بێده‌نگی مه‌رِه‌كان. . . . خه‌سرۆ پیرباڵ

 

 زۆر به‌لامه‌و سه‌یره‌ كه‌ رِه‌خنه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌م ده‌گیرێت. خۆ وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌وی بوون و هیچ جۆره‌ كاردانه‌ویه‌كیان نیشان نه‌دابوو به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ كاره‌ی كه‌ بۆ حكومه‌تم دانابوو. . . "

سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیرِاقی ئیبراهیم الجه‌عفه‌ری

 

كورده‌كان به‌جیدی برِیاری ئه‌وه‌یان داوه‌. عیرِاقێكی نوی ی دیموكرات و فره‌حزبی و فیدراڵ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب درووستبكه‌نه‌وه‌. ده‌وڵه‌تی عیراق له‌ ئارامی و جێگیربوونی ئه‌من و ئاسایشدا بێت و دووباره‌ بگه‌رێته‌وه‌ نێو كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌وڵه‌ت و عیراقیه‌كان وه‌كوو ولإتێك و میللتێكی هاوكار بۆ ته‌رۆریستی نێوده‌وڵه‌تی. ئێستا. عیراقی فیدراڵ وه‌كوو نموونه‌ی ئازادی و هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا له‌شه‌رِ دژ به‌ تیرۆر و ترۆریستان له‌ گۆرِپانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵتیدایه‌. بۆ به‌شداریشمان له‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌لإیه‌تی كۆمه‌ڵگای عیرِاقی. هێزو ولایانه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان. له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌. پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیێتی نیشتیمانی كوردستان. هه‌ر پاش رِووخانی دیواری دیكتاتۆر له‌ به‌غدا. خه‌ریكی رِێكخستن و به‌شداركردی كادر و كه‌سایه‌تی و كاندیده‌كانی خۆیانن له‌ حكومه‌ت و ناوه‌نده‌ جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت. له‌وانه‌یش له‌ بوواری رِاگه‌یاندن و په‌خش و رِێكخراوه‌ حكومی و ناحكومیه‌كانی به‌غدای پایته‌ختدا. لێره‌دا. گرینگترین گۆرِه‌پان. به‌شداریكردنمانه‌ له‌ ناوه‌ندی برِیار و ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عیرِاقی فیدرِاڵه‌. له‌ په‌رله‌مانی به‌غدایه‌. ده‌بێت به‌شداریمان له‌ باشترین و ئه‌كتیڤترین ئاست بێت. بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش. ژماره‌یه‌كی زۆری كورد هه‌ن كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هێزه‌ كوردستانیه‌كان بۆ به‌غدا ده‌ستنیشانكراون. به‌لإم مخابن پێده‌چێت به‌شی هه‌ره‌زۆریان هه‌ر ده‌وام ناكه‌ن! وه‌ به‌شدارنه‌بن له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عیرِاقی. پێموابی گه‌واهی ئه‌م رِاستیه‌ تاڵه‌ش ئاشكرایه‌ هه‌ر له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی یه‌كه‌میین كابینه‌ی حكومه‌تی عیرِاقی فیدرِاڵه‌وه‌. چه‌ندین برِیار و مه‌سه‌له‌ی مه‌ترسیدارمان هاتۆته‌پێش. میلله‌تی كوردستانیش. ته‌نها به‌رِێگای كه‌ناڵه‌كانی رِاگه‌یاندنه‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌. یانیش كاتێك له‌ سه‌ری بڵنده‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی. چه‌ند چاودێرێكی تر. زه‌نگی مه‌ترسیان لێدابی. ئینجا خه‌ڵكی ئاگاداری مه‌سه‌له‌كان كراینه‌وه‌ !ئه‌گه‌رنا. ئه‌وه‌ به‌ته‌مای په‌رله‌مه‌نتارانمان. بێژینگان ده‌به‌ینه‌ به‌ر چێڵی! . ئه‌مرِۆكه‌ كورد له‌ به‌غدا. له‌ شه‌رِێكی قوورسی ده‌ستووری و سیاسیدان. ده‌بێت له‌نێوان خۆیان. هه‌فتانه‌ یان مانگانه‌. كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت و یه‌كتر ببینن. هاوكار و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ گرینگه‌كان ئاڵوگۆرِی بیرورِا بكه‌ن و پێكه‌وه‌. پێش ئه‌وه‌ی هیچ برِیارێكی حكومه‌ت تێپه‌رِێت و بچه‌سپێت. ده‌بێت كورده‌كان هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویان هه‌بێت به‌رامبه‌ری و و داكوكیبكه‌ن و مووناقه‌شه‌ی بكه‌ن و بیروبۆچوونی خۆیانیان له‌سه‌ر به‌یان بكه‌ن. به‌و شێوه‌یه‌بێت كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كوردستاندا بێت. به‌لإم مخابن. ئه‌وه‌ی تاوه‌كوو ئێٍستا هه‌ستی پێده‌كرێت. به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و به‌رِێزانه‌ زۆر كه‌م ده‌وام ده‌كه‌ن. به‌شدارنابن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی. هه‌ندێكیشیان ئه‌گه‌ر به‌شداریش بن. ئه‌وه‌ ئه‌كتیڤ و چالاك نین!؟ هیچ رِۆڵیان نیه‌ له‌ پێشگرتنی برِیار و هه‌ڵوێٍسته‌ دووژمنكاریه‌كانی هه‌ندێك لایانه‌ سیاسیه‌كانی عه‌ره‌بی عیرِاقی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی. به‌تایبه‌تی رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئیبراهیم الجه‌عفه‌ری كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. هیچ شتێكی بۆ كورد پێنیه‌ و ناشبێت له‌ هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌كه‌ی خافڵ بین. . به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كوردی نێو په‌رله‌مانی عیرِاقی خه‌ریكی ده‌ركردنی په‌سه‌پۆرِت و سه‌فه‌ركردنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولإت به‌ مه‌به‌ستی گه‌شت و گووزار یانیش خه‌ریكی كرِین و نویكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلن!!؟؟به‌رِاستی له‌م قۆناغه‌ مێژووییه‌دا. به‌شداریكردنمان له‌ گفتووگۆیه‌كانی ناو په‌رله‌مان. گرینگیه‌كی مێژوویی گه‌وره‌ی هه‌یه‌. به‌تایبه‌تیش. ئێٍستا پرسی كه‌ركووك و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی فیدرِاڵیه‌تی عیرِاق و برِیاردانی چاره‌نووسی میلله‌تی كوردستان و ئاستی به‌شداریمان و كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر رِه‌وتی مه‌سه‌له‌كان له‌ عیرِاقدا یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و وه‌كوو گرفتێكی گه‌وره‌ ماونه‌ته‌وه‌. رِۆژانه‌ پێویستی به‌خۆسازكردن و هه‌ماهه‌نگیی نێوان كورده‌كان هه‌یه‌ . . زۆر له‌ پرسه‌ كوردستانیه‌كان. ئێستا به‌ستراوته‌وه‌ به‌ به‌غدا و برِیاری سیاسی حكومه‌تی فیدرِاڵ. له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت به‌شداریمان له‌ گفتووگۆكان زۆر له‌ئاستێكی به‌رز بێت و زۆر چالاكانه‌ بێت. ئه‌ندامانی كوردی نێو په‌رله‌مان قۆڵیان بۆ كارێكی قورس هه‌ڵبكه‌ن و سوود له‌هه‌موو ناوه‌ند و لایان كوردی و هه‌روه‌ها سوودیان له‌ لایانه‌ عه‌ره‌ب و بیانیه‌كانی پایته‌خت وه‌رگرتبا بۆ كارێكی رِێك و پێك و بۆ داكۆكیكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌تی كوردستان. به‌تایبه‌تیش. سوود له‌ ناوه‌ندی رِاگه‌یاندن و دیبلۆماسیه‌كانی ولإتانی عه‌ره‌بی و بێگانه‌ وه‌ربگرن بۆ خۆچه‌سپاندن و ئاستێكی به‌رزی ئاماده‌گی كوردستانی به‌غدا . به‌كوردی و به‌كورتی. ده‌بێت دان به‌وه‌ بنێین كه‌ بوونمان لاوازه‌ له‌ به‌غدا. وه‌ ئاستی به‌شداربوونی په‌رله‌مه‌نتاره‌ كورده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عیرِاقی فیدرِاڵ. زۆر لاواز و سه‌قه‌تن. نابێت بێده‌نگی بنوێنن له‌ كاتی گفتووگۆیه‌كانی نێو په‌رله‌مان. ده‌بێت ئه‌كتیڤتر و كاریگه‌رتربن له‌وه‌ی هه‌ن. ئه‌و به‌رِێزانه‌ ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆدایه‌. شوكر هه‌مووشمان هوشیارین به‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ ده‌وره‌مانیان داوه‌. پێشموابی سه‌ركردایه‌تی كورد. له‌ ئه‌زموونی ئه‌و دوو ساڵه‌ی رِابردوو. باش دۆست و دووژمنانی خۆی ده‌ناسێته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت چیتر نوێنه‌رانمان له‌ په‌رله‌مانی عیرِاقی هاوشێوه‌ی ئه‌و (رِانه‌مه‌رِانه‌) نه‌بن كه‌ به‌بی هوشیاری و بێده‌نگیه‌وه‌ به‌ره‌و لای قه‌ساب رِێده‌كه‌ن!. (بێده‌نگی مه‌رِه‌كان) : تێرمێكی ئینگلیزیه‌ به‌كاردێت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئاگادار و هوشیار نین به‌رامبه‌ر دووژمنه‌كانیان. هیچ مه‌به‌ستێكی ناشرینی له‌خۆیدا هه‌ڵناگرێت.

 . خه‌سرۆ پیرباڵ /Pirbal@hotmail. com