من دۆستی ئیسرائیلم. . ! ئیدریس شه‌یداهۆ

 

به‌ڵێ. جه‌نابی عه‌ره‌ب. هه‌موو جارێ تۆ من به‌وه‌ تاوانبار ده‌كه‌ی كه‌ ئێمه‌ پیاوی ئیسرائیلین. با پێت بڵێم من پیاوی ئه‌و شاخ و داخه‌ی كوردستانم. پیاوی كه‌س نیم. من دۆستی ئیسرائیلم. به‌ڵام عه‌میلی ئه‌وان نیم. . به‌ڵام وه‌ك سه‌ركرده‌كانی ئێوه‌ له‌پشت مێزه‌كانی خیانه‌ته‌وه‌ ماستاو بۆ ئیسرائیل ناكه‌م. چونكه‌ ده‌زانم منیش مرۆڤم مافی خۆم هه‌یه‌ براده‌ر و هاورِێی كێ بم و كێش به‌دوژمن بزانم.

كاتی خۆی كه‌فه‌له‌ستین لێی قه‌وما پیاوێكی كوردی قاره‌مان بۆی رزگار كردن. سه‌دان ساڵه‌ نه‌تانتوانی فه‌له‌ستینێكی كه‌ تۆزێك له‌فاتیكان گه‌وره‌تره‌. رزگاری بكه‌ن. دوو جار بۆمان رزگار كردن. ئێستاش ئێوه‌ (كه‌ركوك) مان پێ ره‌وا نابینن. . به‌ بیست و هه‌شت ده‌وڵه‌ته‌وه‌. به‌بیست و هه‌شت سه‌ركۆمارو بن كۆمارو دارو به‌رده‌وه‌. نه‌تانتوانی (پیاسه‌یه‌ك له‌رِامه‌لڵا بكه‌ن) . .

با هه‌ر ده‌ستی ئیسرائیل له‌سه‌رتان به‌زیاد بێ. چونكه‌ ئێوه‌ هێنده‌ بێ نه‌زاكه‌تن. كه‌ ئێمه‌ له‌به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه‌ ده‌شیرِێنین (بژی برایه‌تی كوردو عه‌ره‌ب) . ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی ئێوه‌یه‌. كه‌سه‌ركرده‌یه‌كمان دێته‌ سه‌ر شاشه‌. هێنده‌ هه‌راسانی ده‌كه‌ن. لێناگه‌رِێن دوو قسه‌ بكات. خۆشتان كه‌ حاڵتان ده‌كه‌وێته‌ خه‌ته‌ر. ئاوا سه‌ری یه‌كتر ده‌برِن. ئاخر خۆ سه‌ربرِین هه‌ر له‌لای ئێوه‌وه‌ په‌یدابووه‌. ده‌ك به‌شتان هه‌ر سه‌ربرِین بێ. .

جارێكی تر گاڵته‌ به‌شعوری نیشتمانیمان بكه‌ن. ئێمه‌ش ده‌زانین چۆن شعورتان ده‌خه‌ینه‌وه‌ عه‌لاگه‌یه‌كی ره‌شه‌وه‌. . خۆتان له‌شوێنی خۆتان دانیشن و ئه‌گه‌ر ده‌زانن رێز له‌خۆتان بگرن. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ عه‌ردو ئه‌وه‌ گه‌ز. .

له‌وه‌ زیاتر ماوه‌م نییه‌. له‌گه‌ڵتان بدوێم چونكه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ خه‌ریكی كاری مرۆڤانه‌ین. كمتر رێمان ده‌كه‌وێته‌) (باخچه‌ی ئاژه‌ڵان) . . !