ووشه‌یه‌ک ... جه‌بار عه‌بدوڵا.. .

مانچسته‌ر

 

که پیم وتیت خۆشم ده‌وێیت.. .

وامئه‌زانی ئه‌م ووشه‌ یه‌ واتلێئه‌کا.

هه‌موو حه‌زو ئاواتێکت دێنێته‌ دی

هه‌موو گیانی پڕ مه‌ترسیت

هه‌موو ئه‌ندێشه‌و ئازارت له‌بیرئه‌کا

* * *

وامئه‌زانی ئه‌م ووشه‌یه‌ ئه‌بێت به‌ئاو

له‌بیابانی رێگای هات ونه‌هاتتدا

به‌یه‌ك دڵۆپ

گه‌روی ووشکت پاراو ئه‌کا

* * *

 وام ئه‌زانی ئه‌م ووشه‌یه‌ ئه‌بێت به‌مانگ

کام شه‌وه‌ت زۆر ترسناکه‌

هه‌مو دنیات رۆشن ئه‌کا

* * *

نه‌مئه‌زانی که‌پێم ووتیت خۆشم ده‌وێیت

لانه‌ی دڵت ده‌رگای گشت عیشق وسۆزێکم

لێ داده‌خا.