ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره 4 ... كومیته‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتوو- وان
له درێژه‌ی جم و
جۆڵی ناڕه‌زایه‌تی دهربڕدن دژی بێ وه‌ڵام هێشتنه‌وه‌یان له لایه‌ن
په‌نابه‌رانی مانگرتووی كوردی ڕۆژهه‌ڵات له توركیه‌دا ڕۆژی پێنجشه‌مۆ
23/06/2005 كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی په‌نابه‌ران له به‌ر ده‌ركی باره‌گای
كومیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار و باری په‌نابه‌ران به
به‌شداری 15 مانگرتوو و ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ده‌ربڕینی پشتگری
خۆیان له گه‌ڵ مانگرتووان كۆببوونه‌وه به‌ڕێوه چوو. ئه‌مڕو پاش تێپه‌ر
بوونی 22 ڕۆژ به ده‌ست پێكردنی مانگرتنه‌كه باری ته‌ندروستی چه‌ند كه‌س له
په‌نابه‌ران خراپتر بوو و هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌یانی ێه‌وه یه‌كیان
گوازراوه بۆ نه‌خۆشخانه!
له كاتژمێر 10. 30
سه‌ر له به‌یانی دا پولیس ڕژانه شوێنه‌كه و پاش ئه‌وه‌ی وت‌و وێژی نێوان
په‌نابه‌ران و پولیس به ئاكام نه‌گه‌ێشت دهستكیان كرد به بڵاوه پێكردنی
په‌نابه‌ران! مانگرتووان پاش دوور كه‌وتنه‌وه به‌ره‌و باره‌گای نووسینگه‌ی
مافی مرۆڤ له شاری وان رێكه‌وتن. له‌وێ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به دژی ئه‌و
كرده‌وه‌ی پولدس ده‌ر بڕی و خوازیاری پشتگری ئه‌و رێكخراوه بوون. له‌و
نێوه‌دا یه‌كێك له په‌نابه‌ران حاڵی به‌ره‌و خراپی چوو و به‌هاتنی تیمی
یارمه‌تییه پزیشكییه‌كان هه‌ر له یه‌كێك له دیوه‌كانی ئه‌و
نووسینگه‌یه‌دا خرایه ژێر چاوه‌دێری پزیشكی. ئهوڕه ئه‌و مانگرتووه‌ی كه
تووشی خوێنڕێژی میعده هاتبوو له گه‌ڵ په‌نابه‌رانی دیكه‌دا هاتبووه به‌ر
ده‌ركی
UNHCR!
ئه‌وڕو هه‌روه‌ها بۆ
پشتگری كردن و پێوه‌ند بوون به مانگرتووانی شاری وان له شاری" ئه‌سكی
شه‌هیر" سێ په‌نابه‌ر ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن كه له ڕاگه‌یه‌نه‌كانی
دواتر دا ناوه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
گرووپی په‌نابه‌رانی
مانگرتوو ئهۆڕو جارێكی دیكه‌ش وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی بێده‌نگه
كردنی
UNHCR
به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی ئه‌وان. داوایان له هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخواز و
لایه‌نگری مافی مروڤ كرد بۆ پشتگری وان و سه‌رجه‌م 1200 په‌نابه‌ری
هاوچاره‌نووسیان له توركیه هه‌نگاوی به په‌له باوێژن و گوشاری خۆیان بۆ
سه‌ر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تی توركیه زیاد كه‌ن تا
رێگا بۆ ڕزگار بوونیان له‌م بار و دۆخه بكرێته‌وه!
23/06/2005
كومیته‌ی
په‌نابه‌رانی مانگرتوو- وان
|