بزووتنه‌وه‌ی رِاپرسی (رِیفراندۆم) له باشووری كوردستان یاداشتنامه‌یه‌ك
پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانی
ئیمرِۆ (دووشه‌ممه‌ی 27/6/2005 كاتژمێری 10ی پێش نیوهرِۆ) شاندێكی
بزووتنه‌وه‌ی رِیفراندۆم كه پێكهاتبوو له لیژنه‌ی هاماهه‌نگی گشت
شاره‌كان و چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ناوچه‌كانی كوردستان (هه‌ولێر.
دهۆك. موسلڕ. كه‌ركوك. سلێمانی و خانه‌قین) و له‌ڵایه‌ن بهرِێز (د. كه‌مال
كه‌ركوكی) ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازیان لی كرا.
شانده‌كه وێرِای باسكردنی رِهوشی بزووتنه‌وه‌ی رِاپرسی. یاداشتنامه‌یه‌كی
پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و چه‌ند داخوازییه‌كی خستهرِوو و
داوای ئه‌وه‌یان كرد وه‌ك سه‌رده‌می پێشوو فه‌رامۆش نه‌كرێن و
بهپێریانهوه بێن. به‌تایبه‌تی كه رِهشنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی له
قۆناغی ئامادهكردندایهو ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتی یاسایی له‌و ده‌ستووره‌دا بۆ
خه‌ڵكی كوردستان جێگیرنهكرێت. مه‌ترسی گه‌وره ههرِهشه له داهاتووی
گه‌له‌كه‌مان ده‌كات. داخوازییهكانیش ئه‌مانه بوون:
1/له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نزیكی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌شێك بۆ ئاخاوتن
ده‌رباره‌ی رِیفراندۆمی كوردستان ته‌رخانبكرێت و رِێگه به نوێنه‌رانی
بزووتنه‌وه‌كه بدرێت باری سه‌رنجی خۆیان دهربرِن.
2/له ده‌ستووری
په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ندێك بچه‌سپێت سه‌باره‌ت به مافی دیاریكردنی
چاره‌نووس بۆ گه‌لی كوردستان له رِێگهی رِیفراندۆمێكی رِهسمییهوه له
كوردستان و كاركردن بۆ جێگیركردنی هه‌مان ئامانج له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراقدا.
3/هه‌وڵدانی
په‌رله‌مانی كوردستان. پشتئه‌ستوور به به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان و
رِاستییه جوگرافی و دیموگرافیه‌كان. به‌ر له هه‌ڵمه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و
جینۆساید. بۆ دیاریكردنی سنووری هه‌رێمی كوردستان و گێرِانهوهی هه‌موو
ئه‌و ناوچانه‌ی لێی دابرِاون بۆ باوه‌شی نیشتیمانه‌كه‌مان.
بهرِێز د. كه‌مال
كه‌ركوكی. سهرهرِای به‌خێرهاتن و پێشوازیی گه‌رم. كار‌و چالاكییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی رِاپرسیی به‌رز نرخاند و ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه هه‌رشتێك
داخوازیی جه‌ماوه‌ربێت په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری ده‌كات. چونكه
جه‌ماوه‌ر سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌و په‌رله‌مانیش بۆ زامنكردنی
داخوازییه‌كانی ئه‌وان هه‌ڵبژێردراوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌یه كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی
كوردستان كرا:
بهرِێز
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
وێرِای سڵاوێكی
گه‌رم. پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونی په‌رله‌مانتان لی
ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان. خولی به‌ده‌ستهێنانی مافه
رِهواكانی گه‌له‌كه‌مان و جێگیركردنی دهستكهوتهكهنمان بێت.
