میکرۆب له‌ژینگه‌ی خۆیدا گه‌شه‌ئه‌کات .... جمال فتاح
وه‌ک له‌هه‌ندێک
له‌وتاره‌کانی ڕابردوومدا ئاماژه‌م پێداوه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌کوێ
یان له‌کام گۆشه‌ی جیهاندا جه‌ماوه‌ری گه‌لان زۆر دواکه‌وتوو بن له‌و
ناوچه‌و جێگایه ئاین و ئاینزا زاڵه‌و زیاتر ئه‌توانن باڵی ڕه‌شیان
ههڵدهنهسهر ئهوکۆمهڵگایهو دڵ‌و ههستو بیرکردنه‌وه‌یان بمرێنن وه
چه‌واشه‌یان بکه‌ن و هه‌زرو تێڕوانیین له‌کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان سه‌لب
بکه‌ن. دیاره کۆمه‌ڵگای کوردیش له‌م ڕووه‌وه به‌شێکی دانه بڕاوه
له‌کۆمه‌ڵگای گه‌لانی دواکه‌وتوو بۆیه له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌کی کوردستاندا بیری
دواکه‌وتوانه‌ی عه‌شایه‌ری ودهمارگرژی تایه‌فه‌گه‌ری و هتد. . زاڵ بێت
بیری ئاینیش زاڵه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه بیری دواکه‌وتوانه‌ی ئاینی
وهکومیکرۆب وان له‌ژینگه‌ی خۆیاندا گه‌شه ئه‌که‌ن وه ههمووبیروڕا
دواکه‌وتووه کانیش به‌ئاینی و نائاینیهوه هاوکارو ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
ئاینه‌کانی تر وه‌ک مه‌سیح ویههودو بوزایی وبت په‌رست وهتد. . ته‌نها
ئاینن جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی قهشهوکوێخاکانی ئهودینانه ئیتر بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی دیکه به‌کار نه‌هێنراون. به‌ڵام ئاینی ئیسلام سه‌ره‌ڕای
به‌رژه‌وه‌ندی مه‌لاو پیاوه ئاینیه‌کان و کوێخاکانی دین بۆبه‌رژه‌وه‌ندی
تریش به‌کارهاتووه‌و به‌کار ده‌هێنرێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی
بنده‌ستی کورد وه‌کو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وبه‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی تری وه‌ک تورک و فارس و به‌رژه‌وه‌ندی حزب و
حکومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی داگیر که‌ری کوردستان و هتد. . بۆ ئه‌م
به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنه به‌ناوی ئاینی ئیسلام کوێخاکانی دین و
ده‌سه‌ڵاتدارانی بهدرێلایی مێژو چه‌ندین باڵ‌و لقیان له‌ئیسلام دروست
که‌دووه و کردویانه به ده‌یان به‌شه‌وه وه‌کو شیعه‌و سونی و حه‌نه‌فی و
مالکی و ئه‌حمه‌دی و له‌دوای ئه‌وانیشه‌وه ههرشێعهکان دوازدهبهشن
سونیه‌کانیش سۆفی و ده‌روێش ئه‌وانیش ده‌یان ڕێچکه‌و ڕێگان به‌ناوی
ته‌ریقه‌ته‌وه. نزیکی چوارده سه‌ده‌یه به‌چه‌واشه‌کاری ئه‌و مه‌زه‌هه‌ب
و ده‌ستانه‌ی سه‌ره‌وه گه‌لانی ئیسلام زهدهیان داگیر کردووه‌و له‌هه‌موو
سه‌ربه‌ستی و خۆشیه‌کی ژیان دوریان خستوونه‌ته‌وه و بێبه‌شیان کردوون.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی کۆنه په‌رستی عه‌ره‌بی و کوێخاکانی دین زانیان که
کۆمه‌ڵگای گه‌لانی ئیسلام زه‌ده باوه‌ڕیان به‌و به‌ندو بالۆره کۆنانه
لاواز بووه و چیتر نه به‌و به‌ش وتووش بوونه‌ی ئیسلام ونه‌به ته‌ریقه‌ت
و شێخه‌کان کۆنترۆڵ ناکرێت و چیتر که‌م که‌س به‌و ده‌هۆڵه کۆنه بێته
سه‌ما بۆیه پلان و ڕێگای که‌یان گرته‌به‌ر ئه‌ویش دروست کردن و پێک هێنانی
پارت وڕێکخراوی ئیسلامی سیاسی و ئاینی بوو به‌هه‌ر دوومهزههبی شێعه‌و
سونیه‌وه له‌م ڕێگایه‌وه توانیویانه تاڕاده‌یه‌کی خراپ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
له گه‌لانی ئیسلام زه‌ده چه‌واشه‌بکه‌ن و بیان خه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیان
وه مێشک‌و هه‌ستیان بگه‌نێنن و بیانکه‌ن به‌دووژمنی خۆیان و گه‌له‌کانیان.
