دیمانه‌یه‌ک له ته‌ک هونه‌رمه‌ند كه‌یوان هه‌ورامی
كه‌یوان هه‌ورامی ده‌نگێكی تازه و ره‌سه‌ن
سازدانی
دیمانه: هاوژین گۆران
كه‌یوان
هه‌ورامی یه‌كێكه له‌و گه‌نجه تازه پێگه‌یشتوانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه
هاتۆته نێو دنیای هونه‌ر و موزیكی كوردییه‌وه و ئێستا خاوه‌نی چه‌ند
به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه و كۆمه‌ڵێك پرۆژه و بهرنامهیتریشی
به‌رێگاوه‌یه. بۆ زیاتر ناسین و ئاشنابوون به كار و به‌رهه‌مه‌كانی له
دیدارێكی كورتدا رووبه‌رووی چه‌ند پرسیارێكمان كردۆته‌وه.
- كه‌یوان هه‌ورامی
كێیه؟ ده‌توانی به‌كورتی باسێكی ژیانی خۆتمان بۆ بكه‌ی؟
+ سه‌ره‌تا زۆر
سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م كه هه‌میشه هونه‌رمه‌ندان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و
له‌یادیان ناكه‌ن. من ناوم كه‌یوان غه‌فور حه‌مه‌سه‌لیم هه‌ورامییه. له
ساڵی 1983 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید چاوم به كوردستان هه‌ڵهێناوه،
ته‌مه‌نی منداڵیم له شاری هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ربردووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندیم له هه‌ڵه‌بجه ته‌واوكردووه، برِوانامهی كۆمپیوته‌رم له
وڵاتی به‌لژیك به‌ده‌ستهێناوه، ئێستاش له ئه‌كادیمیای به‌لژیك سه‌رقاڵی
فێربوونی پیانۆم، وه‌كو كه‌سێكی كورد و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، ئاواره‌یی و
ئه‌نفال و كیمیاباران به‌شێكی تراژیدیای ژیانی منداڵیم بووه.
- چۆن بوو جیهانی
هونه‌ری موزیكت هه‌ڵبژارد و چۆن هاتییه ئه‌و جیهانه‌وه؟
+ من له
تاقیكردنه‌وه‌كانمدا، هه‌ستم به‌سه‌ر هیچ شتێك‌دا ئاره‌زووی پاراونهبوو،
ته‌نیا گۆرانی و هونه‌ر نه‌بێ. بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 1997 له‌گه‌ڵ
گروپی (رزگاری) له هه‌ڵه‌بجه ده‌ستم پێكرد و بوومه ده‌نگ بێژی
گروپه‌كه‌یان.
- كێ هانده‌رت بوو
له كاره‌كانتدا؟
+ برای ئازیزم كاكه
(سه‌یوان) ، هه‌روه‌ها سووربوونم له‌سه‌ر برِوابوون به خۆم.
- یه‌كه‌م به‌رهه‌مت
چی‌بوو؟
+ (په‌ری شێوه)
یه‌كه‌م گۆرانیم بوو، ئاواز و هۆنراوه‌كه‌ی هی خۆمه.
- ئێستا چه‌ند
به‌رهه‌مت هه‌یه؟ به‌رهه‌مه‌كانت چیت؟
+ ئێستا خاوه‌نی (9)
به‌رهه‌مم، زۆربه‌یان ئاواز و هۆنراوه‌ی خۆمن، دوو گۆرانی فۆلكلۆره و دوو
گۆرانیش هی هاورِێیانه. دابه‌شكردنی موزیك مامۆستای بهرِێزم (به‌رهه‌م
كه‌مال) ه.
- تۆ وه‌ك
هونه‌رمه‌ندێكی تازه پێگه‌یشتوو چۆن دهرِوانییه رِهوشی هونه‌ری كوردی
به تایبه‌ت جیهانی گۆرانی كوردی؟
+ له ئاستێكی
پێشكه‌وتوو و باشیدا نابینم، كاره‌كانمان كه‌موكورتی پێوه دیاره، ئه‌وه‌ش
دهگهرِێتهوه بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی و شاره‌زایی و پسپۆری تایبه‌ت به
هورنهی گۆرانی كوردی، ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكمان بیه‌وێت كاره‌كانی كه‌مێك
سه‌ركه‌وتووبێت، ده‌بێت په‌نا بۆ شاره‌زایه‌كی غه‌یره كورد ببات له كاره
تهكنیكییهكانیدا.
- ئایینده‌ی هونه‌ری
كوردی چۆن ده‌بینی؟
+ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات
هونه‌ر نه‌پارێزێت، ده‌بێ كورد بێ هونه‌ر بمێنێته‌وه.
- پێشنیار و
داواكاریت له هونه‌رمه‌ندانی كورد چییه؟
+ داوام له هه‌موو
خوشك و برا هونهرمهندهیكانم ئه‌وه‌یه، كه به وردی له كاره‌كانیان
بكۆڵنه‌وه، یه‌كگرتووبن، هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له كهموكورتییهكانیاندا
یه‌كتر ئاگاداربكه‌نه‌وه و هونه‌ری كوردی بپارێزن، دوور له كارانه‌ی كه
غه‌یره هونه‌ری كوردین.
- دوا وته‌ت چییه؟
* دوا
وته‌م ئه‌وه‌یه، كه له هونه‌رمه‌ندان بپرسرێته‌وه و كێشه‌كانیان
چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌ڵوێسته‌كانیان ون نه‌كرێن، یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كورد
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بێت، هه‌روه‌ها سڵاو و رێزم بۆ هه‌موو
هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌یه له هه‌ركوێیه‌كی ئه‌م دنیایه بن.