بـــانـگـــه‌واز بۆ هه‌موو کوڕ و کۆمه‌ڵ و رێکخراوه‌ کوردییه‌کانی ئوروپا. ئه‌مریکا. کانادا. ئوسترالیا! بۆ هه‌موو رێکخراوه‌ و به‌شه‌ردۆسته‌کان! بۆ هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف و دڵسۆز له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان! ... کومیته‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له‌ تورکیا

 

دۆخی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵات له‌ تورکیه‌ رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و خرابتر بوونی زیاتر ده‌چی. به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ماوه‌ی پێشوو له‌ خۆپێشاندانی به‌رده‌م ده‌رگای UNHCR له‌ ئانکارا به‌شدار بوون له‌ هه‌موو شاره‌کان بۆ به‌رده‌م دادگا راکێشراون و بی حورمه‌تێکی زۆریان پی ده‌کری. مانگرتن له‌ خواردن هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه‌ و ژماره‌یان هه‌ر له‌ زیاد بوونه‌ و که‌س ئاورێکان وه‌سه‌رنادا. مه‌حدودیه‌ته‌کانی کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و خه‌مساردی و که‌مته‌رخه‌مییه‌کانیان رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر ده‌بی. به‌ چه‌شنێک ئه‌وه‌ 3 مانگه‌ ئه‌و بڕه‌ یارمه‌تییه‌ی که‌ جار و بار ده‌درا به‌ په‌نابه‌ران. بڕاوه‌ و نادری. هه‌موو یارمه‌تی ده‌رمانی و پزیشکییه‌کان که‌م کراونه‌وه‌ و نه‌خۆشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن و ته‌نیا ژماره‌ ته‌له‌فۆنێک که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دراوه‌ به‌ په‌نابه‌ران هیچ کاتێک وه‌ڵام ناداته‌وه‌. به‌ کورتی ئه‌و باس و خواسانه‌ی که‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌سه‌ر دیپۆرت (سنوورداش) کردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌کرێن. وا دیاره‌ ره‌نگی راستی به‌ خۆوه‌ ده‌گرن و مه‌ترسییه‌کان زیاتر ده‌بی.

بۆیه‌ داوای به‌ په‌له‌تان لی ده‌که‌ین که‌ بۆ پێشتگیری له‌ ئه‌گه‌ری ته‌سلیم کردنه‌وه‌ و به‌و جۆره‌ له‌ ژێر فشار خستنی سه‌ر 1200 که‌س په‌نابه‌ری هه‌ق خوراوی کورد هه‌موو هه‌وڵی خۆتان بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ فشار هێنان بۆ سه‌ر ئیداره‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان و نوسینگه‌کانی UNHCR و سه‌فاره‌کاته‌کانی تورکیه‌ خۆپێشاندان و ناره‌زایی وه‌ری بخه‌ن تا به‌ڵکو به‌ هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ک بتوانری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌و بارودۆخه‌ پڕ مه‌ترسیداره‌ نه‌جاتیان بێت.

تکایه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رۆژی هه‌ینی 01/07/2005 دا ده‌نگی خۆتان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی وڵاتی سویسرا که‌ به‌ ناوی (لیژنه‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی کوردی ئێران له‌ تورکیه‌) به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ 0041 71 53 46 592 له‌ رۆژی 01/07/2005 له‌ به‌ر ده‌م کومیساریای باڵای په‌نابه‌ران له‌ ژنێڤ کۆ ده‌بنه‌وه‌ و هاوکات له‌ پایته‌ختی زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپایی و ئوسترالیا و که‌نه‌دا. ئه‌مریکا رێپێوان وه‌ری ده‌خری. پێشه‌کی سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هه‌موو هه‌وڵ و هه‌میه‌تی هه‌ر تاکێکی کورد و هه‌ر که‌سێکی دڵسۆز ده‌ردبرێن.

ویست و داخوازیه‌کانی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی ناسراو به‌ شیمالی عێراق له‌ تورکیه‌ بریتین له‌:

1.                       جی به‌ جی کردنی به‌ په‌له‌ی به‌نده‌کانی یاسای 1951 ژنێڤی کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران UNHCR.

2.                       گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ وڵاتی سیهه‌م. که‌ هه‌موویان وه‌کو په‌نابه‌ری سیاسی له‌ لایه‌ن UNHCRه‌وه‌ قه‌بوڵ کراون.

