ئاسمان گریا
خۆری سووتاو
پرچی ڕنی
پاسارییه‌کان
چاویان لێ بوو
جه‌رگی
(سه‌یوان) نیان چۆن ئه‌ڕی
خوێن جۆگه‌ی
به‌ست
شه‌هید
ڕیزبوو
ده‌نگی تۆڵه
لهڕویانا
ئه‌هات
ئه‌چوو..
گیانی
هه‌ژده زاوای به‌هار
هه‌ژده چرای
نه‌کوژاوه
بوون
به‌هاوڕێی پاسارییه‌کان
به‌ره‌و
ئاسمان
له‌به‌رزیه‌وه
له‌به‌رزی
به‌رزی به‌رزیه‌وه
له ژوور
سه‌ری تیشک و هه‌ورو بارانه‌وه
ئه‌یانڕوانی
خۆفرۆشان
جه‌سته‌ی
سه‌یوان چۆن هه‌ڵده‌دڕن
ڕه‌گی
ئه‌رخه‌وان چۆن ئه‌بڕن..
ئه‌یانڕوانی
دوژمنی گه‌ل
وه‌ک سه‌گی هار
ماندوو نابێ
له‌تف،
له‌جوێن، له‌په‌لامار..
ئه‌یانڕوانی
سه‌یوان بێ
باک له زامی خۆی، پێده‌که‌نی
کۆرپه‌ی
شه‌وی له‌باوه‌شیا ڕائه‌ژه‌نی
ئه‌یوت
ئاسمان نه‌که‌یت بگری
ئه‌ی
ڕۆژه‌که‌ی سه‌ر کوردستان پرچت نهڕنی
چاوه‌ڕێکه‌ن
بۆ سبه‌ینێ
نه‌وه‌ی ئه‌م
ئازار‌و خه‌مه
چۆن برینم
ساڕیژ ئه‌که‌ن
چۆن دوژمنم
سه‌رشۆڕ ئه‌که‌ن..