سیمینارێک بۆ په‌نابه‌رانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی پێویستیان به کۆمه‌کی ئێمه‌یه. با به‌ده‌نگی
یانه‌وه بچین
چیمان پێ ده‌کرێت بۆ
په‌نابه‌رانی مانگرتوو؟
سڵاو. . . . . . . .
ماوه‌ی زیاتر له سێ
ساڵه په‌نابه‌رانێک که له ده‌ست زوڵم و سته‌می جمهوری ملهوڕی ئیسلامی
ئێران په‌نایان بۆ ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی جیهانی فه‌رعی تورکیا هێناو. بۆ
ئه‌وه‌ی به پێ ی ڕێککه‌وتننامه نێوده‌ڵه‌تی یه دانپیانراوه‌کان.
به‌تایبه‌تی رێککه‌وتننامه‌ی [جنێف] ی ساڵی 1951مامه‌ڵه له گه‌ڵ که‌یس و
داواکاری یه کانیان بکرێت و وه‌کوو مافی ڕه‌وای هه‌ر په‌نابه‌رێک وه‌ڵام و
کۆمه‌کی پێویست بکرێن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه [یوئێن ]. زۆر دڵ ڕه‌قانه
ئه‌م کۆمه‌ڵه ئینسانانه‌ی خستۆته نا باروودۆخێکی ئێجگار ناهه‌موارو
قورسه‌وه که هیچ ئینسانێک پێ ی ته‌حه‌مول ناکرێت. ژیان و گوزه‌رانێک که
به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وا به دیار چاوهڕوانیوه
داواکاری یه‌کانیان بێ وه‌ڵام هێشتۆته‌وه. له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه
ئه‌مجاره ده‌وڵه‌تی تورکیا و [یوئێن] خه‌ریکی پلانێکی گڵاون دژی ئه‌م
پهنابهرانهومناڵ وخێزانه‌کانیان. ئه‌م جاره ده‌یانه‌وێت ته‌سلیمیان
بکه‌نه‌وه به ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران. ئه‌و ڕژێمه‌ی ده‌ستی خوێناویی
یه به کوشتنی زیاتر له 150000 که‌س له نه‌یارانی سیاسی و خه‌ڵکی بێ
دیفاع.
ئه‌م په‌نابه‌رانه
دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وت که وا خه‌ریکه پلانی دوو قۆڵی له دژیان
ئه‌نجام ئه‌درێت. خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان له دژی ئه‌م پلانه ڕسواو نا
ئینسانی یه ڕێکخست بۆ به‌رده‌م یوئێن له تورکیا. که به‌داخه‌وه
ئه‌نجامێکی مه‌لمووس و ڕۆشن و فه‌وری پێ نه‌درایه‌وه. مه‌علوومه که
ده‌یانه‌وێت جارێکی تر ده‌ستی ده‌ستی و ته‌سلیم به مه‌رگی چاوه‌روانیان
بکه‌ن. هه‌روه‌کوو له نزیکه‌وه ئاگادارین په‌نابه‌ران ده‌سته‌ووستان
دانه‌نیشتوون. ئه‌مجاره په‌نایان بۆ ڕیزی به‌رینی ئازادیخوازان له
سه‌رتاسه‌ری دونیا هێناوه. بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگییانه‌وه بچن و هه‌رچی
فشاری زیاتر بکه‌ینه سه‌ر
UNGCRو
سه‌فاره‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له سه‌رتاسه‌ری دونیا.
ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ری
به‌رینی کوردستان له ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها گشت جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له
ووڵاتانه‌ی تێیدا نیشته‌جێین بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
فراوان و به په‌له له ده‌وری یه‌کتر بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م پلانه
بۆگه‌نه. پێویسته خۆمان ڕێکبخه‌ین بۆ به‌ڕێخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ک به
هێز له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ئێوه‌ی به‌ڕێز داوه‌ت کراون بۆ ئێواره کۆڕێک بۆ باس و خواس کردن له‌سه‌ر
دۆزینه‌وه‌ی گونجاوترین په‌رچه کردار له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا و
بۆ هێنانه‌دی داواکاریه‌کانی په‌نابه‌ران.
ڕۆژ/یه‌ک شه‌ممه
ڕێککه‌وتی
26/6/2005
کات/9ی شه‌وبه کاتی
ناوه‌ندی ئه‌وروپا
شوێن/پاڵتاک
–کوردستان ده‌نگی په‌نابه‌ران
|