سه‌ركرده و مناڵ ... كارمه‌ند به‌كر
(قوربانی ئه‌و خوایه‌ت بم) ، ئه‌مه قسه‌ی مناڵێك بوو كاتێك به به‌رده‌م
لقی چواری پارتی دیموكرات دا تێپهرِ بووین له سلێمانی به وێنه‌كه‌ی
به‌رێز مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت، ته‌ماشا مناڵێك له‌سه‌ر چ عه‌قڵیه‌تێك
په‌روه‌رده بووه،مناڵێكی ته‌مه‌ن ده بۆ دوانزه ساڵان له ئێستاوه فێر
كراوه سه‌ركرده پێرۆزه زۆر گه‌وره‌یه شایه‌نی په‌رستنه.
(لێره من له خه‌بات و رۆڵی مه‌سعود بارزانی كه‌م ناكه‌مه‌وه) به‌ڵام
شایه‌نی ئه‌وه یه چه‌ندین پرسیار له خۆمان و له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی
خێزان و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی خۆمان بكه‌ین.
له ووڵاتی ئێمه هێنده‌ی سه‌ركرده پیرۆز كراوه،گه ورهكراوه وای
لێكراوه شایه‌نی په‌رستن بێت، نیو هێنده باس له مافی مرۆڤ نه‌كراوه،
مناڵی ئێمه هێنده‌ی گویی له وشه‌ی حزب و سیاسه‌ت بووه و له قۆناغی
سه‌ره‌تایی هۆنراوه‌ی (بابه برا چه‌ك هه‌ڵگرن) ی پێ له‌به‌ر كراوه كوا
دیمان فێری به‌نده‌كانی مافی مناڵ كرابی،
ده‌بی چ به‌رهه‌م بی له مناڵێك كه نازانی ئه‌ویش مرۆڤه له بیری
براوه‌ته‌وه ئه ویش سبهنی ده‌توانی كار به‌ده‌ست و فه ر مان ره‌وای
گه‌له‌كه‌ی بێت، ئه‌ویش سبه‌ینی ده‌توانی له فه‌رمانگه‌یه‌ك دابمه‌زری ئه
گه‌ر چی وه‌كو سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی نه‌بی،
به‌ڵام خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
دایكی ئه‌و مناڵه‌ی كه به‌قوربانی خوای سه‌رۆك ده‌بێت، له‌ته‌نیشت
كوره‌كه‌یه‌وه یه‌و ئه‌ویش ده‌ڵێت (ئۆ خوایه ته‌مه‌نی منیش بخه‌یته سه
ر ته‌مه‌نی كاكه) من رێگری كه‌س نیم چ بیر‌و باوه‌رێكی هه‌یه و چۆن
بیرده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاره‌ساتیشه سه‌رۆك گه‌وره بكه‌یت و پیرۆز ی
بكه‌یت چونكه بیرمان نه‌چێت ئه‌وه‌ی كۆمان ده‌كاته‌وه مرۆڤ بونمانه نه‌ك
سه‌رۆك، عه‌قڵی خۆمانه نه‌ك حزب، ملمڵانێی مرۆڤایه‌تیه نه‌ك ده‌سه‌ڵا ت.
ئه‌وه‌ی من به كاره‌ساتی ده‌زانم ئه‌وه‌یه ئایا مناڵێك كه مافی مناڵ
نازانی و دایكێك كه پێم وانیه بزانی به‌نده‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ چین خۆی
و مناڵه‌كه‌ی به قوربانی سه‌رۆك ده‌كات،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئایا كاك مه‌سعود سه‌رۆكی منیشه كه به‌قوربانی
نابم یان سه‌رۆكی ئه‌و دایكه‌یه كه‌ته‌مه‌نی خۆی ده‌خاته سه‌ر ته‌مه‌نی
ئه‌و؟
سه‌رۆكی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خوێندكارن یان سه‌رۆكی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه
ئافره‌تن؟
به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ژنانه یان قوتابیان؟
ئایا بارزانی ده‌بێته سه‌رۆكی كورد یان سه‌رۆكی پارت دیموكراتی
كوردستانه؟
ئایا سه‌رۆك ده‌توانی په‌رله‌مان له ژێر ده‌ستی حزب ده‌ركا یان داهاتی حزب
و حكومه‌ت ئاشكرا دهكاو داوا ده‌كات سه‌رفیاتی حكومه‌ت رابگهیهنری ئایا
ئه‌م جاره‌ش له ژێر ئاڵای وردستان و له‌سایه‌ی پهرِلهماندا شه‌ری ناوخۆ
ده‌بێت یان مافی مرۆڤ و یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت.
ئومێد ده‌كه‌م سه‌رۆك سه‌رۆكی هه‌موو كوردبێت به بێ جیاوازی
سه‌ركه‌وی خه‌باتی ئاشتیخوازی بێ چه‌وسانه‌وه له رووی سیاسی و ئابوری و
فكری و.. .. ؟
Karmand83atv@yahoo. com