هونه‌ری ڕێفۆڕم یان
ڕێفه‌رندۆم بۆ ڕێفۆڕم ... ئه. که‌مال غه‌ریب ک.
23-06-2005
:
با‌شه بۆ
باس له ڕێفۆڕم ده‌کرێت. ته‌نها له ڕیزه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
سلێمانیدا. . !. با هه‌موو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م کپییه
بکه‌ینه‌وه. ؟
ئایا ڕێفۆڕمیزن بووه
به تێورییه‌کی جاڕدراو بۆ هه‌موو کون و قوژبنێکی کوردستان. . ؟یان ته‌نها
با‌به‌تی سایتی ئینته‌رنێتییه بۆ پۆلێک. . ؟
بانگهێشتن بۆ ڕێفۆڕم
کردن هه‌میشه له به‌ر راده‌ی پله‌ی به‌رزی ده‌رده‌کوشنده‌کانه که
ئه‌گه‌نه پله‌ی بازدان (که‌مپی ڕێفۆڕمیسته‌کان چیتڕ توانای قبوڵکردنیان نا
مێنێت ئیلا پاسیڤانه نه‌بێت) وه هێڵه‌سووره‌کان به‌زێنراو ئه‌بن له‌وه‌ش
زیاتر توێژینه‌وه و شیته‌ڵکردنی ڕووداوه‌کان بێ وه‌ڵام ئه‌مێننه‌وه (واته
خه‌جاڵه‌تی سیاسی بۆ ده‌سه‌ڵات) . بۆیه پێش ڕێفۆڕم ئه‌بێت. ئه‌و
هاوکێشه‌یه وه‌ڵامی هه‌بێت ئایا ڕێفۆڕمیسته‌کان بێ سڵه‌مینه‌وه
گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی شه‌ڕی ده‌سته‌وه‌ستان بکه‌ن له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی
ڕێفۆڕمیستی یان نا. . . ؟ گه‌ر وه‌ڵام به نا بێت ئه‌بێت شه‌ڕی ساتیر و
ساتیری بۆ بکرێت. ته‌نانه‌ت بانگ و جاڕی ڕێفه‌ڕندۆمی بۆ بدرێت (نه‌ک به‌و
مانا کلاسیکییه‌ی ڕێفه‌ڕندۆم) به‌ڵام گه‌ر به به‌ڵێ بوو. بێ یه‌ک و دوو
ئه‌بێت ئه‌ندازیار و ده‌نگه‌کانی ڕێفۆڕم له ده‌رگای هه‌موو ماڵه‌کان بده‌ن
و ئه‌و باره ناهه‌مواره له بار ببه‌ن چو‌نکه زه‌وی ژێر پێمان زیاتر و
خێراتر ڕۆچوون به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێت و دوور نییه بڕیاردان بۆ ڕێفۆڕم ئه‌و
کاته دره‌نگ بێت. تا ئه‌مڕۆ هه‌میشه ڕووداوه‌کان پێش گه‌لی کورد
که‌وتوون. به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه بۆ یه‌که‌مین جاریشه ئه‌قڵی کوردی
توانیبێتی ببێت به بۆسه‌ڵه و بارۆمه‌تری خوێندنه‌وه‌ی ڕووداو و
ئاکامه‌کانی. بۆیه ئه‌بێت به‌ره‌ی ڕێفۆڕمیستی له سه‌نگه‌رگرتنه‌وه
هه‌نگاو بنێت بۆ
هێڕش. چو‌نکه به‌فیڕۆدانی کات. درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نده‌ڵه‌ییه.
بۆیه من و تۆ و ئێوه و ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان گرتووه ئه‌بێت ئه‌و
بروابوونه لامان ببێت به مانگی سه‌ر له ئێواره. که دیارنه‌بوونی ئه‌و
مانگه به هۆی سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وره ڕه‌شه‌کانه‌وه. ووره‌و جۆشمان
نه‌روێنێته‌وه و په‌کماننه‌خات له نیوه‌ی کارواندا {حه‌زره‌تی شێخ نووری
شێخ ساڵح (دروودی لێ‌بیت ئه‌فه‌رموێت) : هه‌ر کاروانێک بۆ تیشکی خۆر
بروانێت. که‌م بن یان زۆر ئه‌گه‌نه خۆر. .
!!}.
کرمی دار زه‌ره‌ر
مه‌نده. له به‌ژنیدا. له چڵیدا یان له گه‌ڵاکه‌یدا بێت. ته‌نها بوونی
کرم له ڕه‌گدا کوشنده‌یه. بۆیه قوربانیدان به‌و ئه‌ندامانه‌ی دار
نا‌بێته هۆی مه‌رگی داره‌که. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێت به مایه‌ی سه‌ر
به‌رزی دار و په‌ڕاندنی ده‌رده‌که‌ی. من پێم وایه چاکسازی شۆرشێکی
ئاشتیانه‌یه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی که‌سانه کۆڕوپته‌کانه
(گه‌نده‌ڵه‌کانه) بێ ته‌قه. وه ئه‌وکه‌سه‌ی یان که‌سانه‌ی له پشت ئه‌م
گۆرینکاریانه‌وه‌ن. خاوه‌نی جورئه‌ت و
جوامێری و ئاماده‌ی
قوربانی دانیشن. لێره‌دا ئه‌بێت زۆر بلیمه‌تانه مامه‌ڵه و یاری بازی
دیبلۆماسیانه له‌گه‌ڵ که‌مپی نه‌یاراندا بکه‌ین چو‌نکه ڕماندن و سوتاندنی
ته‌ڕو ووشک به یه‌که‌وه (وا ئه‌کات کۆلکه‌کانی دژ به ڕێفۆڕم خۆی
بدۆزێته‌وه له فێڵ و ته‌لیسمی جادوگه‌راندا) یان گه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان
به ڕاوحکردن له شوێنی خۆی. و قووڵکردنی ده‌ریا گه‌نده‌ڵیه‌کان له سه‌ر
ئاستی هه‌موو ژێرخانه‌کان ئه‌بێته مایه‌ی له‌رزهێنان له ده‌سه‌ڵات تا
ئه‌گاته بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی کووشنده له سه‌ر پێوانی ڕێخته‌ری گه‌نده‌ڵی
بۆ گیانی ده‌سه‌ڵاتێش. ئه‌وکاته هێزه گه‌نده‌ڵه‌کان هیچیان بۆ
نامێنێته‌وه شه‌ڕی مان و نه‌مانیان نه‌بێت. هه‌مووش ئه‌زانین شه‌ڕو پێکدان
هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندی هێزی
RR دا
بووه (هێزی ڕاو و رووت) . |