نامه‌یه‌کی کراوه له‌خانه‌واده‌ی مام به‌کره‌وه‌ بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان

له ‌به‌ر ڕۆشنایی ووته‌ به ‌نرخه‌که‌ی به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، که‌ هه‌موو کات دووپاتی ئه‌کاته‌وه که ‌پله ‌و پایه‌ی شه‌هید ده‌بێ پارێزراوبێ و ڕێز له‌ که‌س وکاریان بگیرێ و داواکاریه‌کانیان جێ به‌جێ بکرێ. ڕه‌نگه ‌ئه‌م ووته‌یه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارته‌که‌ی و ئه‌و به‌شه‌ی که ‌له ‌بنده‌ستی بووه ‌له‌ حکومه‌تی کوردستان تاڕاده ‌یه‌ک جێ به‌جێ کرابێ، به‌ڵام ده‌پرسین ئاخۆ؟ بێ که‌م و کوڕی نه‌بوون له‌ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م بڕیاره‌ی جه‌نابی به‌ڕێزکاک مه‌سعود بارزانی.

 له‌گه‌ڵ ڕێزماندا به ‌دڵنیایه ‌وه ‌ده‌ڵێین به‌ڵێ که‌م و کوڕی هه‌بووه‌و دڵی هه‌ندێک له‌که‌س وکاری شه‌هیدانیان ڕه‌نجاندوه‌ له‌ جێ به‌جێ نه‌کردنی داواکاریه‌کانیان، که ‌ڕه‌نگه‌ هه‌ندێکیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی نه‌بووه‌ به‌ڵکو بۆمانه‌وه‌و زیند و ڕاگرتنی ناوی شه‌هیده‌که‌یان بوو ه‌.

به‌ڵام به‌داخه‌وه ‌له‌گه‌ڵ به‌سه‌ربردنی ڕۆژگاری ناخۆشی ونه‌هامه‌تی تێ په‌ڕبوونی کورد و کوردستان به‌ساڵه‌کانی بنده‌ستی ڕژێمێکی دیکتاتۆری سه‌دام و سه‌ردانه‌نواندن بۆ هیچ بڕیارێکی و به‌هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی ژیانی کۆله‌مه‌رگی به‌رینه‌سه‌ر تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به هیوای ئه‌وه‌ بووین به‌نیمچه‌ ئازادیه‌ک کوردستان شادبێ. سوپاس بۆ خوای گه‌وره ‌وهێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ڕابه‌ره‌کانی و پارته خۆشه‌ویسته‌کانی کوردستان، کوردستانمان دی له‌پله‌ یه‌کی ئێجگار ده‌سته‌ڵات و بڕیاربه ‌ده‌ست و خاوه‌ن په‌رله‌مان وحکومه‌ت، تا ده‌گات به‌ ئه‌ مڕۆش کورد بووه‌ خاوه‌نی پله‌ی ده‌سه‌ ڵات داری سه‌رۆک کۆمار و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئه‌و به‌شه ‌ڕزگار کراوه‌ی کوردستان، که‌واته‌ هیچ شتێک نه‌ماوه ‌کۆسپ بێ له‌به‌رده‌م شه‌هیدی نه‌ناسرا و پێشمه‌رگه‌ی وون.

له‌دوای 13 ساڵ له‌ژیانی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان وحکومه‌تی کوردستان، تائێستا شه‌هید ماوه‌ بێ سه‌روشوێن و بێ ناونیشان و بێ ناز، نازانین که‌ م وکوڕی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه یان له‌ بنه‌ماڵه‌کانیان؟ بێگومان هه‌ردوولایان گوناح بارن، چونکه‌دوای ئه‌و هه‌موو ئازادیه ئێمه ‌وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی مام به‌کر نه‌مان ویست هیچ شتێک وه‌کو به‌رژه‌وه‌ندی مادی به‌ره‌و ناونووس کردنی بمانباد، به‌ڵام ناو به‌ناو گوێ بیستی ئه‌ومێژووه‌ ده‌بین که‌ ده‌نووسرێته‌وه ‌له ‌ڕێگای یادو بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه ‌دێرینه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن و ده‌کرێته‌ کتێب و ده‌چنه ‌ناو کتێبخانه‌ی کوردی.