بهرِێزان: وه‌ك
ئاگادارن. بزووتنه‌وه‌ی رِیفراندۆم (رِاپرسی) له كوردستان وه‌ك
پێداویستییه‌كی بابه‌تی و ئه‌نجامی نیگه‌رانیمان به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی
گه‌ل و خاكی كوردستان له ناوهرِاستی ساڵی (2003) دا هاته‌ئاراوه‌و له
مانگی شوباتی (2004) دا نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئیمزای خه‌ڵكی كوردستانی له
ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رِیفراندۆم
بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان‌و ده‌ستوبرد و پێش ده‌رچوونی قانونی
بهرِێوهبهریی كاتی ده‌وڵه‌تی عیراق ئیمزاكانی گه‌یانده هاوپه‌یمانه‌كان
و ئه‌نجومه‌نی حوكم و دواتریش پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان و داموده‌زگا
نێوده‌ڵه‌تیه‌كانی كرد. له‌وانه: نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك و
ژنێف. په‌رله‌مانی به‌ریتانی. په‌رله‌مانی ئه‌وروپی. په‌رله‌مانی سویدی و
حكومه‌تی دانماركی. دواتریش بۆ به‌پیره‌وه‌هاتنی گۆرِانكارییهكان و
له‌ده‌ست نه‌دانی ده‌رفه‌ته‌كان له رِۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی
عیراق و كوردستاندا رِیفراندۆمێكی نارِهسمی ئه‌نجامدا و سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی
(%98.
76) ی
به‌شداربووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا. ئه‌مه‌ش دهربرِی ویستی
رِاستهقینهی گه‌لی كوردستانه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵبكه‌وێت و برِیار
بدرێته ده‌ست خۆی.
كاتی خۆی. دوای
كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی شوباتی هه‌ولێری 2004 په‌یوه‌ندیمان به
په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كرد‌و داخوازنامه‌ی خۆمان پێشكه‌شكرد. بێجگه له
چه‌ند دانیشتنێك له‌گه‌لڕ نوێنه‌رانی هه‌ردوو لیستی زه‌ردو سه‌وز. له‌گه‌لڕ
بهرِێزان دكتۆر كه‌مال فوئاد و كاك فرسه‌ت ئه‌حمه‌د دانیشتنمان كرد‌و
سه‌باره‌ت به جێگیركردنی به‌ندێك له ده‌ستووری كوردستاندا سه‌باره‌ت به
مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان له رِێگهی رِیفراندۆمهوه
ئاخاوتنمان كرد و پێشنیاری خۆمان خستهرِوو و به‌ڵێنمان پإ درا له
دانیشتنێكی تایبهتیداو به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی
رِیفراندۆم قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رِاپرسی و داخوازینامهكهمان ده‌كرێت.
كه‌چی به‌داخه‌وه تاكو ته‌واوبوونی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ
وه‌ڵامێكمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت. بۆیه وا جارێكی دیكه داواكارییه‌كه‌مان
ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌می بهرِێزتان. هیوادارین ئه‌مجاره پشتگوإ نه‌خرێت و
به‌پیرییه‌وه بێن. به‌تایبه‌تی كه گه‌لی كوردستان له دارِشتنی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی عیراق و چه‌سپاندنی خه‌سڵه‌ته‌كانی داهاتووی كوردستان
نزیكده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه جه‌غت
له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه:
1/له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نزیكی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌شێك بۆ ئاخاوتن
ده‌رباره‌ی رِیفراندۆمی كوردستان ته‌رخانبكرێت و رِێگه به نوێنه‌رانی
بزووتنه‌وه‌كه بدرێت باری سه‌رنجی خۆیان دهربرِن.
2/له ده‌ستووری
په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ندێك بچه‌سپێت سه‌باره‌ت به مافی دیاریكردنی
چاره‌نووس بۆ گه‌لی كوردستان له رِێگهی رِیفراندۆمێكی رِهسمییهوه له
كوردستان و كاركردن بۆ جێگیركردنی هه‌مان ئامانج له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراقدا.
3/هه‌وڵدانی
په‌رله‌مانی كوردستان. پشتئه‌ستوور به به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان و
رِاستییه جوگرافی و دیموگرافیه‌كان. به‌ر له هه‌ڵمه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن و
جینۆساید. بۆ دیاریكردنی سنووری هه‌رێمی كوردستان و گێرِانهوهی هه‌موو
ئه‌و ناوچانه‌ی لێی دابرِاون بۆ باوه‌شی نیشتیمانه‌كه‌مان.
له كۆتاییدا سڵاو‌و
پیرۆزبایی خۆمان دووبارهدهكهینهوهو هیوادارین سه‌ركه‌تووبن
لیژنه‌ی هاماهه‌نگی
بزووتنه‌وه‌ی
رِیفراندۆمی (رِاپرسی) كوردستان
27/6/2005
|