به بۆنه‌ی 18 ساڵه‌ی بۆردومانی شاری سه‌رده‌شتی خۆڕاگره‌وه
18 ساڵ
له‌مه‌وپێش له به‌رواری 28-6-1987. کاتژمێر 4. 30 ئێواره. 4 فڕۆکه‌ی
ڕژێمی به‌عسی به‌غدا. شاری سه‌رده‌شتی خۆڕاگرییان بۆردومان کرد. قینی په‌نگ
خواردوی خۆیان به‌سه‌ریدا باراند. له ئه‌نجامدا سه‌دان که‌س بوونه
قوربانی و زیاتر له 7200 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. سه‌رباری ئه‌وانه‌ی
که‌س و کاری پێشمه‌رگه بوون یان ناونوس نه‌کراون له ڕیز قوربانییان.
یاخود چاره‌سه‌ری پَویست نه‌کران.
یه‌کێک
له کاره‌ساته‌کان ئه‌وه‌یه دوای مانگێک له‌بۆردمانه‌که. باوکی یه‌کێک
له قوربانییان. که له بۆردومانه‌که ڕزگاری ببوو. له لایه‌ن ڕژێمه‌وه
ئیعدامکرا. ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هیدان و کۆماری
ئیسلامی ئێران دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌کترن.
به‌شداری نه‌کردنی
خه‌ڵکی شاری قاره‌مانی سه‌رده‌شت. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌ره‌ک کۆماری
ئێران. باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شاره تێکۆشه‌ره. به
زیندوو و قوربانییانه‌وه. دژ به کۆماری ئیسلامی ئێرانن و هه‌رواش
ده‌مێننه‌وه.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی
چاک. له‌دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌که‌مانه‌وه تا ئێستا. به ئه‌نجامدانی
چالاکی جۆراوجۆر یادی ئه‌و کاره‌ساته‌مان کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها یه‌کێک له
تاوانبارانی ئه‌وکاره‌ساته‌مان به‌دادگایی گه‌یاندووه. که ئه‌ویش فرانس
ڤان ئه‌نراته. په‌یمان ده‌ده‌ین هه‌روا وه‌فادار بمێنینه‌وه به‌رامبه‌ر
به قوربانیانی ئه‌م شاره تێکۆشه‌ره. هاوکات هوشیاری ده‌ده‌ین به خه‌ڵکی
شاری سه‌رده‌شت و که‌س و کاری قوربانیان. که کۆماری ئیسلامی ئێران
له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌ته‌کانی خۆی کێسی بوردومانی ئه‌م شاره به‌کار
ئه‌هێنێت. هاوکات داوا له هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات
ده‌که‌ین. وه‌ک ته‌مه‌شاکه‌ر نه‌مێننه‌وه. ڕێگه نه‌ده‌ن کۆماری ئیسلامی
له ڕێگه‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌کانییه‌وه بۆردومانی شاری سه‌رده‌شت له
به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار بهێنێت. پێویسته موداخه‌له‌ی جدی بکه‌ن.
هه‌ڵوێسته سارد‌و سڕه‌کانی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به
گشتی و جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان به تایبه‌تی زۆر
ئێمه‌ی نیگه‌رانکردووه‌و جێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه.
شاری
سه‌رده‌شت شاری هه‌زاران شه‌هیدی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان به
خۆی و قوربانییانییه‌وه. به کوردستانی ده‌مێنێته‌وه.
له
کۆتاییدا پێویسته حکومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو زیانه‌کانی ئه‌م
شاره بکاته‌وه.
سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش
بۆ قوربانییانی شاری سه‌رده‌شت و هه‌موو کوردستان
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد (کۆمیته‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان)
-چاک 26-6-2005
www.
chak. info |