ڕه‌فتارو مامه‌ڵه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌گه‌ڵ مناڵاندا. گرنگترین پێوه‌ری پێشکه‌وتوی و ئازادی بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ به‌یان ده‌کات. .. شێرزاد فاتح

 

مناڵان له‌ هه‌موو شتێک گرنگترن و له‌ پێشترن له‌ هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ئایدۆلۆژی. ئابوری. سیاسی و ئاینی. "یه‌که‌م مناڵان". 1999

سایتی سه‌نته‌ری مناڵان له‌ به‌رواری 04-07-2005 له‌ سه‌ر نێت ¨دووباره‌ بڵاو ئه‌بێته‌وه‌.

به‌ ئه‌دره‌سی www. santarimnalan. com

نامه‌یه‌ک بۆ دۆستان و لایه‌نگرانی مافه‌کانی مناڵان سه‌باره‌ت سایتی سه‌نته‌ری مناڵان.

ئازیزان! ئه‌م کاته‌تان باش و به‌هیوای شادی و سه‌رکه‌وتنتانم!

به‌ پێویستم زانی سه‌باره‌ت به‌ سایتی سه‌نته‌ری مناڵان و کاری ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌ بواری کاری مناڵاندا و له‌ مه‌یدانی راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی. وه‌ هاوکاری کردنی راسته‌وخۆی ئێوه‌ له‌م مه‌یدانه‌ گرنگه‌ چه‌ند پیشنیارێک بده‌م. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک که‌ ئه‌توانن و بۆیان گرنگه‌ له‌م مه‌یدانه‌ی راگه‌یاندن ده‌ور و نه‌خشیان بێت بتوانین نه‌خشه‌مه‌ندانه‌ ده‌خاله‌ت بکه‌ن له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌کی کاره‌کان.

 گرنگی و ئه‌همیه‌تی مه‌یدانی راگه‌یاندن بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێوه‌ رۆشنه‌. ئه‌نته‌رنێت و راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی مه‌یدانێکی سه‌ره‌کی و جه‌ماوه‌رییه‌ که‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ته‌له‌فزیۆن. رادیۆ. رۆژنامه‌. گۆڤار و کتاب خیـَراتر کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌. گرنگی و چالاکی ئه‌م مه‌یدانه‌ بۆ ئێمه‌ ڕێکخراوی سه‌نته‌ری مناڵان پێویستیه‌کی حه‌یاتییه‌. که‌ خوازیاری کۆمه‌ک و هاوکاری و ڕزگاری مناڵانین له‌ گۆمه‌ڵگادا.

 مه‌به‌ستم له‌م نامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رنجی ئێوه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر گرنکی بواری کارکردن له‌ بواری مناڵاندا وه‌ ئاشنابوونتان به‌ مه‌ینه‌تی و ئازاره‌مکانی مناڵان. وه‌ هاتنه‌ مه‌یدان و کۆمه‌ک و هاوکاری ئێوه‌ له‌م مه‌یدانه‌دا پشتیوانی و جێگه‌ی ئومیدی ئێمه‌یه‌ له‌ پێناوی سه‌رگه‌رمی زیاترمان له‌گه‌ڵ کاری مناڵاندا. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌م مه‌یدانه‌دا سه‌نگه‌رێکی به‌هیـَز و سه‌ربه‌خۆی خۆمان بگرین له‌ دژی هه‌موو هه‌ڵاواردنێک و سته‌مێک که‌ له‌ مناڵان ده‌چێت و له‌ له‌مپه‌رێکی به‌هێز بین بۆ به‌رگری له‌ ماف و خواسته‌کانیان.

 ئازارو مه‌ینه‌تییه‌کانی ڕۆژانه‌ی مناڵان. پێویستی به‌ وه‌ڵامی هه‌موو رۆژه‌یه‌. ڕۆژانه‌ به‌ به‌رچاومانه‌وه‌ یان ده‌یبستین و ده‌یخۆێنینه‌وه‌ مناڵان ئیغتێاب ئه‌کرێن و مه‌وادی بێهۆشیان پێده‌درێت. ئه‌م ئینسانه‌ بچوکانه‌ی کۆمه‌ڵگا وه‌کو کالا له‌ بازاڕدا کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌کرێت. ئیهانه‌ت و سوکایه‌تیان پێئه‌کرێت. کاری قورسیان پێده‌کرێت و خه‌می په‌یدا کردنی نانی خێزانیان ده‌خرێته‌ ئه‌ستۆو و به‌ره‌و بازاڕی بێڕوحمی کار ملیان پێده‌نرێت. هه‌موو هێرشانه‌ش به‌ بیانووی که‌می ته‌مه‌ن و ناسکی هه‌ست و هۆش و که‌متوانای جه‌سته‌ی مناڵانه‌وه‌ ده‌کرێته‌ سه‌ریان.

