سکڵ ... سارا کیانفه‌ڕ

من سکڵی پاشماوه‌ی ئاوره‌ زه‌رده‌که‌ی زێڕینم

پاشماوه‌ی نه‌وه‌ی. نه‌وه‌کانی ژنانی مادم.

سه‌رده‌مێکم بوو پاک و خاوێن.

هۆشیار بووم.

دوور له‌ خورافاتی گه‌نده‌ڵی داگیرکه‌ران بووم.

بڕوانن له‌ ڕابردووم.

به‌ڕێوبه‌ری وڵاتی خۆم بووم.

به‌ڵام ئێستا بڕوانن.

بڕوانن و شه‌رمی پێوه‌ بکه‌ن.

چۆن بوومه‌ته‌ میراتگه‌ری گه‌نده‌ڵی داگیرکه‌ران.

ئێستا زینده‌ به‌چاڵم ده‌که‌ن و لووتم ده‌بڕن.

به‌ ده‌مانچه‌ ده‌مکوژن.

ده‌مخه‌نه‌ ناو بیری ئاوه‌وه.

به‌ پووڵ ده‌مکڕن و ده‌مفرۆشن.

بڕوانن چه‌نده‌ شه‌رمه‌.

له‌ جه‌له‌بی کاوڕم.

ئه‌م میراته گه‌نده‌ڵه

لایه‌ق به‌ کوردستانی من نییه.

ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن داگیرکه‌ران.

پێشکه‌ش به خۆیان بێت ئه‌م میراته گه‌نده‌ڵه.

ئه‌ی هاوار و سه‌د هاوار. . !

پیاوانی ڕووناکبیر له‌گه‌ڵ خۆشکانی هۆشیار.

وه‌رن با ئه‌م میراته گه‌نده‌ڵه. لای‌به‌ین.

فڕی ده‌ین.

دووری خه‌ینه‌وه‌ له‌ وڵاتمان.

هه‌تا کوردستان جارێکی دیکه.

بیکه‌ینه‌وه گوڵزاری مرۆڤایه‌تی له‌ جیهاندا.

له‌ جیهاندا. . .

سوید 2001. 3. 8

کاتژمێر. 3 شه‌و

Hawan_90@hotmail. com