ئامۆژگاری و گازنده‌ی شاعیرێکی عاشق ... خاڵه‌حه‌مه
هه‌زارجارمان
ڕاته‌کاندن
ڕانه‌چڵه‌کین!!
ئێوه‌خۆتان
که‌ڕووکاسن
کوڕی چۆپی و
هه‌ڵپه‌ڕین و
هه‌زارباسن
ئێوه خۆتان ده‌می
داسن
بۆ دروێنه‌ی سه‌ری
یه‌کتر
فره‌خاسن
بۆ کوشتنی ڕۆحی
ئێمه‌ش
به‌هێزترن
له (گا) و (گاسن) !!
چه‌نده‌ها جار
بانگیشماندا
به گوێی شارا
ئه‌ڵقه‌ڕێزی
گشت ده‌رگاکانمان
ڕاته‌کان. .
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌و
دووده‌ره‌ی ماڵه‌کاندا
هاوارمان کرد
عێراق ووڵاتی تاوان
و
بیری ڕه‌شی
په‌رچه‌م ڕه‌شی
عه‌ره‌بیه!!. .
سه‌ربه‌گۆبه‌نگ
پاشماوه‌ی جه‌نگ
دوژمنی ڕه‌ش و
سپییه!!
هاوارمان کرد
ووتمان عه‌شق له
ئامێزکه‌ن
گه‌ر به‌نیازن
تاکه گوڵی
سه‌رفرازیتان ده‌ستکه‌وێ. .
تا دوژمنه دڵ
ڕه‌شه‌که‌ی نه‌وه‌کانتان
ده‌ستی له‌گه‌ردن
نه‌که‌وێ. .
تا کوڕانی (الاعراب)
و (تورک و عه‌جه‌م)
ده‌ست نه‌گێڕن به‌ژێر
(به‌ڕه) و
به‌ناو (کوپه) و
به‌گه‌نجینه‌ی پڕ
زێڕتانا. .
ده‌ست وه‌رنه‌ده‌ن
له‌دوو لیمۆی باخی
سیینه‌و
(به‌ها) کانی
سه‌رجێتانا. .
پێمان ووتن
هه‌موو ڕابن
عه‌شق به‌خته‌و
ته‌نها جارێک که‌وی
ئه‌بێ. .
عه‌شق ژینه‌و
که‌پێت لێ نا ڕیسوا
ئه‌بێ. .
عه‌شق ژنه و
ماچی نه‌که‌ی
ئه‌تبوغزێنێ. .
عه‌شق کچه‌و
دڵی خۆتی پێنه‌به‌خشی
ئه‌تگرێنێ. .
عه‌شق ئه‌سپێکی
سه‌رکه‌شه
یاڵ و پرچی دانه‌هێنی
ئه‌تگلێنی. .
پێمان ووتن
هه‌موو ڕابن
مێژووی چڕوپڕی ئێمه
پڕه له‌خه‌ون
هه‌ریه‌که‌یان
چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک
ته‌مه‌نیه‌تی. .
پڕیه له‌ته‌ون
هه‌ریه‌که‌یان
داگیرکارێ چنیویه‌تی.
.
پڕیه له‌ڕه‌نگ
هه‌ریه‌که‌یان
ژه‌نگ و مۆریان
خواردویه‌تی. .
پڕیه له‌ده‌نگ
هه‌ریه‌که‌یان
له‌به‌رده‌رگای
سوڵتانێکی
بێ شکۆدا
ژانگرتویه‌تی. . !!
پڕیه له‌جه‌نگ
هه‌ریه‌که‌یان
ده‌ستی خێڵێ
ئه‌نگاوتویه‌تی!!
ئای له‌م خاکه
پڕله‌زێڕه‌ی کورد
هه‌یه‌تی
چه‌ند نه‌گبه‌ته
چه‌ند تامه‌زرۆی
سه‌ردارێکی
به‌هه‌یبه‌ته
به‌هیمه‌ته
له‌ژێر ئاڵای
باپیره‌یدا
به‌ڕامان و (شید) ی
خوایی
به‌گفتاری
پڕسه‌لیقه‌ی بێ‌کۆتایی. .
به‌کرداری جوان و
پیرۆز
گه‌ش کاته‌وه ئاگری
هۆز. .
له‌سه‌ر کورسی زێڕو
فه‌رمان
دابنیشێ
دڵی کوردی لێ نه‌ێشێ
جارێکی‌تر کورد
نه‌فرۆشێ
کورد نه‌فرۆشێ. .
خاڵه‌حه‌مه/دانمارک/ڤالبی24/6/2005
تێبینی
ــــــــــ
1) (به‌ها)
گه‌وره‌یی. . نرخ. . گران. .
2) (شید) تیشکی
پیرۆز. . (نوور) . . |