ئێمه‌ش ئه‌و شانازیه‌مان به‌خۆمان ڕه‌واده‌بینین که‌هیچ نه‌بێ ناوی مام به‌کر بخه‌ینه ‌ئه‌و مێژووه‌وه‌ بۆنه‌وه‌ی نوێ مان. بزانن ئێمه‌ش وه‌ک هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی به‌شه‌ره‌فی کورد له‌و شۆڕشه ‌گه‌وره ‌و پیرۆزه‌ی ئه‌یلولدا به‌شدار بووین،

هاتین ناونووسی مام به‌کر بکه‌ین هه‌زاران کۆسپ هاتنه‌ڕێگامان، بۆ یه‌ ناچاربووین له‌دوای هه‌وڵ وکۆششێکی زۆر که‌هیچمان بۆ نه‌کرا ئه‌م نامه‌کراوه‌یه‌بنووسین و. به‌رپرسانی به‌ڕێزی پاتی دیموکراتی کوردستانی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌و، بێن به‌ده‌نگمانه‌وه‌ و مام به‌کر له‌و مێژووه ‌بزرنه‌بێ له‌گه‌ڵ سوپاسماندا.

به ڕێزان: له مێژه‌ هه وڵی ئه وه مان دا وه له رێگه ی گشت ده زگاكانی پێشمه رگه دێرینه كان بۆ نا و نوو س كردنی " ما م به كر" وه كو پێشمه رگه یه كی دێرین بۆ ما نه وه ی نا و ی به رزی له مێژ ووی پڕ سه روه ری و قوربا نی له پێناو ڕ زگار كردنی خاكی كوردستان به ڵا م به دا خه وه تا وه كو ئه مڕۆ ش نه مان توانیوه مێژوو ڕ است بكه ینه وه و نا وی ما م به كر و هه موو ئه وا نه ی سه ربا زی وونن وه كو ما م به كر ما فه مێژ وو ییه كا نیان بۆ بگه ڕێنینه وه.

ئیمه وه كو خا نه وا ده ی ما م به كر ئه وه ی لا مان گرنگه و دا وامانه له جه نا بی سه رۆ كی خۆ شه ویست كاك مه سعود با رزانی و سه ركردایه تی پارتی دیموكراتی كوردستان، نا سنامه ی مێژوو یی و شه ره فنا مه ی پێشمه رگه ی دێرینی بۆ ما م به كر و هه موو ئه وانه ی كه ناسنا مه یان بۆ نه كراوه بۆ یان بكرێ و هه ڤا ڵا نی بارزانی نه مر چیتر له یاد نه كرێن. دڵسۆزی مام به كر به رامبه ر به خا كی كوردستان و پارتی و بارزانی ناتواندرێ به چه ند ووشه یه ك با سی لێ بكرێت به ڵا م هه رچۆنێك بێت نموو نه یه كی دڵسۆزی ما م به كر تان بۆ ده گێڕینه وه.

له یه كێك له به سه رها ته كا نی و نواندنی دڵسوزایه تی مام به كر بۆ شۆڕش ئه وه بوو، له و كا تانه ی كه مام به كر بریندار ده بێت له ماڵه‌ كه ی خۆی چاره سه ر ده كرێت، یا رمه تی وه كو ئازووقه و به تا نی و جل و به رگ بۆ پێشمه رگه كان دێت له ما ڵی ما م به كر دایده نێن. شه وێكیان زۆ ر شه وێكی سارد ده بێت و خیزانه كه ی خۆ ی داوا لێ ده كات به تا نیه ك ده ربێنێ و بۆ ئه وه ی ئه و شه وه منداڵه‌ كانی پێدا پۆ شێت به ڵا م ما م به كر به قسه ی خێزانه كه ی نه كرد و داواكاریه كه ی جێ به جێ نه كرد چونكه پێ ی وا بوو كه نا بێت ده ستكاری ماڵی شۆڕش بكات به هیچ جۆرێك ته نا نه ت ئه گه ر منداڵه‌ كانیشی له سه رمان بمرن. ما م به كر خیانه تی له گه ڵ شۆڕش نه كرد ئه گه ر چی دڵی منداڵه‌ كانی شكاند به ڵا م منداڵه‌ كانیش ئه مڕۆ سه ربه رزن به با وكیان كه ئێستا گه وره ن زۆریان له لا گه وره یه كه با وكیان وا به پیرۆ زی بیری كردۆ ته وه.

به‌ڕێزان:- بۆزیاترناساندنی مام به‌کر فه‌رموون کورته‌یه‌ک له‌مێژ ینه‌ی ژیانی

 

له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیر ساندنی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن ودرێژه‌پێده‌ری گوڵانی پێشکه‌وتنخواز به‌سه‌رکردایه‌تی و ڕابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد مه‌لا مسته‌فا بارزان، مام به‌کریش له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکی ئه‌و شۆڕشه‌ مه‌زنه‌و هه‌ست کردن به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردوداگیر کراوی خاکی پیرۆزی کوردستان، خوێنی جۆش ده‌دات بۆ کوردایه‌تی وهه‌ڵبژاردنی دروشمی کوردستان یان نه‌مان به‌بوونی به‌پێشمه‌رگه‌له‌ڕیزه‌کانی له‌شکری شۆڕشگێڕی کوردستان و ڕووله‌چیاسه‌رکه‌ش وبڵنده‌کانی کوردستان ده‌کات وتا دواهه‌ناسه‌له‌ژیانی پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێبازه‌پیرۆزه‌که‌ی پارتی وبارزانی بووه‌.

