لاح
کۆلیجی ئه‌ندازیاری له عیراق ته‌واو کردووه له هه‌مان ساڵ بووه به
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ڕیزه‌کانی ی ن ک تا ساڵی ١٩٨١ ڕێگای ده‌که‌وێته
ده‌ره‌وه بۆ مه‌به‌ستی خوێندن وه له ووڵاتی سویسرا نیشته‌جێ ده‌بێت. وه
له
کۆلیجی
یاسای نیو ده‌وله‌تی ده‌خوێنێت له ١٩٨٢ توانیویه‌تی بچێته ناو نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانه‌وه و ده‌ورێکی باش بگێڕێت. بۆ کێشه‌ی گه‌ڵی کورد تا ساڵی
١٩٩٢ له
ده‌زگاو ڕاگه‌ندنه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به نوێنه‌ری گه‌لی کورد
ناسراوه. وه له‌م نێوانه‌دا چه‌ندان جار له لایه‌ن ده‌زگا
سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژێمی
به‌عسدا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه. وه‌چه‌ندان جار به نامه‌ی هێرش
ئاگادارکراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌م هه‌ر به‌رده‌وام بووه له سه‌ر خه‌باتی
خۆی بۆ
کێشه‌ی
ڕه‌وای گه‌لی کورد. ئه‌م کۆڵنه‌ده‌ره‌ی گه‌لی کورد یه‌که‌م که‌س بووه که
داواکاری ڕیفراندۆمی خسته به‌ر ده‌می نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌زکای
مافی
مرۆڤ
له ساڵی ٢٠٠٤ دا. به‌داخ و په‌ژاره‌کی زۆره‌وه که گه‌لی کورد تێکۆشه‌رو
کۆڵنه‌ده‌رێکی تری به ده‌ستی تیرۆر‌و تاوان له ده‌ست د ا سڵاو له گیانی
پاکی کاک
سه‌لاح
و شه‌هیدانی کورد. . . .
|