وه ئیسلامی سیاسی که‌نازناوی بارنامه‌ی نوێی کۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌بی و
کوێخاکانی دینه بۆده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی جیهانی ئیسلام زه‌ده‌و دواخستن و
ژێر ده‌سته‌کردنی گه‌لانی ئیسلام زه‌ده له‌ناو کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه کاندا
ڕۆڵی ته‌واوی خۆی ئه‌گێڕێت بۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌بی
و حزب و حکومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره کانی جیهانی ئیسلام زه‌ده له‌سه‌روی
هه‌موشیانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی
ڕژێمه داگیرکه‌ره
کانی کورد و کوردستان. دیاره ئیسلامی سیاسی هه‌رسێ باڵه‌که‌ی واته
نه‌رمه ڕه‌و میانه ڕه‌و تووند ڕه‌و هیچ جیاوازیان کیان نیه چی له‌ڕوی
چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک له‌کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه کاندا و چی له‌ڕوی پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه کانی کۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌بی و چی له‌ڕوی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گشت داگیر که‌رانی کوردستان. لێره‌دا کۆمه‌ڵێک پرسیار
گرنگه له‌م باسه‌دا له‌خۆمانی بکه‌ین ئایا ئیسلامی سیاسی له‌کوردستاندا
بۆچی؟؟؟!!! ئایا کورد جگه له‌داگیر کاری و ماڵوێرانی و کوێره وه‌ری و
دواکه‌وتوویی و قڕکردن چ سودێکی که‌ی به‌درێژایی مێژو له‌عه‌ره‌ب و ئیسلام
و نوێنه‌رانی ئیسلام بینوه؟؟؟!!!. ئایا کورد تاکه‌ی بیر نه‌کاته‌وه‌و خۆی
نه‌ناسێت و نه‌بێت به‌خاوه‌نی ماف و ژیان و له‌گه‌ل سه‌ربه‌ستی ڕووبه‌ڕوو
نه‌بێته‌وه؟؟؟!!!. ئایا سه‌دام و به‌عس به‌ناوی ئیسلام و به‌پێی ئایه‌تی
قورئان و سوره‌تی ئه‌نفال کوردی نه‌دایه به‌ر ژه‌هری کیمیاوی و ئه‌نفالی
نه‌کردین؟؟؟!!! ئایائێستاش ئیسلامی سیاسی نیه که خه‌ڵکی کورد و هه‌ر
مافخواز و دێموکرات خوازێک ئه‌کوژن وبه‌رگری له‌سه‌دام وبه‌عس
ئه‌که‌ن؟؟؟!!!. ئایاڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ناوی ئیسلامه‌وه نیه
ده‌یان ساڵه مافه‌کانی کوردستانی خۆرهه‌ڵات پێشێل ئه‌که‌ن و خوێن و ئیعدام
و کوشتن و سه‌ربڕین و فه‌سادو شه‌لاقیان له‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانی کورد
به‌رده‌وامه؟؟؟!!!وه ڕۆژانه‌و ساڵانه سه‌دان وهه‌زاران درۆی شاخدار
ئه‌که‌ن بۆکوردو بۆچه‌واشه‌کردنی به‌ناوی ئیسلامه‌وه؟؟؟!!!ئایا حزبی حاکمی
فه‌زیله‌ی تورکیا وئۆردوگان حزبی ئیسلامی نین مافی 25 ملیۆن کوردیان
له‌باکوری کوردستاندا پێشێل کردووه و حاشالهبوونی کورد ئه‌که‌ن؟؟؟!!!
له‌باکوری کوردستاندا ڕۆژانه په‌لاماری کورد و ڕۆڵه‌کانی کورد ئه‌ده‌ن و
به‌ئاگرو ئاسن خۆیان و وڵاته‌که‌یان ئه‌سوتێنن و خاپور ئه‌که‌ن؟؟؟!!!. ئه‌ی
ڕژێمی فاشی ئه‌سه‌دو حزبی به‌عسی سوریا ئه‌وه‌نیه له‌کۆنگره‌ی خۆیاندا
ئیسلام به‌سه‌ر چاوه‌ی بوون و شه‌رعیه‌تی خۆیان دائه‌نێن به‌ڵام بچوکترین و
سه‌ره‌تاییترین مافی ڕۆڵه‌کانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌خۆرئاوای
کوردستاندا ناسه‌لمێنن هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردن؟؟؟!!!. ئه‌گه‌ر ئه‌م
پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاست و حاشاهه‌ڵنه‌گرن ئیتر ڕێکخراو یان حزبی
ئیسلامی سیاسی بۆچی و بۆبه‌رژه‌وه‌ندی کێ له‌کوردستاندا. بۆیه ئه‌بێت کورد
خۆی وریا‌و چاوکراوهبێت له‌ئاستی سیاسه‌تی دوژمنانی نه‌فره‌ت له‌ئیسلامی
سیاسی بکات و نه‌یه‌ڵن چیتر کوردستان دوابخه‌ن و مێشکی ڕۆڵهوکانی گه‌لی
کورد به که‌ره‌سه‌ی کۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌بی بۆگه‌ن بکه‌ن له‌م ڕوه‌وه
لایه‌نه سیاسیه کانی کوردستانیش به‌رپرسی یه‌که‌من که‌ڕێگا بهحزبو
ڕێکخراوی ئیسلامی سیاسی ئه‌ده‌ن له‌کوردستاندا و هاوکاری و پشتگیریان
ئه‌که‌ن. وه‌ڕۆژانه له‌که‌رکوک و هه‌ولێرو ناوچه‌کانی تری کوردستان
چه‌ندین ڕۆڵه‌ی کورد ئه‌بێته قوربانی سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستی عه‌ره‌بی و
ده‌وڵه‌ته داگیر که‌ره‌کانی کوردستان. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ستی ئیسلامی
سیاسی ببڕن له‌کوردستان به‌دڵنیایی یه‌وه نهکوردێک ئه‌کوژرێت و نهکوردێک
دوا ئه‌که‌وێت و نه‌که‌سیش مافه‌کانی کورد پێشێل ئه‌کات. .
25/6/2005
|