Referendum Movement in Kurdistan
به‌فه‌رمی ناساندنی کۆمیته‌ی ڕیفراندۆم کوردستان له هۆڵه‌ندا
كۆمیته ڕیفراندۆمی كوردستان _ هۆڵه‌ندا
به‌ڕێزان دۆستان و
لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم.
هه‌ڵگرانی بییرو
باوه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
كۆمیته‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان.
له چوارچێوه‌ی
هه‌نگاوه‌ه‌كانمان بۆ پراكتیزی كردنی به‌رنامه‌كانمان و به‌ره‌و پێشبردنی
كاره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان. بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌مان سه‌نگێكی
یاسایی به‌تواناتری هه‌بێت و بتوانێت كاریگه‌رتر بێت له كاره‌كانیدا و
ڕه‌نگێكی دیارتری هه‌بێت له نێو ده‌زگاو كۆمه‌ڵگای ولإته‌كاندا. بۆ
ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی یاسایی باوه‌رپێكراوی فه‌رمی بێت له دام‌و ده‌زگا
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. مژده‌ی ئه‌وه‌تان پێراده‌گه‌یه‌نین كه
بزووتنه‌وه‌كه‌مان له ولإتی هۆڵه‌ندا هه‌نگاوه‌ێكی گرنگی نواند بۆ به
فه‌رمی ناساندنی له رووی یاساییه‌وه و توانیمان مۆڵه‌تی رێكخراویی
وه‌رگرین (Stichting: NGO) و ئێستا
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داد و ژووری بازرگانی هۆڵه‌ندی
ناسراوین.
پیرۆزبایی له‌خۆمان
وله ڕه‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی ولإت ده‌كه‌ین. له‌هه‌موو دۆستان و
لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه. له كۆمیته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له
ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ولإت. له گه‌لی كوردستانی تێكۆشه‌ر. ئه‌م
ده‌ستكه‌وته ده‌ستكه‌وتی هه‌موانه و له خزمه‌تی گه‌لی كورد و
چاره‌سه‌ركردنی كێشه ڕه‌واكه‌ی ده‌بێت بۆ هێنانه دی كوردستانێكی ئازاد.
ده‌ست له‌ناو ده‌ست
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان له هێنانه‌دی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ.
سلإو له‌گیانی
شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی كوردستان.
كۆمیته‌ی ڕیفراندۆمی كوردستان _ هۆڵه‌ندا
2005 _ 6 _ 28
|