ما م به كر نا وی ته وا وی " به كر فه قێ عو مه ر" ه و له سالی 1927 له گوندی با داوه ی مه لا فه ندی له ده ورووبه ری شا ری هه ولێری دێرین له دایك بووه. له سه ره تای ساڵانی په نجاكاندا ژیانی ها وسه ری له گه ڵ حا جی عیسمه ت پێك هێناوه، 5 منداڵیان هه بووه 3 كوڕ و 2 كچ كه چواریان له ژیان ماون، كچی بچووكی له شه ڕ ی ئیران و عێراق شه هید بووه •

له سالی 1959 بووه به پولیس له " قوه ی سه یار " و په یوه ندی نهێنی هه بووه به شوڕشی كورده‌ وه‌، له سه ره تای ساڵی 1961 یش له گه‌ڵ 60 پۆلیسی تردا به تفه نگ و سه رجه م پێویستیه كانی چه كداری ئه و سه رده مه له شارۆ چكه ی شه قلاوه په یوه ندی به شۆڕشی كورده‌وه‌ كردوه و بووه ته پێشمه رگه ی پارتی دیموكراتی كوردستان.

له سه ره تا دا له گه ڵ پێشمه رگه ی خوالێخوش بوو "مام فارس با وه" بووه و دۆ ستی گه وره ی " مه خسوود بادا وه یی" و ما وه یه كی ته واویش له گه ڵ "عه با سی مامه ند ئا ‌غا" بووه •

له هێزی ده شتی هه ولێر سه ر په ل بووه له گه ڵ پێشمه رگه ی دێرینی خوالێخوش بوو "ما م وسوو"، وه هه روه ها یه كێك بووه له سه ر په ریشتیكارانی "به ندیخانه ی گه ڵا ڵه‌ •

ما م به كر له ما وه ی پێشمه رگایه تیدا دوو جا ر به سه ختی بریندار ده بێت، جا ری یه كه م له ساڵی 1963 له چیا ی حه سه ن به گ له ئه نجامی بۆردومان كردن له لایه ن ڕژێمه وه، بۆ چاره سه ر كردن ڕ ه وانه ی ئیران كراوه. جا ری دووه میشیان له چیای سه فین بریندار

 ده بیت •

له دوا ی چا ك بوو نه وه ی به رده وام ده بێت له پێشمه‌رگا یه تی، تا ڕێكه وتنا مه ی چوار ساڵی له سالی 1970 پا شان ده گه ڕێته وه شا ری هه و لێر بۆ به رده وام بوون له

 خه با تی نهێنی له نا و شا ر •

به ڵا م له پا ش شكاندنی ی ڕێكه وتننامه و به نده كانی به یانی 11 ی ئازاری 1974

 ده گه ڕێته وه بۆ شاخ و به رده وام ده بیت تا ئه‌وکاته‌ی که‌دوژمنانی کوردوکوردستان ده‌ستی ژه‌هراویان ده‌ئاڵێنن له‌گه‌ردنی پیرۆزی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن وبه‌خه‌یاڵی خاویان ده‌زانن شۆڕش کۆتای هاتووه‌، نازانن هه‌زارانی وه‌کومام به‌کرسه‌ره‌ڕای بژێوی ژیان وباری خێزانی له‌گوڵانی پێشکه‌وتن خوازدادرێژه‌به‌شۆڕش ئه‌ده‌ن به‌کاری نهێنی له‌ پاڵ پێشمه‌رگه‌کانی گوڵان، تا ئه‌وکاته‌ی نه‌ خۆشی مه‌ودای ئه‌وه‌ی نادات له‌ژیان به‌رده‌وام بێت وخزمه‌تی زیاتر به ‌کورد و کوردستان بگه‌یه‌نێ له سالی 1984 به نه خۆشی دڵ ما ڵ ئاوایی له كورد و كوردستان و خیزانه كه ی كرد.

له كۆ تا یدا دووبا ره به پا رتی و بارزانی نه‌مر ده ڵێن دڵنیاین كه پارتی گه وره یه و هه ر به گه وره یش ده مێنێ و ئێمه ش هه ر به رده وام ده بین و هه رده م و هه موو كات پێشمه رگه ی پا رتی و با رزانی و دڵسۆزی كوردستان ده بین.

خانه وا ده ی پێشمه رگه ی دێرینی خوا لێخۆشبوو " ما م به کر "

 

 mam_bakr@hotmail. com