عیشق وبه‌راوردێکی سه‌مایی ...      شیعری:: حه‌مه‌شوان شه‌ریف

 

Hamashwan1@hotmail. com

1- دڵێکی دوکاندار. .

گوڵه‌کانت خسته‌ناوسه‌تڵه‌کانه‌وه‌       

تۆزی گه‌ڵای گوڵه‌کانت به‌ئاونگپژان پاکرده‌وه‌

ڕه‌نگه‌کانت به‌یه‌کتری تێکه‌ڵاوکرد.

له‌مێژه‌به‌پێوه‌وه‌ستابووی!

چاوه‌ڕێ بووی. .

دڵدارێک به‌ودره‌نگ وه‌خته‌

گوڵێک بۆنازه‌نینی عیشقێ بسێنێ. .

چاوه‌ڕێ. . . چاوه‌ڕوان

کات ملی نا بۆدره‌نگتر

به‌پرتاو کوڕێکی ڕه‌شتاڵه‌

له‌ناوسه‌تڵه‌گه‌وره‌که‌ی به‌رده‌مدا

دوولقه‌ گوڵی لێده‌رهێناو پاره‌که‌ی دا.

تۆش. . چاوت ووێڵی شوێن پێکانی که‌وتن.

له‌به‌خۆوه‌. . !

دوو ڕۆژه‌ دوولقه‌گوڵ

به‌ڕه‌شتاڵه‌یه‌کی عاشق!

بینیت له‌دوره‌وه‌. ئه‌و ڕه‌شتاڵه‌

په‌ڕ. . په‌ڕ. . گوڵه‌کانی ده‌وه‌راندو ده‌یدایه‌ ده‌ست (بــــــــا) وخۆیه‌وه‌.

چاوم له‌وبزربوو. . ئێواره‌ دره‌نگترداهات

خاوه‌ن دوکانی دڵداره‌کان

گوڵه‌کانی کۆکرده‌وه‌و

 دوکانه‌که‌ی داخست. .

بۆبه‌یانی که‌چومه‌وه‌

 گوڵێک بۆکه‌ناری ده‌ستگیرانم بسێنم

به‌ته‌وێڵی جامه‌که‌وه‌

به‌خه‌تێکی زۆرناشیرین لێی نووسرابوو

ئه‌م دوکانه‌ بۆفرۆشتن. .

 

 

2- خێرا. . .

 که‌ده‌زانن دڵتان

 جێگه‌ی خۆشه‌ویستی تیانه‌ماوه‌ هه‌ڵیکێشن.

 وه‌ک وئه‌وگوڵانه‌ی سێ هه‌فته‌به‌سه‌رئاودانیادا

 تێپه‌ڕیوه‌و وشک بوون. .

 ملی ئه‌و لاڕێگا نه‌ مه‌گرن

 له‌دووکورسی بۆش و

 دووئاوێنه‌ی ژه‌نگرتودا کۆتان ده‌کاته‌وه‌.

 من ماڵئاوا.

 به‌سێبه‌ری مردو

 به‌ته‌قه‌ی جه‌نگ

 خه‌به‌رتان نه‌بوویه‌وه‌

 له‌و مێگه‌له‌

 من ماڵئاوا. .

 

3- عیشق له‌وێ ولێره‌

  بیرێکه‌ له‌دۆزه‌خ

 چڵێکه‌ ووشک

 خۆکوشتنێکه‌ بۆ هیچ

 ئاوێنه‌یه‌که‌ پڕ له‌ته‌ڵخی

 دووگه‌ڵان بێ ماچ گۆڕینه‌وه‌

 کۆڵانێکه‌ بێ ڕێبوار

 دڵێکه‌ بێ لێدان

 عه‌شق لێره‌ بوتڵێکه‌ خاڵی!

 عیشق له‌وێ. . .

 ڕدێنێکه‌ بێ گوێزان

 وانه‌یه‌که‌ بێ ئه‌زموون

 هه‌گبه‌یه‌که‌ دڕاو.

 سووره‌چنارێکه‌ ووشک

 مه‌مله‌که‌تێکه‌ سه‌هۆڵبه‌ندان

 دره‌ختێکه‌ گوڵ گرتوو

 گوڵێکه‌ له‌سه‌ر په‌نجه‌کانمان ته‌قیوو

 ئه‌فسووس. . . .

 عه‌شقی ئێره‌و ئه‌وێ

 بوتڵێکه‌ خاڵی

 چڵێکه‌ له‌شه‌ڕ

 ڕدێنێکه‌ بێ گوێزان. . . . . . . . . . . . . . .

  مانگی

 ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵێک نوسراوه‌

   له‌ سوید