سه‌ردانێکی لاواز بۆلای که‌سێکی خاوه‌ن مێژوو ... هیوا
محه‌مه‌د
له‌گه‌ل زۆر بوونی
میدیاکان. زیاتر بوونی کاناله ته‌له‌فزیونیه‌کان. تواناکانی
به‌رێوه‌بردنیان که‌م ده‌بنه‌وه. ده‌لێن خرهشۆف کاتی خۆی داوای کردوه
که ده‌بێت کرێکار و جووتیار به‌رهه‌می زێاتر بکات بۆ ئه‌وه‌ی بۆشاییه‌کان
پر بکه‌نه‌وه. ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی به قسه‌ی خرهشۆف بکه‌ن فشار
ده‌خه‌نه سه‌ر خۆێان و مهر و مالاتیشیان له‌وانه مریشکی به‌سته‌زمانیش
به‌رده‌که‌وێت. . مریشک له‌ئه‌نجامی زیاد کردنی به‌رهه‌م ئیدی هێلکه‌کانی
بچووک ده‌بنه‌وه. که بچووکیش ده‌بنه‌وه خرهشۆف لۆمه‌یان ده‌کات.
ئه‌وانیش ده‌لێن ئێمه داوایان لێ کردوین به‌رهه‌م زیاد بکه‌ین به‌رهه‌م
زۆر کردنیش ئه‌گه‌ر تیایدا چۆنایه‌تی ره‌چاو نه‌کراو له‌ده‌ره‌وه‌ی توانادا
بوو خراپ ده‌رده‌چێت. . . . له‌رۆژی22-6-05کات30-19 له ته‌له‌فزیونی
کوردستان به‌رنامه‌یه‌ک به‌ناوی (سه‌ردان) ده‌چێته سه‌ردانی که‌سێکی
ناوداری کورد ئه‌ویش تێکۆشه‌ر و شاعیری کورد (دلزار) ه. . ئه‌م مامۆستا
زیره‌که. لاوێکی تازه گه‌یشتوو. که‌سێک که پێ ده‌چێت هیچ ئه‌زموونێکی
له بواری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌سانی وه‌کو دلزار نه‌بێت. ده‌چێته سه‌ردانی.
. . ئه‌م برایه من رێزم بۆی هه‌یه نامه‌وێت بلێم که توانای نیه له
بواری هونه‌ردا کار بکات. به‌لام ئه‌و واتا کاک (رێبوار موهه‌مه‌د) ده‌کرێت
به‌رنامه‌یه‌کی لاوان دروست بکات و تێکه‌ڵ به‌وان ببێت. . . چونکه
رواله‌تی روخساری و جل و به‌رگی داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌که‌ن. (تی شێرتێکی)
ئاسمانی له‌شانی راستی ژماره ده به ئینگلیزی نووسراوه‌و له‌سه‌ر سنگی
ناوی (ریال مه‌درید) نووسراوه. به‌م شێوه له‌گه‌ل ئه‌و پیاوه 85 سالدا
داده‌نیشێت که خاوه‌نی 60 سال خه‌باته. . من لێره‌دا ته‌نها زۆرینه‌ی
ئه‌و پرسیارانه ده‌نووسمه‌وه که ئه‌و برایه له مامۆستا دلزاری کردن
که هیچیان په‌یوه‌ندی به که‌سایه‌تی ئه‌وه‌وه نه‌بوو. وه پرسیاره‌کان
خۆشیان له یه‌که‌وه دوور بوون. واتا له شامه‌وه بۆ شیراز بوون. .
ئه‌وه‌نده‌ی که من ئاگام لێ بوولێی پرسی: (پرسیاره‌کان)
-باشه
فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی تۆ چیه؟ (پرسیاره‌که لای دلزار روون نهبووداوای روون
کردنه‌وه‌ی کرد) مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بیر‌و باوه‌ری تۆ چیه؟
-باشه
مامۆستا تۆ له‌مندالی قه‌د شه‌ره گه‌ره‌کت کردووه؟سه‌ری که‌ست
شکاندووه؟ئه‌ی چۆن به‌شدار بوویت و تێش نه‌که‌وتویت؟
که‌واته به
به‌رنامه و ئاره‌زووی خۆت نه‌بووه؟ ئه‌ی تۆ سه‌ر لهشکریت نه‌کردووه؟
(مه‌به‌ستی شه‌ره گه‌ره‌که)
-
له‌ته‌مه‌نی بیست سالیدا بوویته سهربازلهسهر هه‌لبژارده‌ی خۆت. ئه‌مه
چۆن بوو بۆ چی چوویت بۆ سه‌ربازی؟
-ئه‌م
سه‌ربازی کردنه لای تۆ چی به‌جێ هێشت؟
-سه‌ربازی
خوو ره‌وشتی گۆڕیت؟
-که‌ی
بۆ دواجار مه‌له‌ت کردووه؟
-
گه‌نجی
ئێوه دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م. به‌چیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بوون؟ ڕۆژگارت چۆن
به‌سه‌ر ده‌برد؟
-
پێناسه‌ی
دڵداری چۆن ده‌که‌یت؟تۆ چه‌ند جار دڵداریت کردووه؟
-هه‌ڵبژاردنی
خێزانت له‌ده‌ره‌وه‌ی دڵداری بوو؟
-
ته‌مه‌نێکی زۆرت له پێشمه‌رگایه‌تی و ناو پارتی کۆمۆنیستدابهسهر
بردووه. خێزانه‌که‌ت گله‌یی و ناره‌زایی دهرنهدهبری له‌و کاره‌ت؟
-
هه‌ستت
نه‌کردوه هه‌قی ئه‌وت خواردبێت؟
که دوور بوویت بیری
منداڵه‌کانت نه‌ده‌کرد؟
-ئه‌گه‌ر
به کورتی پێناسه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ت بکه‌یت بۆم. چۆن بوو؟
-هاوسه‌ره‌که‌ت
که‌ی کۆچی کرد؟
-
چه‌ند
کاری گه‌ری هه‌بوو هه‌بوو له‌سه‌ر تۆ؟
-
ئه‌و
کاته‌ی که‌مرد له ژوور سه‌ریه‌وه بوویت؟
-
بۆی
گریایت؟ ئه‌ی گریانی تیا نه‌بوو؟ فرمێسک نه‌رژا؟ به‌ڵێ واتا له دڵه‌وه
گریایت. .
