هه‌شتی رۆح و هه‌شتی ساته پڕ عه‌شقه‌کان...
ئیدریس شه‌یداهۆ
دیسان ناچارم ئه‌مڕۆ له‌حزووری ئێوه‌ی مێینه‌دا به‌رۆژوو بم و به‌ساته
جوانه‌کانی ئێوه‌دا بچمه خوارإو بڵێم خودایه تاقه به‌خشنده‌یی تۆ
له‌دروستکردنی ئه‌و باڵه وهنهوشهییانهدایه. سوێند بهگهورهییو
شه‌وانی ئهرخهوانیو ساته پڕ لهمیهرهبانیهکانی ئێوه. سوێند
بهتووڕهییه بارگاوی به‌مانا نهێنیه‌کان و ئاماژه بهلێواو لێو لهسیحرو
ئه‌فسوون و سه‌دان نهێنیتری گه‌وره. هێشتا ئێمه له‌ژیانی ئێوه هیچ
نازانین. .
ئه‌وسا ئێمه منالڕ بووین له‌ئه‌لف و بای ژیان نه‌ده‌گه‌یشتین. به‌ڵام ترسی
چاوه‌کانی ئێوه شه‌وانه ئه‌یترساندین. هه‌ندێکمان له‌ززه‌تی شه‌هوانی
که‌ری کردبووین. هه‌ندێکمان شه‌پۆله کاره‌باییه‌کانی چاوی ئێوه کوێری
کردبووین. هه‌ندێکیشمان له‌نێو لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌کانی فرۆیده‌وه
فه‌لسه‌فیانه له‌جه‌سته‌ی ئێوه‌مان ده‌ڕوانی. .
عاقیبه‌ت. زۆربه‌مان (که‌ر) بووین. چونکه نه‌مانزانی گه‌وره‌یی ئێوه له‌و
میهرهبانییهوهیه که‌پێی ده‌ڵێن دایک و ژانی نۆ مانگ و نۆ رۆژه.
گه‌وره‌یی ئێوه لهلهززهته تاسه‌ر ئێسقان خۆشه‌کانی ساباتی عه‌شق و
ئاره‌زووه له‌ئێواره پاییزییه‌کان و شه‌وه تاریکه‌کانی زستانێکی بإ
کاره‌با دایه. .
هه‌شتی مارس. هه‌شتی هه‌موو ئه‌و بإگهردییهیه که‌هێشتا ئێمه‌ی پیاوی
گه‌مژه له‌ماناکه‌ی تێناگه‌ین و که‌چی شه‌وانه‌ش وه‌ک رێوییه‌کی فێڵباز
سه‌د ماستاو بۆ ژێر باتیهنیهکانتان ده‌که‌ین. . ئێمه هه‌میشه وه‌ک
ماسییه‌کی چاوچنۆک سه‌یری جه‌سته‌و قسه‌و گوفتارو ره‌فتاری ئێوه ده‌که‌ین.
ئێمه تینوویه‌کی سه‌رسه‌ختی ئێوه‌ین. به‌ڵام له‌دیوه‌خانی قسه زله‌کانی
پیاوسارییدا لێناگه‌ڕێین چایه‌ک له‌به‌رده‌می ئێمه‌دا بخۆنه‌وه. . ئه‌مه
هه‌موو بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه‌ی پیاوه له‌به‌رامبه‌ر ئێوه‌دا. ئێوه‌ش هه‌ندێک
جار به‌ناچاری ملکه‌چی بڕیاره سه‌رشێت و شه‌هوه‌تبازه‌کانی ئێمه ده‌بن.
ئای که ئێوه‌ش بوونه‌وه‌رێکی بإدهسهڵاتن. ته‌نانه‌ت له‌رۆژی خۆشتانا
ناتوانن پێمان بڵێن نه‌فره‌ت له‌دڕنده‌یی ژێر لێفهوی شه‌وانی ئێمه. .
ناتوانن بڵێن بڕۆن به‌ر نه‌فره‌تی حه‌وا که‌ون. که‌هه‌موو جوانیه‌کی
به‌ئێوه به‌خشی. که‌چی دواتر تا پێتان کرا سێوی به‌ر باخه‌ڵتان مژیو ئینجا
به‌په‌له چوون لای خودا شکاتتان لێکردو هه‌ڵتان خهڵهتاندو له‌به‌ر
خواردنی له‌ته سێوێک له‌به‌هه‌شت وه‌ده‌رتان نا. .
ئه‌مرۆ رۆژی ئێمه‌یه. ئهمڕۆژهشمان پإ ره‌وا نابینن. پێتان بڵێین هه‌ر
هیچ نه‌بإ ئه‌مڕۆ به‌نه‌عله‌ت بن. چونکه رێزی جوته سێوی به‌ر باخه‌ڵتان
نهگریتن و ئێمه‌ش ناچارین دووباره سبه‌ی جووته هه‌ناری ساوای ئه‌و
بههارهتان بخه‌ینه‌وه ده‌م. .
!
ده لێمان گه‌ڕێن له‌ساڵێکدا تاقه رۆژێک پێتان بڵێین ده‌ک به‌نه‌عله‌ت بن
له‌گه‌لڕ خۆتان (که‌ر سالاریتان) . .
!
من. بإشک تاونبارم به ئێوه ئه‌ی ژن. چونکه هیچ نه‌بم (پیاو) م. پیاویش
به‌رامبه‌ر به‌ئێوه له‌کۆمه‌ڵێک ماف واردن زیاتر هیچی تر نییه.
هه‌رچه‌نده ره‌نگه تۆزێک زه‌وقم پإ به‌خشیبن. به‌ڵام هه‌ر تاوانبارم
چونکه پێم ده‌ڵێن (پیاو)
رێگه‌م بده‌ن سه‌د چه‌پکه گوڵی کچ سالاریی بده‌م لهیههی هه‌ر هه‌مووتان
و جه‌ژنی گهورهییتان پیرۆز بکه‌م. .
!
سبه‌ی له‌باره‌گای ئێوه وه‌ک ئافره‌تێک ده‌وام ده‌که‌م. . ! هه‌رچی پیاوی
رهفتارفاشییه به‌نه‌عله‌تی ده‌که‌م. .
!
هه‌شت جار سڵاو. . هه‌شت هه‌زار جار به‌نه‌عله‌ت پیاوی ناپیاو. .
!
*هه‌ر
بۆ تێبینی /بۆ رۆژێک دواتر با هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه بڵاو نه‌بنه‌وه
|