ئاگاداریه‌ك له كومیته‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه (ناسراو
به شیمالی عێراق)
كۆنفرانسێك بۆ هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه
په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه پێویستیان به یارمه‌تی ئێوه‌ی به
هه‌ڵوێست و دڵسۆزه
به سڵاو. . . . . .
.
زیاتر له چوار ساڵه
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ست زوڵم و زۆری كۆماری مه‌رگ خۆیان به
رێكخراوی كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران ناساندووه له توركیه تا به پێی
یاساكانی نیوده‌وڵه‌وتی به تایبه‌تی رێكه‌وتننامه‌ی ساڵی 1951ی ژێنڤ
ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ بكری. شایانی باسه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و
په‌نابه‌رانه له ریزی رێكخراو و حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران دا بوون و بۆ
ماوه‌یه‌كی زۆر له ریزی ئه‌و رێكخراوانه دا خه‌باتیان كردووه دژی كۆماری
مه‌رگ. و هه‌روه‌ها هه‌موویان له ڵایه‌ن
UNHCRه‌وه
وه‌كو په‌نابه‌ری سیاسی ناسراون.
ئێمه چاوه‌روان
بووین كه
UNHCR
وه‌كو په‌نابه‌رێك هه‌ڵس و كه‌وتمان له‌گه‌ڵ دا بكا. هه‌ر وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ
باقی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تر كه له توركیه وه‌كو په‌نابه‌ر ناسراون.
به‌ڵام ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه.
UNHCR و
ده‌وڵه‌تی توركیه زۆر بی ره‌حمانه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و
په‌نابه‌رانه و بارودۆخێكی بۆ خوڵقاندوون كه كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانی بۆی
ته‌حموول بكریـ هه‌ر بۆ رزگار بوون له‌و بارودۆخه ده‌ستیان داوه‌ته
چه‌ندین خۆپێشاندان و ناره‌زایی ده‌ربرین. به‌ڵام ئه‌و خۆپێشاندانانه
بووه هۆی فشاری زیاتری بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران و راكێشانیان بۆ به‌ر ده‌م
دادگا و لێكولێنه‌وه لێیان و بی حورمه‌تی پی كردنیان له لایه‌ن پولیسی
توركیه‌وه. بی گومان راكێشانی په‌نابه‌ران بۆ به‌رده‌م دادگا واتای دیپورت
(سنوورداش) كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌گه‌یه‌نی كه هێدی هێدی ئه‌و كاره
به هاوكاری
UNHCR له
ئه‌نجام دان دایه.
ئێستا ئێمه‌ی
په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موو مرۆڤێكی
ئازادیخواز و رێكخراوه كوردییه‌كانی ئوروپا. ئه‌مریكا. كه‌نه‌دا.
ئوسترالیا و هه‌موو كور و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان و لایه‌نگرانی
په‌نابه‌ران. درێژ ده‌كه‌ین.
هه‌ر
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 26/06/2005 كاتژمێر
21:00
به كاتی ناوه‌ندی ئوروپا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ری ده‌خری له
PALTALK
له ژووری
Kurdistan Dengy Penaberan.
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداری كردن له خۆپێشاندان وپشتیوانی كردن له
په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه.
هه‌روه‌ها رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 27/06/2005 كاتژمێر21:00
به كاتی ناوه‌ندی ئوروپا كۆنفرانسێك به‌ری ده‌خری له
PALTALK
له ژووری
Kurdistan KURDISTAN United.
له‌مه‌ر كێشه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه.
به‌شداریتان له
كۆبوونه‌وه‌كان دا هاودردیه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له
توركیه.
كومیته‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه
25/06/2005
توركیه
|