(لێره‌دا له
ناو برێکدا گۆرانی نه‌تۆرێی عه‌باسی که‌مه‌ندی خسته سه‌ر. هه‌روه‌کو
به‌رنامه‌که هی ژن ته‌ڵاق دان بێت)
-
پاش کۆچی
ئه‌و کچه‌کانت تا چه‌ند توانیویانه جێگه‌ی ئه‌و پڕ بکه‌نه‌وه؟
-
چۆن
په‌یوه‌ندیت کرد به پارتی کۆمۆنیسته‌وه؟
-
ئه‌وه‌ی
بیره‌وه‌ری و شیعره‌کانت بخوێنێته‌وه هه‌ست ده‌کات خۆشه‌ویستیه‌کی زۆرت بۆ
کوردستان هه‌یه. چۆن ئه‌م دوو شته یه‌کیان گرته‌وه؟ واتا بیر‌و باوه‌ری
چه‌پی و خۆشه‌ویستی کوردستان؟
-
باس
له‌وه‌ش ده‌که‌یت که له ژیانتا زۆر نه‌خۆش که‌وتویت. ته‌نانه‌ت که
چوویته فه‌له‌ستینیش له‌وێ نه‌خۆش بویت. ئێستاش له‌ته‌مه‌نی هه‌شتاو پێنج
ساڵیدا ته‌ندروستیت باشه. قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێن مڕۆڤ که نه‌خۆش
ده‌که‌وێت زیاتر ژیانی خۆش ده‌وێت. لای تۆش وایه؟
--له
سالی 1970 کۆیه‌ت به جێ هێشت. ئێستا که ده‌چیته‌وه بۆ کۆیه چی منداڵیت
بیردێته‌وه؟
-تۆ
که یه‌که‌م جار چوویته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست. بینینی ده‌ریا چ
چێژێکی هه‌بوو لاتان له کاتێکدا کا له وولات دوور بویت؟
-- بۆچی
تۆ به‌شێوه‌ی گشتی گۆشه گیریت؟ ناچیته ناو خه‌ڵکه‌وه؟
-
من هاتمه
ئێره تۆ نه‌ت هێشت جگه‌ره بکێشم. تۆ خۆت جگه‌ره‌ت کێشاوه؟قه‌د نه‌ت
هێشتووه که‌س له‌ماڵه‌وه جگه‌ره بکێشێ؟
(کوری مامۆستا دلزار
به ناوی ئاوات له‌وێ دانیشتبوو. کاک رێبوار رووی تێ کرد و ووتی:)
-
کاک ئاوات
تۆ له‌ئه‌وروپا چه‌ند هه‌ستی نامۆیی دڵزار ده‌که‌یت؟ پێش ئه‌وه‌ی بچیته
ئه‌وروپا له کوێ جگه‌ره‌ت ده‌کێشا؟
-
باوکتان
چۆن بووه بۆ ئێوه؟ (له‌به‌رده‌می مامۆستا دڵزار و کورو کچیدا ئه‌م
پرسیاره‌ی کرد له ئاوات:)
-
له مردنی
باوکت ناترسی؟ (بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه له به‌ر چاو بگرێت که ئه‌و پرسیاره و
باسی مردنی که‌سێک که له‌وته‌مه‌نه‌دا بێت. بۆ لایه‌نی ده‌روونی ئه‌و
که‌سه باش نیه. بۆ کوره‌که‌شی قورسه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی. . . )
به‌م پرسیارانه
کۆتایی هات به سه‌ردانی خێر‌و به‌ره‌که‌ت. من کاتێ به‌رنامه‌که‌م دیت
دهدهقهیهکی لێ رۆیشتبوو بۆیه ده‌کرێت پێشتر پرسیاری دیکه‌ش کرا بێت. .
پێویسته بووترێت که ته‌له‌فزیونی کوردستان یه‌کێکه له کاناڵه
باشه‌کانی کوردی و ره‌نگه بتوانم بڵێم که زۆربه‌ی کاته‌کانی خۆمی بۆ
داده‌نێم. بۆیه به‌لامه‌وه به تاوانی ده‌زانم که له‌م شاشه‌وه
به‌رنامه‌ی له‌و چه‌شنه لاواز دابه‌زێندرێت و مۆڵه‌ت به که‌سانێک بده‌ن
که له‌و بواره‌دا توانای نه‌بێت به‌رنامه ئاماده بکات. سه‌رکه‌وتنیش بۆ
کاک رێبوار ده‌خوازم و داوای لێ ده‌که‌م که په‌ره بدات به به‌رنامه‌کانی
وه‌رزش و لاوان به گشتی. . . . . چونکه ئه‌و پرسیارانه ئه‌گه‌ر هه‌مووی
نه‌ڵێم سێ به‌شی زیاده‌یه و نه‌ده‌بوا له‌و که‌سایه‌تیه بکرێت. چاوه‌روان
ده‌کرا بابه‌تی زۆر گرنگ له‌و چاوپێکهوتنهتدا بووروژێندرێتو بخرێته به‌ر
باس. . . . . . . . . . . . . .
|