له‌ کاتێکدا که‌ ده‌بێت مناڵان له‌ ژێر هیچ بیانوویه‌کدا سته‌میان لێنه‌چێ و له‌ دنیای مناڵی خۆیان دورنه‌خرێنه‌وه‌. ئه‌وه‌ ئه‌رکی ده‌وڵه‌تان و گۆمه‌ڵگایه‌ که‌ ژیانێکی پڕ ئاسایش و ڕیفاه بۆ مناڵان دابین بکات. وه‌ هیچ که‌س ئیجازه‌ی نییه‌ له‌ ژێر هه‌ر بیانوویه‌کدا بێت مناڵ له‌ ژیانی مناڵی خۆی بێبه‌ری بکات چجای ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌و چه‌وساندنه‌وه‌و ته‌جاوه‌ز پێکردنیان. بۆیه‌ من خوازیارم له‌ هه‌ریه‌کێک له‌ ئێوه‌ که‌ ده‌ور و نه‌خشی بێت له‌م مه‌یدانه‌دا. وه‌ هه‌ولڕ بده‌ن به‌ شیوه‌ی به‌رده‌وام و رۆژانه‌ به‌شداریمان له‌گه‌ل بکه‌ن به‌ ناردنی راپۆرتی هه‌واڵ و کێشه‌کانی مناڵان. نوسینی بابه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ڕزگاری مناڵان و به‌رگریکردن له‌ مافه‌کانیان. وه‌ فشار هێنانی به‌رده‌وام بۆ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ هه‌ر جێگایه‌ک که‌ سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ له‌سه‌ر مناڵان هه‌بێت. سایتی سه‌نته‌ری مناڵان له‌ ئێستادا به‌ زمانه‌کانی کوردی. عه‌ره‌بی و سویدی سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعییه‌تی مناڵان بابه‌ت. به‌یان. راگه‌یاندن. هه‌والڕ و ریپۆرتاژ و هه‌والی ته‌رجه‌مه‌ کراو بڵاو ده‌کاته‌وه‌. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ ووتار و نوسراوه‌ی فکری وسیاسی. ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و جۆرا و جۆر سه‌باره‌ت به‌ مناڵان که‌ له‌ لایه‌ن ئیوه‌وه‌ ئه‌نووسریت.

 هه‌روه‌ها به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پیشوازی گه‌رم له‌ هه‌ر سه‌رنج و پیشنیار و ره‌خنه‌یه‌کی ئیوه‌ ئه‌که‌م. بۆ ته‌واوکاری و باشتر کردنی کاره‌کانمان له‌م مه‌یدانه‌دا. ئیتر من چاوه‌روانی وه‌ڵام و سه‌رنج و پیشنیار و ئاماده‌ییه‌کانی ئیوه‌ی ئازیزم.

له‌ کۆتایدا ئه‌وه‌ی جیگه‌ی ته‌ئکیدی منه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌. به‌بإ دروستکردنی تۆریکی به‌رفراوان و به‌رین له‌ مرۆڤدۆستان و به‌ریگریکه‌رانی مافه‌کانی مناڵان. وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی مونه‌زه‌م و ڕێکخراو نه‌بێت. ناتوانین وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی نیازی ئه‌م کاره‌و کێشه‌کانی مناڵان بین له‌م بواره‌دا.

له‌گه‌ل سڵاو و ریزی دووباره‌ ده‌سته‌کانتان به‌ گه‌رمی ده‌گووشم و هیوام شادی و سه‌رکه‌وتنتانه‌.

شێرزاد فاتح

به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی سه‌نته‌ری مناڵان

25-06-2005

santarimnalan@yahoo. com