یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی تیرۆریستان ده‌كات
جه‌عفه‌ر گوانی:
له درێژه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستییانه‌ی نه‌یارانی كورد و ئاشتی و هه‌ستی
مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جارێكی دیكه ئه‌و ره‌شبینانه روویان
كرده‌وه شاری ره‌سه‌نی كوردایه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت و جارێكی دیكه‌ش
ئه‌من و ئاساییشی هاوولإتیانی ئه‌و شاره بإ گوناهه‌یان شێوانده‌وه،
دیاره ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره پێش هه‌مو شتێك هه‌رچی هه‌ستێكی مرۆیی و
ئایینییه نیانه بۆیه‌ش هه‌ر شوێنێكی هه‌بێت ئه‌وان ده‌ستی لێناپارێزن.
بۆیه زانایانی ئایینی وه‌ك سه‌رجه‌م جارانی پێشتر و هه‌روه‌ك له
ئایینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریسستییه ده‌كه‌ین
و به یه‌كێك له كاره هه‌ره پیس و بإ ویژدانانه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین
و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین له سه‌نگه‌ری مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان تیرۆریستان
چه‌نده به خۆیان ریسوان ریسواتریان بكه‌ین، چونكه ئه‌و كاره دژی ئایینی
پیرۆزی ئیسلامه و ئه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی بێ‌تاوان تیرۆر بكه‌ن
دیاره خودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام تیرۆر ده‌كه‌ن.
هه‌ر بۆیه لێره‌وه داوا له هاوولإتیان ده‌كه‌ین روو به‌رو بوونه‌وه‌ی
تیرۆریستان به ئه‌ركێكی ئایینی ره‌سه‌ن بزانن و ، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌زگا
په‌یوه‌نداره‌كان له‌و نامرۆڤانه ئاگادار نه‌كاته‌وه، زۆر به
دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین: ئهوانهروو ره‌شی به‌رده‌م خوا و ئایین و نه‌ته‌وه
و نیشتیمان و مرۆڤایه‌تی ده‌بن چونكه شهرِی تیرۆر واجبێكی شه‌رعییه،
دڵنیاشبن ئه‌وانه نیشانه‌ی به كۆتا هاتنیانه و ته‌واو له ژیان بإ ئومێد
بوونه بۆیه به‌و شێوه‌یه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌نجامیش هه‌ق
و عه‌داله‌ت سه‌رده‌كه‌وێت و تیرۆریستانیش شه‌رمه‌زاری مێژوو نه‌بإ هیچ
شتێكیان بۆ نامێنێته‌وه.
خوای گه‌وره شه‌هیده‌كان به به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای خێرای
برینداره‌كانیش بێنێت و دوا مه‌نزڵی تیرۆریستانیش دۆزه‌خی ئه‌به‌دی بێت
بژی كورد بژی كوردستان
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
هه‌ولێری پایته‌خت
20/6/2005