3.                       گۆرینی یاسای 5683ی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ توریزم و گه‌ش و گوزار. که‌ به‌ هاوکاری نێوان UNHCR و ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ دا سه‌پاوه‌.

4.                       ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ ناونیشانی سه‌فاره‌تی تورکیه‌ له‌ وڵاتان.

 

با له‌ رۆژی 01/07/2005 دا ده‌نگی مه‌زلومیه‌تی 1200 په‌نابه‌ری کورد به‌ گوێی دونیا بگه‌یه‌نین.

کومیته‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له‌ تورکیا

24/06/2005

تورکیه‌

ناونیشانی سه‌فاره‌تی تورکیه‌ له‌ ولاَتانی جیهان:

Country: Almanya

Embassy:Berlin (Berlin)

Address:Runge Str. 9 10179 Berlin

Phone: (49-30) 275 850

Fax: (49-30) 275 90 915

 

Country: Swizterland

Embassy: Berne (Bern)

Address: LOMBACHWEG. 33 3006-BERNE

Phone: (41-31) 350 70 70

Fax: (41-31) 352 88 19

 

Country: Belzhika

Embassy: Bruxelles (Bruksel)

Address:4. RUE MONTOYER 1000 BRUXELLES

Phone: (32-2) 513 40 95 - 513 60 58 - 513 61 42

Fax: (32-2) 514 07 48

 

Country: Finlandiya

Embassy: Helsinki (Helsinki)

Address:PUISTOKATU 1 B A3 00140 HELSINKI

Phone: (358-9) 681 10 30 - 681 10 31

Fax: (358-9) 65 50 11

 

Country: Sweden

Embassy: Stockholm (Stokholm)

Address: DAG HAMMARSKJŐLDS VAG 20 115 27 STOCKHOLM

Phone: (46-8) 23 08 40 - 41 - 42 - 43 - 44 - 45

Fax: (46-8) 663 55 14 - 662 80 23

 

Country: Avustralya

Embassy:Canberra (Kanbera)

Address:60 MUGGA WAY. RED HILL A. C. T. 2603

Phone: (61-2) 629 502 27 - 629 502 28

Fax: (61-2) 623 965 92

 

Country: Danimarka

Embassy:Copenhagen (Kopenhag)

Address:ROSBAEKSVEJ 15 2100 COPENHAGEN 0

Phone: (45) 39 20 27 88 - 39 20 23 96 - 39 20 25 34 39 20 24 52

Fax: (45) 39 20 51 66

 

Country: Hollanda

Embassy:Lahey (Lahey)

Address:Jan Everstraat 2514 BS The Hague

Phone: (31-70) 360 49 12 - 13 - 14

Fax: (31-70) 361 79 69

 

Country: U. S. A

Embassy:Washington D. C (Vasington)

Address:2525 MASSACHUSETTS AVENUE. N. W. WASHINGTON. D. C 20008

Phone:Kons. Sb: (1-202) 612 67 00 (10 HAT) (1-202) 612 67 40-41

Fax: (1-202) 659 07 44

 

Country: Ingiltere

Embassy: London (Londra)

Address:43 BELGRAVE SQUARE LONDON SWIX 8 PA

Phone: (44-207) 393 02 02 (3 lines) - (44-207) 393 95 52

Fax: (44-207) 393 00 66

 

Country: Norway

Embassy:Oslo (Oslo)

Address:HALVDAN SVARTES GATE 5. N-0244 OSLO

Phone: (47) 22 44 99 20 - 22 44 99 71 - 22 44 75 26

Fax: (47) 22 55 62 63

 

Country: Kanada

Embassy:Ottawa (Ottova)

Address:197 Wurtemburg St. Ottawa. Ontario K1N 8L9 CANADA

Phone: (613) 789-4044

Fax: (613) 789-3442

 

Country: Fransa

Embassy:Paris (Paris)

Address:16. Avenue de Lamballe 75016 PARIS

Phone: (33-1) 53 92 71 12 - 53 92 71 39 - 42 88 47 54 45 25 02 28

Fax: (33-1) 45 20 41 91

 

Country: Italya

Embassy:Rome (Roma)

Address:VIA PALESTRO. 28 00185-ROME

Phone: (39-06) 494 15 47 - 446 99 32 - 446 99 33

Fax: (39-06) 494 15 26

 

Country: Nemsa (Otrish)

Embassy: Wien (Viyana)

Address:PRINZ EUGEN STR. 40 1040 WIEN

Phone: (43-1) 505 73 38 - 505 04 27 - 504 12 85 505 40 81

Fax: (43-1) 505 36 60